ڕێپێوارانی ئازادی: سەرکەوتن بۆ کوردستانیانی خۆڕاگرە

قۆڵی قەرسی ڕێپێوانی مەزنی ئازادی لە ئیلح پیشوازی لێکرا. پەڕلەمانتاری دەم پارتی جەنگیز چیچەک پەیامی "سەرکەوتن بۆ کوردستانیانی خۆڕاگرە"یدا.

ڕێپێوانی گەورەی ئازادی لەپێناو ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە ڕۆژی ١٢ هەمیندا بەردوامە، قۆڵی قەرسی ڕێپێوانەکە ئەمڕۆ گەیشت بە ئیلح و بە جۆش و خرۆشەوە لە لایەن گەلی ناوچەکەوە پێشوازییان لێکرا.

جەماوەری ڕێپێوانەکە بەبێ ناوبڕ دروشمەکانی "بژی بەرخۆدانی زیندانیان" و "بژی سەرۆک ئاپۆ"یان بەرزدەکردەوە.

هاووتەبێژی هەدەکە و پەڕلەمانتاری دەم پارتی جەنگیز چیچەک وتی: "کورد و شۆڕشگێڕان خەونێکیان هەیە. گەلی کورد بەهای خۆی هەیە و دەشیبێت. ئەم بەهایەش بەڕێز ئۆجالانە. ئەم ڕێپێوانە بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کورد و ئازادی بەڕێز ئۆجالانە. با دۆست و دوژمن ئەوە بزانن دەست لە حورمەتی خۆمان بەرنادەین. ئەم ڕێپێوانە لە هەمان کاتدا ڕێپێوانی ئازادییە. ئەم ڕێپێوانە ڕێپێوانی کەمال پیر و خەیری دورموشە. ئەمە ڕێپێوانی حەقیقەتە. ڕێپێوانی ساکینە جانسز و ئاسیل دۆغانە. سوپاسی هەموو کەسێک دەکەین کە پشتگیری لەم ڕێپێوانە دەکات".