قەدەغەکردنی مافی چاوپێکەوتنی پەخشان عەزیزی، لەگەڵ پارێزەران و بنەماڵەکەی
پەخشان عەزیزی، چالاکوانی مافەکانی ژنان کە سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێنراوە، دەرکەوت مافی دیداری لەگەڵ پارێزەر و بنەماڵەکەی لێ قەدەغە کراوە.
پەخشان عەزیزی، چالاکوانی مافەکانی ژنان کە سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێنراوە، دەرکەوت مافی دیداری لەگەڵ پارێزەر و بنەماڵەکەی لێ قەدەغە کراوە.
بەگوێرەی راپۆرتێکی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، پەخشان عەزیزی، ژنە چالاکوان کە سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێنراوە، ڕێگەی پێنەدراوە پەیوەندی بە پارێزەر و کەسوکارەکەیەوە بکات. ئەم کارە کە بە پێشێلکارییەکی ئاشکرای مافەکانی مرۆڤ و مافە سەرەتاییەکانی زیندانیان دادەنرێت نیگەرانییەکی گەورەی لای ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و چالاکانی مافەکانی زیندانیانی لێکەوتووەتەوە.
ڕاپۆرتەکە هەروەها ئاماژە بەوە دەکات کە چالاکوانانی مافەکانی مرۆڤ و ڕێکخراوە نێونەتەوەییەکان بەردەوام جەختیان لەسەر پێویستی پەیوەندی و دیدار لەگەڵ پارێزەران و بنەماڵەکان کراوە وەک مافێکی بنەڕەتی. ئەم قەدەغەکردنانە نەک تەنها لە ڕووی یاساییەوە پاساو نییە، بەڵکو کاریگەری خراپی لەسەر باری دەروونی زیندانییەکان و بنەماڵەکانیان دروست دەکات.