كۆمیته‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی كه‌جه‌كه په‌یوه‌ست به هێرشی ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر بۆ سه‌ر شه‌نگال راگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه: "١٥ی حوزه‌یرانی ٢٠٢٢ ئه‌نجومه‌نی گه‌لی سنونێی سه‌ر به خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری دیموكراتیكی شه‌نگال له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی توركه‌وه له‌سه‌ر یه‌ك بۆردومان كراوه. له‌و هێرشه‌دا ساڵح خدر ناسۆ ی ١٢ ساڵ شه‌هید بووه، خه‌باتكاری راگه‌یاندن و منداڵیش له نێویاندا ٧ ئێزدی برینداربوون. ئێمه ساڵح خدر ناسۆ كه له‌و هێرشه پاكتاوكارییه دژه مرۆڤایه‌تیه‌دا شه‌هید بوو به رێزه‌وه به بیرده‌هێنینه‌وه، سه‌ره‌خۆشی له بنه‌ماڵه‌كه‌ی و كۆمه‌ڵگای ئێزدی ده‌كه‌ین. بۆ ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵگای ئێزدیش كه له‌و هێرشه‌دا برینداربوون داوای چاكبوونه‌وه و سه‌لامه‌تی ده‌كه‌ین".
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه كه هێرشه پاكتاوكاری و داگیركارییه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركی پاكتاوكه‌ر له‌سه‌ر كوردستان و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، رژێمی ئه‌ردۆغانی هێناوه‌ته لێواری رووخان و به‌م جۆره رایگه‌یاندووه، " بۆ به‌رفراوانكردنی سه‌روه‌ری و كۆلۆنیالیستی ده‌وڵه‌تی تورك، به ئامانجی سه‌رله‌نوێ دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی عوسمانی، له هه‌موو شوێنێك هێرش ده‌كاته سه‌ر گه‌له‌كه‌مان. له‌و چوارچێوه‌دا ئاشكرایه كه له‌سه‌ر باشوری كوردستان، له موسڵه‌وه تا كه‌ركوك پلانی داگیركاری هه‌یه. ده‌وڵه‌تی تورك به یارمه‌تی په‌ده‌كه كه هاوكاری له‌گه‌ڵ ده‌كات، خۆی گه‌یاندووه‌ته قوڵایی عێراقه‌وه، هه‌وڵ ده‌دات پلانه داگیركارییه‌كانی هه‌نگاو به هه‌نگاو جێبه‌جێ بكات. له دژی داگیركردنی كوردستان، گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه به قاره‌مانی خۆڕاگری ده‌كه‌ن. ده‌وڵه‌تی تورك كه به‌رامبه‌ر به‌و به‌رخودانه ئیراده‌ی شكاوه، شه‌كی كیمیایی له دژی گه‌ریلا به‌كارده‌هێنێت. سه‌رباری ئه‌و شێوازه نامرۆڤانه، هه‌روه‌ها سه‌ره‌ڕای هاوكارییه‌كانی په‌ده‌كه‌ش نه‌یتوانیوه كه ئه‌و ئه‌نجامه به‌ده‌ست بهێنێت كه ده‌یویست، داواكارییه‌كانی بۆ داگیركاری به هۆی گورزه‌كانی گه‌ریلاوه بێچاره و ده‌سته‌وه‌ستان بووه.
ده‌وڵه‌تی توركی پاكتاوكه‌ر له به‌راده‌م گه‌ریلاكانی ئازادی بێچاره بووه، هێرشه پاكتاوكارییه‌كانی بۆ گۆڕه‌پانه ئازاده‌كان هه‌ر هه‌موویان زیادی كردووه. له دژی گه‌ریلا چه‌كی كیمیایی به‌كارده‌هێنێت، هه‌روه‌ها خه‌ڵكه‌كه‌مان له باشوری كوردستان بۆردومان ده‌كات. له كه‌مپی په‌نابه‌رانی مه‌خمور كه له ژێر به‌رپرسیارێتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه و عێراقدایه، شوێنی مه‌ده‌نییه‌كان بۆردومان ده‌كات، له هه‌مان كاتدا منداڵ و خه‌ڵكه‌كه ئێزدییه‌كه‌مان كه له كۆمه‌ڵكوژی رزگاریان بووه، ده‌كوژێت. پلانه‌كانی بۆ داگیركردنی رۆژئاوا به شێوه‌یه‌كی ئاشكرا بۆ ته‌واوی جیهان راده‌گه‌یه‌نێت، مه‌ده‌نییه بێ به‌رگرییه‌كان له ماڵی خۆیاندا ده‌كوژێت. ئه‌ردۆغانی شێفی فاشیست به بێده‌نگی هێزه‌كان له ناوچه‌كه درێژه به‌و هێرشه قڕكارییانه‌ی ده‌دات. دوایین كۆمه‌ڵكوژی ئه‌م دوواییه كه له‌به‌ر ئه‌و بێده‌نگییه روویدا، كۆمه‌ڵكوژییه‌كه‌ی ناوه‌ندی سنونێی سه‌ر به شه‌نگال بوو.
