شاندێکی خۆبەڕێوەبەری باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بەجیا سەردانی گۆڕان و نەوەی نوێی کرد
لە سلێمانی شاندێکی دەزگا و پارتەکانی سەر بە خۆبەڕێوەبەری باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا سەردانی بزوتنەوەی گۆڕان و بزوتنەوەی نەوەی نوێی کرد.
لە سلێمانی شاندێکی دەزگا و پارتەکانی سەر بە خۆبەڕێوەبەری باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا سەردانی بزوتنەوەی گۆڕان و بزوتنەوەی نەوەی نوێی کرد.
شاندێکی خۆبەڕێوەبەری باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لەگەڵ بزووتنەوەی گۆڕان کۆبوونەوە و گفتوگۆیان لەبارەی دۆخی باشور و ڕۆژئاوای کوردستان کرد و جەختیان لەسەر یەکهەڵوێستیی لایەنەکان کردەوە دژی داگیرکاریی دەوڵەتی تورک.
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شاندێکی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بە سەرۆکایەتی بەدران چیاکورد، جێگری هاوسەرۆکانی خۆبەڕێوەبەریی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا سەردانی مەکۆی سەرەکیی بزووتنەوەی گۆڕانیان کرد لە شاری سلێمانی و لەگەڵ بەرپرسانی بزووتنەوەکە کۆبوونەوە.
لەدوای تەواوبوونی کۆبوونەوەکە، بەدران چیاکورد لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا ڕایگەیاند: لەناو کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆمان کرد لەسەر دۆخی ئێستای باشور و ڕۆژئاوای کوردستان و هەردوولامان جەختمان لە یەکهەڵوێستیی لایەنەکان کردەوە دژی هەر هێرش و داگیرکارییەک بۆ سەر تەواوی کوردستان، بۆ ئەوەش هەڵوێست و تێڕوانینمان وەک یەک بوو.
ئاماژەی بەوەشدا، پێویستە ڕێگانەدەین هیچ لایەنێک ببێتە هاوکاری دوژمنان بەتایبەتی دەوڵەتی داگیرکەری تورک، کە دەیەوێت دەستکەوتەکانی گەلی کورد لەناوببات و شەڕی کورد بە کورد دروستبکات، بە کۆبوونەوەیەکی گرنگ و بەرهەمداری دەزانین.
شاندەکەی خۆبەڕێوەبەری باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لە چوارچێوەی سەردانەکانیدا سەردانی نەوەی نوێی کرد.
شاندەکە پێکدەهات لە بەدران چیاکور یاریدەدەری هاوسەرۆکانی خۆبەڕێوەبەری باکور و رۆژهەڵاتی سوریا، لیمان شوەیش نوێنەری کۆنگرەی ستاری باکور و رۆژهەڵاتی سوریا لە باشوری کوردستان، ئەڤین سوێدا نوێنەری خۆبەڕێوەبەری باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، فەتحوڵلا حسێن نوێنەری پارتی چەپی کوردی سوریا، هۆشەنگ دەرویش نوێنەری حزبی دیموکراتی کورد لە سوریا. شاندەکە دوای نیوەڕۆ سەردانی نەوەی نوێی کرد و هیمداد شاهین وتەبێژی بزوتنەوەیە پێشوازی لە شاندەکە کرد.
کۆبونەوەکە دوور لە چاوی میدیاکان ئەنجامدرا.
بەپێی زانیاریەکان، لە کۆبونەوەکەدا باسی هەڵوێستی پارت و دەزگا کوردیەکان لەسەر داگیرکەری و هەڕەشەی سەر کورد و کوردستان کراوە و تەئکید کراوەتەوە کو پێویستە هەموو لایەنە کوردیەکان هەڵوێستێکی هاوبەشیان هەبێت.
ف.ق