شارستانی دێرسیم و زاپ
کاتێک دڵی خاک گەریلای وەک شارستان دێرسیم دەخاتە دەستی خۆی و لە ئامێزی دەگرێت، ئەوە بۆ ئێوە دەمێنێتەوە، کە مرۆڤ ئەو لە وشەکان و پەیڤەکانی خۆیدا بە زیندوویی رابگرێت و نەمری و هەرمان بەهێزتر بکەیت.
کاتێک دڵی خاک گەریلای وەک شارستان دێرسیم دەخاتە دەستی خۆی و لە ئامێزی دەگرێت، ئەوە بۆ ئێوە دەمێنێتەوە، کە مرۆڤ ئەو لە وشەکان و پەیڤەکانی خۆیدا بە زیندوویی رابگرێت و نەمری و هەرمان بەهێزتر بکەیت.
ڕەنگە پێویستی بە پێشەنگایەتیی ڕەسەن ئەوە بێت. لە کوردستان ڕەنگە ئەمە پێویستی ژنێکی ڕەسەن و بە بنەچە بێت. گەورەترین پێویستی بۆ ڕەسەن مانەوە و ڕەسەنایەتی ئەوەیە، کە مرۆڤ تاوەکو کۆتایی ژیانی داکۆکی لە ژیان بکات بیپارێزێت و کاتێکیش کاتی مردن هات پێی بڵێت "بەخێر بێیت".
هەرچەندە زەحمەتە مرۆڤ لە کوردستان ژن بیت، بەڵام ڕۆڵی پێشەنگایەتیی ئایدیۆلۆژی سەلماندی، کە ژن‌بوون جوانترین هەبوونە و ئەوەی بۆ هەمووان سەلماندووە. سەرباری ئەوەى قورس و دژوارە، بەڵام سووربوون و تامەزرۆیی گەریلای بۆ تێکۆشان و ئازادی بەهێزتر کردووە.
کاتێک مرۆڤ ڕووبەڕووی گەریلا دەبێتەوە و دەیانبینێت و گوێ لە بیرەوەرییەکانیان دەگرێت و کاتێک باسی شتەکان دەکەن، مرۆڤ دەتوانێت ئەوە لە چاوی ئەواندا ببینێت. لەوانەیە لێرەدا مانادارترین وتەی 'دڵ ئاوێنەی چاوەکانە' ببینرێت، ئەمانە شەڕڤانن. ئەوانەی، کە شایەتحاڵی زۆر شتی مەزنن و هیچ ناڵێن، ئەوانە پاڵەوانن، کە لەو ساتەدا دەژین.هەندێکجار چاوەکانیان دەڕوات بۆ ناو بیرەوەرییەکانیان، بەڵام هەمیشە چاویان لەسەر ئامانجەکەیە، چاوی گەریلا سەیری ژیان دەکات. گەریلا، کە ئومێد و هیواکانی لە چاوی خۆیدا دەشارێتەوە، ئەستەم و مەحاڵە مرۆڤ بڕوایان بە سەرکەوتن نەبینێت.
لە سەختترین هەلومەرجدا و کاتێک لە هەموو شوێنێک دا بۆسە دانراوە، بەڵام لە چاوی ئەواندا کاتێک ڕوناکی هەبێت، ئەوە دەبێتە هەڵوێستێکی زیاتر لە جۆش و خرۆش بۆ گەشەپێدان و گەورەکردنی نەمامی هیوا و ئومێد. بەم شێوەیە مرۆڤ دەتوانێت خەڵکی ئازا و خیانەتکار، کەسانی ڕووخاو و ژەنگگرتوو و زیندو و پڕ لە ورە لە یەک جیابکاتەوە.
ئەگەر لە چیاکان‌دا مرۆڤ شوێن ئەو گەریلایانە بکەوێت، کە دەیانەوێت ڕۆحی ئازادی بەهێز بکەن، هەمیشە چاوی بە شەڕڤانانی وەک شارستان دەکەوێت و دەکەونە ناو کادری دید و بینینی مرۆڤ. ئەگەر ئێوە لە چیاکان دوای ئەو سێحر و ڕازە بکەون، کە گەریلا شەڕی بۆ دەکات، دڵی شەڕڤانانی وەک شارستان دێت بۆ لای ئێوە. کاتێک دڵی خاک گەریلای وەک شارستان دێرسیمی دەست دەکەوێت و لە ئامێزی دەگرێت، ئەوە بۆ ئێوە دەمێنێتەوە، کە مرۆڤ ئەو لە وشەکان و پەیڤەکانی خۆیدا بە زیندوویی رابگرێت و نەمری و هەرمان بەهێزتر بکەیت. نەک تەنها پەیڤ و نەک شتێکی تر، بەڵکو شارستان دێرسیم ئەوینی خۆی پێناسە و وێناکردووە و ناساندوێتی.
شارستان دێرسیم گەریلای یەژاستار، کە لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی ئەشکەوتی برینداران دا شەهید بوو، ئەو لە چاوی خۆیدا هەم دڵی و هەم هەستەکانی خۆی هەڵگرت. کاتێک ئەم هەستە و دڵی لە چاوەکانیدا دەرخست و ئەوی کرد بە دڵێک، کە دەستەمۆ ناکرێت، ئەوەش کردی بە پێشەنگ. ئەو بوو بە گەریلایەکی پێشەنگی یەژاستار. باجی خۆشەویستی بۆ زاگرۆس، کە ڕەگ و ڕیشەی خاراو و دێراوکراوە و خۆی پێ بنیادناوە، خۆی لە زاپ کردە دیاری، کە گرنگترین شوێنی بەرخودان و بەرەنگاریی زاگرۆسە.
