هه‌واڵی به‌په‌له‌: لە پێکدادانەکانی شێراوا چەتەیەک کوژرا و چەتەیەک بەدیل گیرا

پەکەکە: پێویستە ئەڵمانیا کۆتایی بە قەدەغە بهێنێت، لاپەڕەیەکی نوێ بکرێتەوە

کۆمیتەی پەیوەندیەکانی دەرەوەی پەکەکە داوای لە حکومەتی نوێی هاوپەیمانی ئەڵمانیا کرد، لە بەرانبەر کورد لاپەڕەیەکی نوێ بکەنەوە و هەڵگرتنی قەدەغەش دەبێتە سەرەتایەکی گرنگ.

راگەیەنراوی کۆمیتەی پەیوەندیەکانی دەرەوەی پەکەکە لەمبارەیەوە بەم شێوەیەیە:

" کۆتای ساڵی ٢٠٢١ سەردەمی کۆتاییهێنان بە دەسەڵاتی ئەنگێلا مێرکڵ بوو کە ١٦ ساڵ لە سەر دەسەڵات بوو و لە ئەڵمانیا حکومەتێکی نوێ لەلایەن پارتی سۆسیال دیموکرات، پارتی سەوز و پارتی دیموکراتی ئازاد پێکهێنرا. حکومەتی نوێ رایگەیاند کە لە سیاسەتی دەرەوەدا لەسەر بناغەی بەهاکانی دیموکراسی، سەروەری یاسا و ڕێزگرتن لە مافەکانی مرۆڤ، سیاسەت بەڕێوە دەبەن. حکومەتی پێشووی ئەڵمانیا، بە سیاسەتی دەروەی خۆی لەسەر بناغەی بەرژەوەندی ئابۆری و هەڵوێستی پراگماتیک، بە سیاسەتەکەی کە پشتگیری لە سیاسەتی رەتکردنەوە و دژە دیموکراسی تورکیا، و هەروەها بە قەدەغەی ناوخۆی زیانێکی گەورەی بە تەڤگەرەکەمان و گەلەکەمان گەیاند. ئەم سیاسەرە لەگەڵ ئەوەی کاریگەری نەرێنی لەسەر چارەسەری کێشەی کورد کرد، لە هەمانکاتدا بۆ کوردانی دەرەوەی وڵات کە زۆربەیان لە ئەڵمانیان، بووە هۆکارێک کە ژیانی هاوبەش و ئاشتی کۆمەڵایەتی ئەڵمانیا تەنگەتاو ببێت. ئێمە لەم بڕوایەداین کە ئیدی پێویستی بە هەڵوێستێکی نوێ هەیە. بە بۆنەی جەژنی نەورۆزەوە کە نزیک بووەتەوە، ئێمە ئەم داواکاری و بانگەوازی خۆمان بۆ راسی گشتی رادەگەیەنین.

تێکۆشانمان لەدژی نایەکسانی، ژیردەستەیی و نادادپەروەریە

بۆ تەڤگەری ئێمە، دۆستایەتی و پشتگیری گەلان زۆر گرنگە. پەکەکە لە دامەزراندنیەوە تاوەکو ئێستا تەڤگەرێک بووە کە پشتگیری لە پێکەوەژیان و برایەتی گەلان کردووە. تەڤگەرمان، سەرەتا لەسەرەتادا لەگەڵ گەلی کورد، هیچ گەل و هیچ گرۆپێکی وەک دەوڵەتی تورک یەکسان نەبینی، کاتێک لە تورکیا لەدژی توندی دەوڵەت و رەتکردنەوە لە چوارچێوەی پاراستنی رەوای تێکۆشانی کرد، ئەوەی بە بناغە گرت کە خۆی بگەیەنێتە تەلان و هاوکاریان لەگەڵدا بکات. سەرۆکی ئێمە بەڕێز عەبدوڵلا ئۆجالان لە ٢١ی ئازاری ٢٠١٣دا لە بەردەم هەموو راگەیەندانەکانی جیهان و بە ملیۆنان کوردستانی وتی، ' تێکۆشانمان لەدژی هیچ نەژاد، ئایین، مەزهەب، گروپێک نییە، تێکۆشانمان لەدژی ئەوە نابێت. تێکۆشانمان لەدژی ژێردەستەیی، نادیاری، ناحەقی، دواکەوتویی، لەدژی هەموو جۆرە زۆڵم و ژێردەستەیەکە.' لە پارێزنامەی خۆیدا بە تیئۆری نەتەوەی دیموکراتی کە وەک یەکێک لە ئەنجامە هەرە گرنگەکانی مێژووی تێکۆشانمان پێناسە دەکرێت، ئاشتی، دۆستایەتی نێوان گەلان، ژیانی هاوبەشی کردووەتە بناغەی تیئۆری و خستوتە ناوەندی پارادایمی نوێمان.

