ڕێپێوانی ئازادی: ئاپۆییەکان لە هەموو شوێنێکن

لەسەر ئاستەنگکردنی ڕێپێوانی ئازادی، پەرلەمانتارانی هەدەپ، ڕێگەیان گرت. گەنجان بە درووشمی "لە چیا مەگەڕێن، ئاپۆییەکان لە هەموو شوێنێکن"، " بە گیان بە خوێن لەگەڵتین ئۆجالان"، "ناومان بێریتانە، لەگەڵتین ئۆجالان"، ڕێپێوانیان کرد.

لە ئامەد، ڕێپێوانی ئازادی بەرەو گەملیک بە مەبەستی هەڵگرتنی گۆشەگیری و ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، ڕووبەڕووی ئاستەنگی پۆلیس بووییەوە.

لەچوارچێوەی ڕێپێوانەکە بۆ گەملیک، بەرەبەیانی هاووڵاتیان لە ڕحا، مێردین، سێرت، شەرناخ و ئێلحەوە بەڕێ کەوتن بەرەو ئامەد. هەرچەند پۆلیس ئۆتۆمبێلیان لە دەروازەی شارەکە ڕاگرت و ڕێگرییان کرد، بەڵام هاوڵاتییان گەیشتنە شارەکە. ئەو هاوڵاتیانەی بۆ "رێپێوانی ئازادی" لە بەردەم بینای ڕێکخستنی هەدەپ لە ئامەد کۆبوونەوە، بۆ گەیشتن بە دیوەکانی دیکەی ڕێپێوانەکە بەرەو پارکی کۆشولیۆ ڕێپێوانیان کرد.

لە کاتێکدا ئامادەکارییەکان بەردەوام بوون، جەماوەرەکە و لەنێویاندا، هاوسەرۆکی کەجەدە، بەردان ئۆزتورک، هاوسەرۆکی هەدەپ، تونجەر باقرخان، هاوسەرۆکانی دەبەپە، چیدەم کیلیچگون ئوچار و کەسکین بایندەر و برای ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، لە نێو پارکەکە لەلایەن پۆلیسەوە گەمارۆدران.

کاتێک سیاسەتمەداران ویستیان لەسەر ئەم بابەتە قسە بکەن، پۆلیس بە قەڵغان ڕێگری لە ڕۆژنامەوانان کرد کە وێنە بگرن.

پاشان، پەرلەمانتارانی هەدەپ، ڕێگەکانی دەوری پارکەکەیان گرت و هاوتوچۆیان بەست. پەرلەمانتاری هەدەپەی ئامەد، خالیدە تورکئۆغلو، ناڕەزایەتی دەربڕی کە ناتوانن گوزارشت لە مافەکانیان بکەن، ئەوان هەرچەند مافەکانمان پێشێل بکەن، ئێمە زیاتر لە چالاکی بەردەوام دەبین.

جەماوەر درووشمیان بەرزکردەوە و هاوڵاتییەک گوتی: "ویژدانی گەلی کورد لەسەر پێیە".

گەنجان ڕێپێوانیان کرد: ئاپۆییەکان لە هەموو شوێنێکن

گەنجان بەدەم چەپڵە و درووشمەکانی "بە خوێن بە گیان لەگەڵتین ئۆجالان" و "بێ سەرۆک ژیان نابێ"، بە شەقامەکاندا ڕێپێوانیان کرد.

گەنجان داوای ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانیان کرد و کەسانی دەوروبەر بە چەپڵە پێشتگیریان کرد. هاوکات چەند گەنجێک دەستبەسەر کران. ت

بایندەر: کەس ناتوانێت ڕێگە لە ئیرادەی کوردان بگرێت

ئەو دەمەی لەبەردەم بینای هەدەپ، هاوسەرۆکی گشتی دەبەپە کەسکین بایندەر ویستی قسە بکات، پۆلیس بە وتنی "ڕاگەیاندراو قەدەغەیە" ویستیان ڕێگەی لێ بگرن، بایندەر و جەماوەر ناڕەزایەتییان دەربڕی.

بایندەر گوتی: "پێویستە هەمووان لە کوردستان و تورکیا بزانن، کەس ناتوانێت پاشەکشە بە ئیرادەی کوردان بکات. ئەمڕۆ هەزاران و سەدان هەزار کورد لە کوردستان و تورکیا بەرەو گەملیک ڕێپێوان دەکەن. بەرخۆدان دەکەین و پاشەکشە بە ستەم دەکەین".

چەولیگ

هەروەها ئەو کەسانەی لە چەولیگەوە بەرەو ئامەد بەڕێ کەوتن، لە دەروازەی شار لەلایەن پۆلیسەوە وەستێنران. پەرلەمانتاری هەدەپ، عومەر فاروق لەنێو جەماوەرەکەدا، دووپاتی کردەوە، گۆشەگیری تەنها لەسەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان نییە، بەڵکو لەسەر هەموو گەلی کورد سەپێنراوە.

هەروەها بانگەوازی هەموو ئازادیخواز و دادپەروەریخوازانی کرد بۆ بەشداربوون لە ڕێپێوانەکە و تێکۆشان لەپێناو ئاشتی و شکاندنی گۆشەگیری.