ئه‌و به ویست، زانابوون، هه‌ستكردن و بیركردنه‌وه، بۆخۆی بیری له شتی پێویست كرده‌وه، خستیه سه‌ره‌ویی ویژدانیه‌وه و ئه‌وه‌ی ئه‌نجامدا. ئه‌و خاوه‌نداری له‌و رۆڵهكرد كه مێژوو پێی سپاردووه، كاتێك كه گه‌ردون پێشكه‌ش به‌وی كردووه و پێویستی ئه‌و چركه‌ساته‌ی كه كاتی هاتووه، وێڕای خاوه‌نداری له گیانی ئه‌و ئه‌وه‌ی كرد. شارستان ده‌رسیم بیریده‌كرده‌وه كه ئه‌وه دركی پێناكرێت، ناتوانێت گوزارشت له‌و هه‌سته بكات ده‌یخسته‌ڕوو و بۆ ئه‌و ئه‌وینه‌ی بۆ زاپ و خۆشه‌ویستیه‌ی بۆ كوڕه ژارۆ ده‌خسته‌ڕوو.
"دژواره كه مرۆڤ زاپ بگێڕێته‌وه و باسی كوڕه‌ژارۆ بكات. ره‌نگه من باسیشی بكه‌م، ره‌نگه دركی پێنه‌كرێت، جیاله‌وه هه‌ندێك كه كه تێناگه‌ن و نابیستن و نابینن، ره‌نگه بڵێن تۆ زۆر گه‌وره‌ی ده‌كه‌یته‌وه. به‌ڵام نه ئه‌و هه‌ڤاڵانه‌ی گوێم لێده‌گرن، ئه‌وانه‌ی گوێ ده‌گرن و هه‌ست ده‌كه‌ن و ئه‌وانه‌ی لێره ده‌ژین ده‌توانن ئاگایان له‌وه هه‌بێت. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی شوێك كه ره‌نجی بۆ داوه، ئێوه لێی تێده‌گه‌ن، به‌وێوه ده‌به‌سترێیته‌وه. له‌به‌ر ئه‌وه كوڕه‌ژارۆ ئیراده‌ی ئه‌و به‌هێز ده‌كات. ده‌بێته مامۆستای من. كه‌سایه‌تی من پته‌و ده‌كات، وره‌ی من به‌هێز د‌كات. من ده‌ڵێم باشتر بوومه گه‌ریلا، هه‌سته‌كانم زیاتر بوون. ئه‌وه شوێنێكی گه‌وره‌یه، به‌رفراوانه. له‌م سه‌رییه‌وه تا ئه‌و سه‌ری گه‌ریلای لێیه، جار جار كه به بێته‌ل په‌یوه‌ندی ده‌كه‌ین و جارجاریش كه نۆت ده‌نوسین، من تێده‌گه‌م كه زۆر واتای مه‌ودا نییه. كوڕه‌ژارۆ هه‌رم له رووی هزر و هه‌م له رووی هه‌ست گه‌وره‌ی كرد. جوگرافیاكه‌ی دژواره، بۆ رێپێوان ئێمه‌ی ده‌نارد، هێنده‌ی گه‌وره‌ییه‌كه‌ی ئاسۆیه‌كی هزریشی فێر ده‌كردین. له‌به‌ر ئه‌وه‌ش به ده‌ممدا نه‌هات بیر بكه‌مه‌وه كه رۆژێك دوژمن بێته ئێره، لێره بژی. ئه‌وان واتا به ئێره ناده‌ن. ئه‌وان ناتوانن لێره بژین. مانگێك، ساڵێك لێره ده‌مێننه‌وه و دواتر ده‌چن. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كوڕه‌ژارۆ شتێكی وای نییه كه ئه‌وان خۆی پێببهستنهوهز له‌به‌ر یادی ئه‌و كه‌سانه‌ی لێره خوێینیان به‌خشیوه، ئێمه لێره خۆێن ده‌به‌خشین و شه‌هیدبوونی ئێمه‌ش لێره ده‌بێت، به‌و بڕوایه‌ی كه ئێمه هه‌میشه سه‌رده‌كه‌وین و ئێمه ده‌مێنینه‌وه و ئێمه به بڕواوه شه‌ڕ ده‌كه‌ین".
ئه‌و كاته، كه هه‌ر ئێستا بێت كه باسی تۆ ده‌كات، خۆی ده‌خاته به‌رگی تۆ و لایه‌نه ره‌سه‌نه‌كانی گه‌ریلا ده‌كاته وه‌ك خۆی. بیكه‌یته وه‌ك خۆت تا بتوانی مافی دۆزی ره‌وای گه‌ریلاكان بده‌یت ئه‌وانه‌ی كه سوێندی ئازادیان به به‌رخودانی زاپ خواردووه و به‌و داواكارییانه ده‌ستیپێكردبوو، له ١٧ی نیساندا گه‌ریلای ژن شارستان دێرسیم ئامێزی خۆی بۆ مه‌رگ كه كاتی هاتبوو كرده‌وه. له ١٧ی نیساندا ئه‌و خۆی خسته به‌رگری كاته‌وه. ئه‌و له زاپ بووه گیانێك، بووه هێمای چركه‌ساتێكی وه‌ك زاپ. شارستان دێرسیم كه كچی روباری زێ بوو، بووه رۆحی ئه‌و چركه‌ساته‌ی كه كاتی ئه‌و هاتووه.
ژ. ت / هـ . ب