هێزه‌كانی عێراق ده‌بێت هه‌ڵوێست له دژی هێرشه‌كان نیشان بده‌ن
شه‌نگال ناوچه‌یه‌كه كه له ژێر به‌رپرسیارێتی عێراقدایه. حكومه‌تی مسته‌فا كازمی كه هه‌مووكات باس له ئارامی و ئاسایش له شه‌نگال ده‌كات، له به‌رامبه‌ر ئه‌و هێرشانه‌ی ده‌وڵه‌تی تورك كه هاوڵاتیانی ئێزدی عێراق ده‌كوژێت بێده‌نگه، ئه‌و بێده‌نگیه به واتایه. جگه له په‌سه‌ندكردن و قبوڵكردنی هێرشه‌كه هیچ واتایه‌كی تر بۆ ئه‌و بێده‌نگییه نییه. له به‌رامبه‌ر ئه‌و هێرشه قورسه‌دا له دژی ئاسایشی هاوڵاتیان و سه‌روه‌ری عێراق، بێده‌نگی حكومه‌تی كازمی ده‌ریده‌خات كه مامه‌ڵه‌كردن به‌رامبه‌ر هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك بۆ سه‌ر باشوری كوردستان به چ شێوه‌یه‌كه. ئه‌و بێده‌نگییه بوێری ده‌داته ده‌وڵه‌تی توركی پاكتاوكه‌ر. ئێمه بزوتنه‌وه‌یه‌كی به‌و جۆره‌ین كه له‌لایه‌نی مێژوویی و سیاسیه‌وه كۆلۆنیالیستیتی ده‌وڵه‌تی تورك باش ده‌ناسین. ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر به ئامانجی عوسمانی نوێ سیاسه‌تی فه‌تحكردن و دابه‌شكردنی خاكی عێراق به‌ڕێوه‌ده‌بات. بێده‌نگی حكومه‌تی كازمی به‌رامبه‌ر به داگیركردنی خاكی عێراق و كوشتنی هاوڵاتیانی عێراق، بوێری به ده‌وڵه‌تی تورك ده‌به‌خشێت. له‌به‌ر ئه‌وه‌ش ئێمه داوا له هێزه كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسییه‌كانی عێراق ده‌كه‌ین كه له به‌رامبه‌ر ئه‌و هێرشانه هه‌ڵوێست نیشان بده‌ن، میكانیزمی نه‌ته‌وه‌یی و نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ وه‌ستاندنی هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك بخه‌نه‌گه‌ڕ و پلانی داگیركه‌ری له‌سه‌ر عێراق شكست پێبهێنن.
نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بێده‌نگ ده‌بێت و بوێری ده‌داته ئه‌و هێزانه‌ی كۆمه‌ڵكوژی ده‌كه‌ن
له‌به‌رامبه‌ر پاكتاوی ئێزدییه‌كان نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان دامه‌زراوه‌كانی وه‌ك یونامی به‌رپرسیارێتیان هه‌یه. نوێنه‌رایه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له عێراق و دامه‌زراوه په‌یوه‌ندیداره‌كان، وێڕای ئه‌وه‌ی پشتڕاستیان كردووه‌ته‌وه كه ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر هێرش ده‌كاته سه‌ر كۆمه‌ڵگای ئێزدی و شوێنی مه‌ده‌نییه‌كان، به‌ڵام به بێده‌نگیان له ناو هاوكاری تاواندان. له‌و هێرشانه‌دا نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان به هۆی سیاسه‌تی بێده‌نگی خۆی بوێری به‌و هێزانه به‌خشیوه كه كۆمه‌ڵكوژی ده‌كه‌ن. فڕۆكه جه‌نگییه‌كان و فڕۆكه سیخوڕییه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر كایه‌ی ئاسمانی عێراق كه له ژێر به‌رپرسیارێتی ئه‌مریكادایه به‌كارده‌هێنن. پێشتریش كایه‌ی ئاسمانی عێراق به‌ره‌ورووی هێرشه‌كانی توركیا كراوه‌بوو و به‌رپرسیارێتی