بە جۆش و خرۆشەوە لە سێرت پێشوازی لە بەشداربووانی رێپێوانی ئازادی کرا

قۆڵی قەرسی 'ڕێپێوانی مەزنی ئازادی' بە جۆش و خرۆشەوە لە سێرت پێشوازیییان لێکرا.

ڕێپێوانی مەزنی ئازادی کە بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و چارەسەرکردنی کێشەی سیاسی کورد بەشێوەی دیموکراتیک، دەستپێکردوە، لە ڕۆژی ١١ هەمیندا بەردەوامە و گەیشتن بە سێرت. بەشداربووانی رێپێوانەکە لە دەمەو بەیانیدا چونە زیارەتی گۆڕەکان، دواتر لە ناوچەکەدا ڕێپێوان ئەنجامدرا. ڕێپێوانەکە بە دروشمی "بژی بەرخۆدانی زیندانیان" دەستیپێکرد.

دواتر پەڕلەمانتاری شڕناخی دەم پارتی نەورۆز یوساڵ ئەرسەلان قسەیکرد و وتی: "گۆشەگیری کاریگەری لەسەر هەموو جومگەکانی کۆمەڵگا دروستکردوە، هەتاوەکو گۆشگیری بەردەوام بێت قەیرانەکان زیاتر قوڵتردەبنەوە. بۆ ئەوەی قەیرانەکان بە کۆتابێن گەلان بە ئارامی بژین دەبێت گۆشەگیری ئیمراڵی بە کۆتابێت".

دواتر بەشداربووانی رێپێوانەکە ڕۆشتنە ناوەندی سێرت و بە جەماوەرییەوە پێشوازییان لێکرا. هاوسەرۆکی گشتی بەدەپە چیدەم کلیچگون ئوچار قسەیکرد وتی: "گەلی سێرت بۆ ئازادی گەلی کورد و بەڕێز ئۆجالان ڕاپەڕییون. یەکەم دەنگ هەڵبڕین بۆ ئازادی گەلی کورد لە سێرتەوە هەڵبڕا. پیشانی هەموانیان دا کێشەی هەرە گەورە، کێشەی گەلی کوردە و موخاتبیش بەڕێز ئۆجالانە. ٢٥ساڵە بەڕێز ئۆجالانیان بەدیل گرتوە و وتیان تەواو کێشەکان چارەسەربوو. بەڕێز ئۆجالان ٢٥ ساڵە بەرخۆدان دەکات. دەوڵەت نەیتوانی کێشەکان چارەسەربکات بۆیە گۆشەگیری فەرزکردوە".

ئوچار بەم شێوە کۆتایی بە قسەکانی هێنا: "ئەنجامی ئەم ڕێپێوانە ئازادییە، ئازادی هەموومان، هیوای سەرکەوتن بۆ هەموان دەخوازم".

دواتر لە بارەگای پارتی چەند بەشێک لە نوسینەکانی ڕێبەر ئاپۆ خوێندرانەوە.