ڕێبازی ژیانی نوێ

لەم هەڵوێستە تیئۆری، لە تورکیا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کە جۆگرافیایەکی هەڵوێستی سیاسی  و پەیوەندی نەفرەتە، هەروەها دژایەتی نێوان ئەتنیک و ئایینی تێدایە وایکردووە کە دۆخێکی نوێی دروست ببێت. لە باکوری کوردستان ئەنجامی وای لەگەڵ خۆی هێناوە کە پرحژەی هاوپەیمانی – پلاتفۆرمی دیموکراسی و کۆبونەوە لە دەوری یەکدی لەسەر بناغەی سیاسی بۆ ژیانێکی هاوبەشی دیموکراتی لەگەڵ هەموو لایەن و جیاوازیەکان، هەروەها لەگەڵ شۆڕشی رۆژئاواش گروپی ئەتنیکی، ئایین و مەزهەب، گروپی جیاوازی کۆمەڵایەتی بێ ئەوەی شەڕی یەکدی بکەن و لە یەکدی دوور بکەون، ژیانێکی پێکەوەیی خوڵقاندووە. چونکە گەیشتۆتە تێگەیشتنێکی نوێی نەتەوەیی، توانی ئەم کارە بکات بە پێچەوانەی نزیکبوونەوەی دەوڵەت نەتەوە، نەتەوەیی دیموکراتیک ناوەندێکی زمان و ئیتنیکی هاوبەش نییە، کۆمەڵگایەکی هاوبەشە کە بە ئیرادەی خۆیان لە لایەن کۆمەڵگای ئازاد و تاکەکانەوە بنیاتنراوە. بۆیە بە تیۆرەی نەتەوەیی دیموکراتی فەلسەفە سیاسیەکەی لەسەر بنەمای ناوەندی دەوڵەت نەتەوە لابرا و دامەزراندنی نەتەوەیەکی هاوبەشی چەوساوەکان و ناسنامە و گەلانیش گونجاو بوو. هێزێکی بکوژی وەک داعش بە بەرخۆدانی ئەو گەلانەی لە ژێر چەتری نەتەوەیەکی دیمۆکراتدا کۆبوونەتەوە لەناوبرا کە نەک تەنیا پرسێکی سەربازی بوو، بەڵکو ڕێگایەکی جێگرەوەی ژیان و ڕۆح و باوەڕ نیشان دەدات.

لە چەقی ئەم شێوازە نوێیەی ژیاندا یەکگرتنی ژیانی هاوبەشی گەلان و هەمەچەشنی بیروباوەڕ و خەونە جیاوازەکان و ژیانی ئازادیی ژنانە هێڵی ئازادی ژنان لە چەقی پەیوەندییە کۆمەڵایەتیە نوێکانمان و تێکۆشانی ئێمەدایە. ئازادی ژن وەک سەرەتای هەموو ئازادییەکان سەیر دەکرێت. دامەزراندنی شۆڕشی ژنان لە چەقی پارادایمی نوێ و کۆمەڵگەدا ئەوە دەردەخات کە چۆن دەبێتە هۆی گەشەسەندن نەک تەنیا لەناو کۆمەڵگەی کوردیدا بەڵکو بە درێژایی جوگرافیای ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ژنان بوونەتە پێشەنگی بەرگری دژی هەموو جۆرە دواکەوتوویی و بەرگریکارانی ژیانی کۆمەڵایەتی. هاوسەرۆکایەتی بە نوێنەرایەتیی یەکسانەوە بوونەتە هێزی سەرەکی کاروباری نوێی مەدەنی و سیاسی.

