ڕێپێوانکەرانی ئازادی ئەشرەف ئانیکیان لەسەر گۆڕەکەی یادکردەوە

ڕێپێوانکەرانی ئازادی، ئەشرەف ئانیکیان لەسەر گۆڕەکەی بیرهێنایەوە کە یەکێکە لەو چوار کەسەی لە زیندانی ئامەد خۆی سوتاند، گوتیان: "ئەو ئاگرەی ئەوان کردیانەوە، تا گەیشتن بە ئامانج بەردەوام دەبێت".

سیاسەتمەدار و نوێنەری ڕێکخراوە جەماوەرییە دیموکراتیکەکان بە داخوازی ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و چارەسەری سیایس پرسی کورد "ڕێپێوانی مەزنی ئازاد"یان دەست پێ کرد، لە ناوچەی وێرانشاری ڕحا چەند سەردانێکیان ئەنجامدا.

ڕێپێوانکەرانی ئازادی چوونە سەر گۆڕی ئەشرەف ئانیک کە لە زیندانی ژمارە ٥ ی ئامەد لە ١٧ ی گوڵانی ١٩٨٢ لەگەڵ فەرهاد کورتای و مەحمود زەنگین و نەجمی ئۆنەر ئاگری لە جەستەی بەردا. چالاکوانیان گوڵیان لەسەر گۆڕەکەی دانا.

ئازادی عەبدوڵا ئۆجالان

پەرلەمانتاری دەم پارتی عەلی بۆزان ڕایگەیاند ئەو ئاگرەی ئەوان دایانگیرساند هێشتا بەردەوامە، گوتی: "ئەو ئاگرەی دایانگیرساند، ئەمڕۆ لەڕێگەی چالاکی مانگرتن لە خواردنی زیندانیان و ئێشکگری دادپەروەری دایکانەوە بەردەوامە. ئێمەش دەڵێین، ئەو ئاگرەی ئەوان دایانگیرساند تا گەیشتن بە ئامانجەکەی بەردەوامە. تا ئازادی بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالان بەردەوامە".

پاشان چوونە سەردانی تاهیر تەمەل کە پاش ٣٠ ساڵ لە زیندان لە ١٩ ی کانوونی دووەم لە زیندانی دەپی خارپێت ئازادکرا. تەمەل تیشکی خستەسەر گۆشەگیری ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، ئاماژەی کرد بە واتا و گرنگی ڕێپێوانەکە و هیوای سەرکەوتنی بۆ شاندەکە خواست.  

پاشان چوونە سەردانی ئەیوب گول کە پاش ٢٦ ساڵ لە تەمموزی ٢٠١٩ لە زیندانی کارابوک ئازادکرا. گول تیشکی خستەسەر چالاکی مانگرتن لە خواردنی زیندانیان، داوای کرد خاوەندارێتی لە چالاکییەکە بکرێت.