پەیامی رێکخراوە ئیسلامییەکان لەبارەی شەنگال: لە دژی دوژمن یەکێتیمان بەهێز بکەین

کۆمەڵەی ئیسلامی کوردستان رایگەیاند، لە پێناو دادپەروەریدا درێژە بە تێکۆشان دەدەن. بزوتنەوەی زانایانی ئیسلامی هاوچەرخ و سەردەمیانەی کوردستانیش بۆ رێگری لە دووبارەبوونەوەی فەرمان لە شەنگال داوای بەهێزکردنی یەکگرتوویی گەلی کوردی کرد.

کۆمەڵەی ئیسلامی کوردستان (جیک) و بزوتنەوەی زانایانی ئیسلامی هاوچەرخ و سەردەمیانەی کوردستان بە بۆنەی ١٠یەمین ساڵیادی جینۆسایدی ئێزدییەکان راگەیەندراویان بڵاوکردەوە.

جیک باسی لەوەکردووە کە ١٠ ساڵ پێش ئێستا چەتەکانی داعش و ئەو هێزە تاریکانەی پشتیوانیان لێدەکردن، تاوانێکی گەورەیان لە دژی مرۆڤایەتی ئەنجامدا و رایگەیاندووە، لە ١٠یەمین ساڵیادیدا جارێکی دیکە کۆمەڵکوژیەکە شەرمەزار و بە نەفرەت دەکەن.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، کە لە قورئاندا بە هیج جۆرێک دڕندەییەکی بەو جۆرە قەبوڵ ناکرێت و ئاماژە بەوەکراوە، "ئێمە لە دژی ئەو ستەمە بێدەنگ نەبووین، بێدەنگیش نین و بێدەنگیش نابین. دەبێت لێپێچینەوە لەو دڕندایەتیە بکرێت کە لە شەنگال روویدا. بۆ ئەوەی ئەو تاوانە لە دژی مرۆڤایەتی لەبیرنەکرێت، ئێمە تێدەکۆشین. ئەمە بەرپرسیارێتی ئایینی  ومرۆیی ئێمەیە. بە دڵنیاییەوە دادپەروەری خوداوەندی گەورە دەچەسپێندرێت و ستەمکاران هەم لەم جیهانە و هەم رۆژی دواییدا لێپرسینەوەیان لێدەکرێت."

بۆ ئەوەی ئەو دڕندایەتیە سەرلەنوێ دووبارە نەبێتەوە، باگەواز بۆ یەکڕیزی راگەیەندرا

بزوتنەوەی زانایانی ئیسلامی هاوچەرخ و سەردەمیانە لە کوردستان لە پەیامێکدا رایگەیاندووە، "داواکاری خەڵکە ئێزدییەکەمان لەلایەن کاربەدەستانی فەرمی عێراق و هێزە خۆجێییەکانەوە پشتگوێ خراون. ئەمە مایەی قەبوڵ کردن نییە و نابێت قەبوڵ بکرێت".

لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بە هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیش کراوە و ئەوەخراوەتەڕوو کە دەووڵەتی تورک پشتیوانی داعش دەکات. لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، "بەر لە ١٠ ساڵ خەڵکی ئێزدیمان کە نوێنەرایەتی ریشەی گەلی کورد دەکەین، رووبەڕووی کۆمەڵکوژی بوونەوە. داعش ئەو دڕندەییە گەورەی لەسەر داوا و پلانی دەوڵەتی تورک ئەنجامدا. بە دەیان هەزار مرۆڤی بێتاوان و ستەملێکراو بە دەستی ئەو بکوژانە بە شێوەی دڕندانە کوژران و لە گۆڕی بە کۆمەڵدا ژێرخاک کران. بە دەیان هەزار گەنجی قارەمانی گەلی کورد، جەستەیان کردە قەڵغان و خەون و خەیاڵەکانی ئەو دڕندانە و هێزە هەرێمی و نێونەتەوەییەکان کە ئاغای ئەو چەتانەبوون، پوچەڵ کردەوە. ئەو دڕندانە و پلان و پرۆژەکانی پشتیوانەکانی ئەو دڕندانەیان لە ناوبرد. بۆ ئەوەی دڕندەییەکی بەو جۆرە روونەداتەوە، ئێمە داوا کە گەلەکەمان دەکەین کە لە دژی دوژمنانیان یەکڕیزی و یەکێتی خۆیان بەهێز و پتەو بکەن".