ئێمە تەڤگەرێکی سکۆلارین

ئێمە تەڤگەرێکی سکۆلارین، بە شیوەیەکی هاوبەش سەیری هەموو ئایینەکان دەکەین، بۆ گەل و ئایینەکانی دیکەی ژێر فشاردا، بۆ پاراستنی ئەوان، ئێمە لەنێو هەوڵێکی گەورەداین. ساڵی ٢٠١٤ لە شەنگال کاتێک قڕکردنێکی گەورە لەدژی کوردانی ئێزدی ئەنجامدرا، گەورەترین تێکۆشان لەدژی قڕکردن لەلایەن تەڤگەری ئێمەوە ئەنجامدرا. ئەو بەرخۆدانەی کە گەریلاکانمان لەدژی داعش لە شەنگال ئەنجامیاندا، لە پەرلەمانی ئەڵمانیای فیدڕال گفتوگۆی لەسەرکرا. ساڵی ٢٠١٤ بۆ ماوەیەکی کورتیش بێت، لە نێو رای گشتی ئەڵمانیا و پەرلەماندا گفتوگۆ لەسەر بێواتەبوونی قەدەغەی سەر پەکەکە، هەروەها گفتوگۆ لەسەر بێچەککردنی پەکەکەکرا. وەک دەزانرێت پارلەمانتارانی فراکسیۆنە جیاوازەکان، سوپای هەڵویستی بەرپرسیارانەی پەکەکەیان کردبوو و رایانگەیاند کە پێویستە لەگەڵ پەکەکە قسە بکرێت. دواتر هێرش لەسەر کۆبانێ ئەنجامدرا. لەوێش هەم بەرخۆدانی یەپەگە و یەپەژە و هەم گەریلاکانی پەکەکە کە بۆ هاوکاری رویشتن و پشتگیریان لە هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش کرد، وایکرد کە مرۆڤایەتی لەدژی دڕندەیی سەربکەوێت.

تێکۆشانی ئێمە لە دژی ئەو کەسانەیە کە وڵاتەکەمانیان داگیرکردووە

ئێمە تەڤگەری ئازادی گەلانین لە جوگرافیای کوردستاندا. کێشەی ئێمە لەگەڵ دەوڵەت - نەتەوەی فاشیستی دواکەوتوو و هاوبەشە ناوخۆییەکانیانە کە بوون و ناسنامە و دۆخی یەکسانی کورد ڕەتدەکەنەوە. تێکۆشانمان دژی ئەو هێزانەیە کە وڵاتی ئێمەیان داگیرکردووە و ئەم تێکۆشانە تەنها لە وڵاتەکەمان و لە هەرێمەکەماندا بەڕێوەدەبرێت. ئێمە هیچ سیاسەتێکمان نییە و نابێت کە ئەم تێکۆشانە بۆ وڵاتێکی تر، یان ئەوروپا بگوازینەوە. لە هەموو ئەو ناوچانەی کە تێکۆشانی ئێمە کاریگەرە، زۆرێک لە چاودێرانی سەربەخۆش دەڵێن ڕەگەزپەرستی و نەتەوەپەرستی و زمانی پیاوسالاری نییە، هەڵوێستێکی یەکسان و ڕووبەڕووبوونەوەی ڕابردوو هەیە. لە کاتێکدا کە ئێمە لە دژی هێزە داگیرکەرەکان تێدەکۆشین، هەروەها لەگەڵ هێزە پێشکەوتنخوازەکانی ئەو وڵاتە خەباتێکی هاوبەش دەکەین و هەوڵ دەدەین گۆڕانکارییەکی دیموکراتیانە بکەین. ئێمە لە جیاتی هێڵی خەباتی ناوچەیی کە لە ژێر سایەی گۆڕینی سنورەکانی ئێستادایە داوای خۆبەڕێوەبەریی دیموکراتی دەکەین بۆ گەلەکەمان و دیموکراسی بۆ دەوڵەت. تێکۆشانی ئازادی گەلەکەمان لەگەڵ تێکۆشانی دیموکراتیزەکردنی ئەو وڵاتانەدا یەکگرتوون، لەگەڵ پەیوەندی نێوان هێزە دیموکراسیخوازەکانی تورکیا و عێراق و سوریا و ئێران خەباتمان گەیشتووەتە ئەو ئاستەی کە لەگەڵ ئەو هێڵەی کە لەسەر بنەمای چارەسەرکردنی کێشەی کورد یەکدەگرێت.