ئه‌مریكا له‌و بواره‌دا كه‌وتبووه رۆژه‌ڤه‌وه. به‌ڵام ئه‌وه‌نده‌ی له هێرشه‌كه‌ی سنونێ دركی پێده‌كرێت، له‌و كۆمه‌ڵكوژییانه‌ی ده‌وڵه‌تی توركدا به‌رپرسیارێتی ئه‌و هێزانه هه‌یه كه كایه‌ی ئاسمانی عێراق به‌كارده‌هێنن. بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و به‌رپرسیارێتییه‌ی خۆیان سوك بكه‌ن، بێ ئه‌وه‌ی ناوی ده‌وڵه‌تی تورك كه كۆمه‌ڵكوژییه‌كه‌ی كردووه بهێنن، بۆ سه‌لاح خدر ناسۆ كه كوژراوه، سه‌ره‌خۆشیان كردووه. نه‌ك به بینینی كۆمه‌ڵكوژی ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر كه به‌سه‌ر گه‌له‌كه‌ماندا جێبه‌جێی ده‌كات، به هه‌ڵگرتنی ده‌رفه‌ته‌كانی توركیا، ده‌توانرێت به‌ر به‌و كۆمه‌ڵكوژییانه بگیرێت. له پێشه‌وه ئه‌مریكا، ئێمه داوا له هێزه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان ده‌كه‌ین، كه چیتر هاوكاری هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك نه‌كه‌ن، رێوشوێنێكی به‌و جۆره بگرنه‌به‌ر كه نه‌هێڵن هێرشه‌كان عێراق دابه‌ش بكات.
پێویسته گه‌لی باشور له به‌رامبه‌ر تاوانه نامرۆڤانه‌كانی په‌ده‌كه هه‌ڵوێستی روون نیشان بده‌ن
ده‌زانرێت كه له هه‌موو هێرشه‌كاندا بۆ سه‌ر ئێزدییه‌كان و شه‌نگال رۆڵی تایبه‌تی په‌ده‌كه هه‌یه. له‌به‌ر توڕه‌ییه‌كه‌ی به‌رامبه‌ر به سه‌رنه‌كه‌وتنی فه‌رمانی ٧٣ هه‌مین، ده‌یه‌وێت پێشه‌نگ و گه‌لی ئێزدی به ده‌ستی ده‌وڵه‌تی تورك كۆمه‌ڵكوژ بكات. ئێزدی و ئێزدییه‌كان كه له‌ناو نه‌براون، بوونه مۆته‌كه‌ی په‌ده‌كه. جگه له ده‌وڵه‌تی تورك، په‌ده‌كه و داعش هیچ هێزێكی تر بوونی نییه كه له خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری و خۆپاراستنی ئیچزدییه‌كان بترسن. په‌ده‌كه له باشوری كوردستان رۆڵی خۆی به‌رامبه‌ر به گه‌ریلاكانی ئازادی كوردستان له هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك له‌سه‌ر ئێزدییه‌كانیش جێبه‌جێ ده‌كات. ئێمه داوا له گه‌لی كوردستان و به تایبه‌تی گه‌له‌كه‌مان له باشوری كوردستان ده‌كه‌ین له به‌رامبه‌ر ئه‌و هێرشانه‌ی په‌ده‌كه هه‌ڵوێستی روون نیشان بده‌ن. ئێمه ده‌مانه‌وێت ئه‌وه رابگه‌یه‌نین كه ئه‌گه‌ر له كات و شوێنی پێویستدا ناڕه‌زایه‌تی نیشان بدرێت به‌رامبه‌ر ئه‌و هێرشه داگیركارییانه له شه‌نگال، مه‌خمور، باشور، رۆژئاوا و هه‌موو شوێنێكی تر، ئه‌و بابه‌ته بۆ پوچه‌ڵكردنه‌وه‌ی هێرشه‌كان رۆڵی گه‌وره‌ی ده‌بێت.
رژێمی فاشیستی ئه‌ردۆغان كه هاتووه‌ته لێواری رووخان، بۆ ئه‌وه‌ی ته‌مه‌نی خۆی درێژ بكاته‌وه‌ن به شێوه‌یه‌كی دڕندانه هێرش ده‌كاته سه‌ر گه‌له‌كه‌مان و گه‌لانی ناوچه‌كه و درێژه به كۆمه‌ڵكوژی ده‌دات. له به‌رامبه‌ر ئه‌و هێرشه پاكتاوكارییانه، ئێمه داوا له گه‌له‌كه‌مان له كوردستان و هێزه‌كانی عێراق ده‌كه‌ین كه هه‌ڵوێستی خۆیان نیشان بده‌ن و به‌رپرسیارێتی خۆیان جێبه‌جێ بكه‌ن.
هـ . ب