پەیامی تەڤگەری ئازادی بۆ شەهیدانی دژە تیرۆری رۆژئاوای کوردستان

دەستەی هاوسەرۆکایەتی تەڤگەری ئازادی کوردستان پەیامێکی سەرەخۆشیی بۆ شەهیدانی دژە تیرۆری رۆژئاوای کوردستان بڵاوکردەوە.

دەقی پامەکە:

پرسەو هاوخەمی

پرسەو سەرەخۆشی دەستەی هاوسەرۆکایەتی و دەستەی بەرێوەبەرایەتی و سەرجەم هەڤاڵانی تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگەی کوردستان، ئاراستەی خانەوادەی شەهیدانی یەکینەکانی دژەتیرۆری رۆژئاوای کوردستان و فەرمانداری یەکینەکانی پاراستنی گەل و هێزەکانی سوریای دیموکرات و تەواوی گەلی رۆژئاوای کوردسان دەکەین،

لە کاتێکدا کە هێشتا مەترسیەکانی داعش بۆ سەر رۆژئاوا و باشوری کوردستان و عێراق ماوە، پۆلێک لە فەرماندە و کارمەندانی یەکینەکانی دژەتیرۆر لە ئەرکێکی تایبەت بە گۆڕینەوەی زانیاری و هەماهەنگی نێوان هێزە هاوپەیمانەکان لەشەڕی دژی داعش شەهید دەبن، گەلی کوردو کۆمەڵگەی نیودەوڵەتی خەسارەتێکی گەورەی کرد،

لەم پرسەخەمناکەدا داوا لە گەلی کورد دەکەین، یەکێتی نەتەوەیپێكبهێنن  و ڕیزەکانی بەرگری و بەرخۆدان یەکبخەن دژی داگیرکەران و تیرۆریستان،

دووبارە سەرەخۆشی لە خانەوادەی شەهیدان و هێزەکانی سوریا دیموکرات دەکەین.

ژ.ت