لەگەڵ فشار و زۆردەستی، هێڵی تێکۆشانی دیموکراتی لە ئەورۆپا

کاراکتەری چەکداری ئەم خەباتە وەک پێویستیەک دەرکەوت نەک هەڵبژاردنێک. لە وڵاتێکی وەک تورکیا کە ناو و بوونی کورد تێیدا قەدەغەکراوە هەر پێشکەوتنێک، زۆر بە توندی دەچەوسێنرێتەوە و تەنیا بە بەرگری چەکداری لە فەزای قورسی فاشیزم لە ١٢ی ئەیلولدا لە ئەشکەنجەی دڕندانەی زیندانی ئامەد ڕزگار بکرێت. بزووتنەوەکەمان ئەم تێگەیشتنەی بە هەمووان نیشاندا. بێگومان بۆ بەرەوپێشبردنی خەباتی سیاسی و چارەسەری ئاشتیانە وەڵامی ئەرێنی داوەتە بانگەوازی ئاگربەستی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و وڵاتانی دیموکراتی و بەم شێوەیەش بە بەردەوامی ئاگربەستی ڕاگەیاند، بەڵام ئاگربەستەکە هەمیشە بە هێرشەکانی حکومەتی تورک تێکدران. لە کاتی دانوستانەکانی نێوان ساڵانی ٢٠١٣ و ٢٠١٥دا، هێزە چەکدارەکان لە نێو سنوورەکە کشانەوە، بۆ ڕێگریکردن لە شەڕ و بوون بە خەباتێکی سیاسی، چەند ڕووداوێک ڕوویاندا. هەدەپەش لەو پرۆسەیەدا دامەزرا و وەڵامێکی گەورەی گەلی وەرگرت، بەڵام ئەردۆغانی سەرۆک کۆماری ئەوکات گوتی، پرۆسەی چارەسەری وەسرێنرا' و کۆتایی بە پرۆسەکە هێنرا، لە نێوان ساڵانی ٢٠١٥ و ٢٠١٦دا دەیان شاری کوردی وێران بوون کە لە ڕاپۆرتی مانگی شوباتی ٢٠١٧ی کۆمیساری نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ مافەکانی مرۆڤ بە 'قیامەت' وەسف کرا و گەنجان و بریندارەکان لە ژێرزەمینەکاندا سووتێنران. شوێنە مێژوویەکان وێنرانکران. کارەساتێکی بەم شێوەیەیان بەسەر گەلی کورددا هێنا. سەرەڕای ئەم زوڵم و زۆردارییە، لە وڵات و ئەوروپادا هێڵی خەباتی دیموکراتیمان جێنەهێشت و بەرخۆدانی ئێمە بەم شێوەیە بەردەوام بوو.

ئەنجامدانی چالاکیەکان لەسەر بناغەی دیموکراسی ئامانجی ئێمەیە

کوردەکانی ئەوروپا بەشێکن لە کۆمەڵگا کە بەهۆی زوڵم و زۆرداری لە کوردستان و فشاری دەوڵەتی تورک هەڵهاتوون. شەڕی کوردستان کاریگەری لەسەریان هەبووە. کار دەکەن بۆ ڕاکێشانی سەرنجی گشتی جیهان بۆ فشار و چەوساندنەوەی کوردستان. ئامانجی سەرەکیمان لە بەستنی ئەم دیدار و کۆنفرانس و چالاکیانە ئەوەیە لەسەر زەمینەیەکی دیموکراسیانە ئەنجام بدرێن. ئامانجمان ئەوەیە کە هەموو ڕێکارێک بگرینە بەر چالاکیەکان لە بارودۆخێکی دیموکراسیی ڕەوادا ئەنجام بدرێن. ئێمە نامانەوێت وقبوڵی ناکەین کەسێک پەنا بباتە بەر توندوتیژی یان ڕێگەی نایاسایی بگرێتەبەر. ئێمە وەک بزووتنەوە، لەگەڵ بەیاننامەکانیی ڕابردووی بەڕێوەبەرایەتییەکەمانداین و ئەمە دووپات دەکەینەوە.

بیانوی قەدەغەکردن لە جێی خۆیاندا نییە و هیچ بیانویەک نییە

سەرەڕای هەموو ئەمانە فشار و قەدەغەکردن لەسەر بزووتنەوەکەمان لە ئەڵمانیا بەردەوامە. لە ٢٦ی تشرینی دووەمی ساڵی ١٩٩٣ەوە سیاسەتێکی قورس لەژێر ناوی 'قەدەغەکردنی کاروباری پەکەکە' پەیڕەو دەکرێت. ئەم سیاسەتە قەدەغەکارییە گەیشتووەتە قەدەغەکردنی ئاڵا و بیشاب و ڕەنگ و ناو و دروشمەکان. لە چوارچێوەی ئەم قەدەغەکارییەدا هێرش دەکرێتە سەر دەزگاکانی ڕاگەیاندن و بڵاوکراوە و ڕۆشنبیری و دەستبەسەرداگرتنی ئەرشیف و بەرهەمی کەلتووری و کەلەپووریی ئەنجام دەدرێن. ئەم قەدەغەکارییە کاریگەری کردۆتە سەر تەواوی کۆمەڵگای کوردی و چەندین ساڵە هەزاران کەس لە گەلەکەمان لە ئاستە جیاوازەکاندا زیانیان بەرکەوتووە. دەوڵەتی ئەڵمانیا بەردەوامە لەو قەدەغەکارییە بە پێشێلکردنی یاساکانی دەستووری وڵاتەکەی. دەوڵەتی ئەڵمان کاتێک بابەتەکە کورد بێت لە بری ئەوەی دەوڵەتی دیموکراتی بێت، دەبێتە دەوڵەتی پۆلیس و هەواڵگری.

ئەو ڕوخسارەی کە ئەڵمانیا نیشانی کورد دەدات سیاسەتی 'قەدەغەکردن'ـە. ئاشکرایە کە ئەمە ڕاستەوخۆ پەیوەندی بە نزیکبوونەوەی بزووتنەوەکەمان و گەلەکەمانەوە هەیە. بۆیە هۆکارەکانی قەدەغەکردنەکە لەجێی خۆیاندا نین و لەماوەی قۆناغی ڕابردوودا بەتەواوی بیانوکان نەماون. گۆڕانی پارادایمی، نیشانەیەکی پراکتیکی ئەمەیە کە لە ماوەی سی ساڵی ڕابردوودا ڕووی داوە، نیشانی دەدات کە پێویستە وشەی قەدەغەکردن لە ئەڵمانیا هەڵبگیرێت و ئەم جۆرە ڕێبازە نوێیە دەرفەتێک بۆ ئەڵمانیا دروست دەکات کە هەندێک پەیوەندی ستاندارد لەگەڵ کۆمەڵگای کوردیدا دیاری بکات و لە جوگرافیایەکی فراوان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بڵاوبێتەوە.

بۆ چارەسەری ئێمە چاوەڕێی هەڵوێستی ئەڵمانیاین

ئەڵمانیا لە رووی مێژووییەوە لە دابەشکردنی کوردستاندا ڕۆڵی هەبووە. سیاسەتەکەی پشت بە رەتکردنی کورد بەست و لێپرسینەوەی لە سیاسەتی زلهیزەکانی ئەو کاتەی وەک فەڕەنسا و بەریتانیا نەکرد. سیاسەتێکی جێگرەوەی نەخولقاند. وەک تەڤگەر داواکاریمان لە ئەڵمانیا نییە کە کە پەیوەندیەکانی لەگەڵ تورکیا بپچڕێنێت، یان پەیوەندی لەگەڵ تورکیا دروست نەکات. هەروەها بۆ تێکدانی ئەو پەیوەندیانەش هیچ هەوڵێکمان نییە. ئێمە بە تەنها لەو بڕوایەداین کە نابێت پەیوەندیەکانی ئەڵمانیا – تورکیا ببێتە بناغەیەک بۆ لەناونردنی مافەکانی گەلی کورد، پێویستە ئەو پەیوەندیە هەم بە کەڵکی ئەڵمانیا و هەم کورد و هەم تورکیش بێت و هەوڵدانی دروستکەر و چارەسەری بەڕێوەببرێت.  ئێمە چاوەڕێی ئەوە دەکەین بەشداری لە کۆتایی جەنگ و پێکهێنانی چارەسەری ئاشتیانە و دیموکراتیزەکردنی تورکیا بکات. ڕوونه که ئه وه زیاتر لە بەرژەوەندی ئەڵمانیادا دەبێت. لەئێستادا قەدەغەکردنی پەکەکە تەنیا خزمەتی جەنگ و بەردەوامبوونی کردەوەی دژەدیموکراتی لەتورکیا و شەرعییەتدان بە هەموو شێوازەکانی توندوتیژی دژ بەگەلی کورد دەدات.

"لیستی تیرۆر ڕێگرە لەبەردەم ئاشتیدا"

دەوڵەتی تورک بەئامانجی پاکتاوی ڕەگەزی و لەناوبردن نەک تەنها لە پرسی کورد نزیک دەبێتەوە، نەک تەنیا لەتورکیا   عێراقیش بە هەڵوێستی هێرشکار و لەناوبردن لەکێشەی کورد نزیک دەبێتەوە. ڕۆڵی ئەم سیاسەتەی دەوڵەتی تورک یەکلاکەرەوەیە لە چڕکردنەوەی شەڕی سوریا و شەپۆلی پەنابەراندا. وەک دەزانرێت ئەم شەپۆلە پەنابەرییە بە شێوەیەکی سەرەکی دژی ئەڵمانیا، لە دژی ئەوروپا وەک ئامرازی هەڕەشە  بەکارهاتووە. ئاشکرایە ئەو سیاسەتە کۆتایی پێنایەت تاوەکو تورکیایەکی دیموکراتی و چارەسەری ئاشتیانە نەدۆزرێتەوە. سیاسەتی قەدەغەکردنی ئەڵمانیا و پاشان دانانی لیستی تیرۆری یەکێتی ئەوروپا گەورەترین بەربەستن بۆ ئاشتی.

هیوادارین حکومەتی نوێ سیاسەتێکی سەربەخۆی پەیوەست بەکورد پەیڕەوبکات

ئەگەر ئەڵمانیا سیاسەتی قەدەغەکردن لابەرێت، ئەوا سیاسەتێکی خۆسەر لەسەر چارەسەری و ئاشتی پەیڕەو بکات، ئەوا دەبێتە وڵاتێکی دیموکراسی و کاریگەرتر. ئەگینا بەردەوامبوونی قەدەغەکردنی ناوی کورد لەئەڵمانیا دژە دیموکراتیانەیە و دەبێتە بنەمای پراکتیکی فاشیستی و تۆتالیتاری. حکومەتی نوێ دووبارە جێی خۆی لە سیاسەتی جیهان و ڕۆڵی جارانی خۆی پێناسە دەکات. هیوادارین ئەم پرۆسەیە خزمەتی نەهێشتنی سیاسەتی قەدەغەکردن و پەیڕەوکردنی سیاسەتێکی سەربەخۆی پەیوەست بەکورد بکات.

لاپەڕەیەکی نوێ لە پرسی کورددا

حکومەتی هاوپەیمانی نوێ ڕێکەوتنی هاوکاری خۆی بە ناوی ' بوێری بۆ پێشکەوتنی نوێ' لەگەڵ ڕای گشتیدا بڵاو کردەوە. بۆیە ئەگەر حکومەتی نوێ بە ڕاستی بیەوێت گۆڕانکاری ئەنجام بدات، گرنگە هەنگاوی بوێرانە بنێت. لەم چوارچێوەیەدا پێمانوایە لاپەڕەیەکی نوێ لەسەر مەسەلەی کورد بکرێتەوە. کۆتایی هێنان بە قەدەغەکردنی زیانگەیاندن بە کورد و ئەڵمانیا دەبێتە هەنگاوێکی گرنگ. بەم شێوەیە کاتێک ئەڵمانیا ڕۆڵ و ئەرکی هەبوو لەچارەسەری ئاشتیانەی پرسی کورد، ئەڵمانیا زیاتر لە تورکیا و کورد نزیک دەبێتەوە و خزمەتی ئاشتی و سەقامگیری لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا دەکات. ئەگەر حکومەتی نوێ لەم بوارەدا هەنگاو بنێت ئەوا بەشدارییەکی گرنگ دەکات لە دیموکراسی و سەقامگیری ئەوروپادا.

تەڤگەری ئێمە بە هەموو شێوەیەک بۆ دیالۆگ ئامادەیە کە بەرپرسیاری خۆی لەم پرسەدا جێبەجێ دەکات."

ف.ق