'شۆڕشی کەلتوری ئەنجام دەدەین'
بەشداربووانی ٢مین کۆنفڕانسی تەڤگەری کەلتوری ژنانی کەوانی زێڕین رایانگەیاند کە لە کۆنفڕانسەکەیاندا بڕیاری گرنگیان داوە و وتیان، لەدژی هێرشی دوژمن لەسەر کەلتور و هونەر، شۆڕشی کەلتوری ئەنجام دەدەن.
بەشداربووانی ٢مین کۆنفڕانسی تەڤگەری کەلتوری ژنانی کەوانی زێڕین رایانگەیاند کە لە کۆنفڕانسەکەیاندا بڕیاری گرنگیان داوە و وتیان، لەدژی هێرشی دوژمن لەسەر کەلتور و هونەر، شۆڕشی کەلتوری ئەنجام دەدەن.
چەند ڕۆژ لەمەوبەر ٢مین کۆنفڕانسی تەڤگەری کەلتوری ژنانی کەوانی زێڕین لە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا ئەنجامدرا. بەشداربووانی کۆنفڕانسەکە رایانگەیاند، کۆنفڕانسەکە بە جۆش و خڕۆشێکی زۆرەوە ئەنجامدرا و باسی ئەوەکرا کە لە رووی کەلتوری و هونەری بەرخۆدانیان فراوانتر دەکەین.
ژیندا عەفرین: کۆنفرانسەکەمان سەرەتا لە ڕێبەر ئاپۆ و دایکانی شۆڕشگێڕ و ژنانی هونەرمەند پیرۆز بێت. کۆنفرانسەکەمان بە دروشمی 'ئێمە شۆڕشی کلتوری خۆمان بە شەڕی شۆڕشگێڕی گەلان ئەنجام دەدەین' ئەنجامدا. یەکەم کۆنفرانسی خۆمان لە ساڵی ٢٠١٦دا ئەنجامدا. ئامانجمان زیندووکردنەوەی کلتورەکەمانە لەسەر ئەم بنەمایە، کۆنفرانسی دووەممان ساز کرد. لەکۆنفرانسەکەدا گفتوگۆی چڕوپڕ ئەنجامدرا. ئێمە جەختمان لەسەر ئەوە کردەوە کە چۆن کەلتووری خۆمان لەم واقیعەی شەڕدا بەهێز بکەین. دوژمن جینۆسایدی کلتوری بەسەر خەڵکدا دەسەپێنێت. جەنگی جیهانی سێیەم ئێستا لەسەر ئەم بنەمایە بەڕیوەدەبرێت. هەروەها دەمانەوێت شۆڕشی کلتوری خۆمان لەدژی ئەو هێرشانە ئەنجام بدەین. ئێمە دەبێت ڕێگری بکەین لە لەناوچوونی کەلتور بۆ زیندووکردنەوەی کەلتوری توروس و زاگرۆس، وەک ژنانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، دەبێت لە ژێر چاودێری کەوانی زێڕیندا کۆببینەوە.
پەلشین مونزور: کۆنفرانسی دووەم ڕۆحیەتێکی گەورەتری تێکۆشان و بەرخۆدانی پێبەخشین. ئێمە سوور بووین لە گەیشتن بە ئامانجەکانمان. لە کۆنفرانسەکەدا بە هەموو شێوەیەک بارودۆخی کوردستان هەڵسەنگێنرا و شیکاری گرنگ کرا و هەڵسەنگاندنی بۆ ئەوە کرا کە دوژمن لە هەموو کاتێک زیاتر هێرش دەکاتە سەر کەلتور و هونەری گەلی کورد. بەپێچەوانەشەوە ئەرکی کۆماری ئامارا ئەوەیە کە بە شێوەیەکی زانستیانە لە کوردستانی داگیرکراودا وەڵامی هێرشەکان بۆ سەر کەلتور بداتەوە و وەک ژن خۆمان لەسەر کەلتور و هونەری شۆڕشگێڕی بنیات بنێین و بەم شێوەیە بەرهەممان هەبێت. لەسەر ناوی کۆماری ئامارا بانگەوازیی هەموو ژنانی کورد دەکەین، لە دژی کەلتووری پۆپیلەر و کەلتووری ئەرەبێست و مۆسیقای پۆپ و ڕۆک بوەستینەوە کە کەلتووری کۆمەڵایەتی تێکدەشکێنێت و مۆسیقای شۆڕشگێڕی وەک بناغە وەربگیرێت. ئێمە بەناوی کۆماری ئامارا سڵاو لە بەرخۆدانی هەڤاڵانمان لە زاپ و مەتینا و ئاڤاشین و ناوچەکانی تر دەکەین. هەروەها لە بواری ڕۆشنبیری و هونەریشدا بەرخۆدانی خۆمان زیاتر دەکەین.
"دەبێت پەرە بە وێژەی نووسراو بدەین"
ساریا کاراکۆچان: کۆنفرانسێکی زۆر گرنگمان سازکرد. لە کۆنفرانسەکەدا بڕیاری گرنگ درا و هەڵسەنگاندنی فراوان لەسەر کەلتور و هونەر کرا. ئێمە پێمانوایە ئەو بڕیارانەی لەکۆنگرەکەدا دراون جێبەجێ دەکرێن و دەستکەوتەکان مسۆگەر دەکرێن.
ئارین سەرحەد: بەشداربووانی کۆنفرانسی دووەممان هەموویان بە جۆش و خرۆشەوە بوون. ئەم دۆخەش کاریگەری لەسەر کۆنفرانسەکە هەبوو. لە کاتێکدا کە هێرشەکانی سەر ژنان بە شێوەیەکی بەرچاو زیادیان کردووە، زۆر گرنگ بوو کۆنفرانسەکەمان ئەنجامدا. مۆدێرنیتەی کاپیتالیست هەموو دەرفەتەکانی بۆ قڕکردنی کەلتووری بەکاردێنێت. ژنانی ئازادیخواز و شۆڕشگێڕیش لە دژی ئەو قڕکردنی کەلتورییە کۆنفرانسێکیان ساز کرد.
کاتێک مرۆڤ سەرنج دەخاتە سەر دووەمین کۆنفڕانس، گۆڕان و گوەرچەرخانێکی زۆر دەبینێت. لە هەمان کاتیشدا بینیمان کە خەباتی ڕۆشنبیری و هونەری لە گۆڕەپانە ئازادەکاندا زۆر پیرۆز و گرنگە.
گوڵستان عەفرین: وەک ئەندامی تەڤگەری کەوانی زێڕین لە دووەمین کۆنفڕانسدا بەشداریم کرد. ئامانجمان دروستکردنی هونەرێکی هاوبەشە بە دەنگ و وشە هاوبەشەکانی ژنانی کورد و عەرەب و سوریان و کریستیان و تورکمان.
سەما کۆبانێ: لە کۆنفرانسەکەماندا ئەنجامێکی گرنگ بەدەست هات. کەوانی زێڕین نەک تەنها بۆ ژنانی کورد، بەڵکو بۆ هەموو ژنان دامەزرێنراوە. بۆیە بۆ ئەوەی ئەم کارە بە بەهێزی ئەنجام بدەین، دووەمین کۆنفرانسی خۆمان ساز کرد.
نێرگز قامیشلۆ: پێش هەموو شتێک زۆر خۆشحاڵم کە لەم کۆنفرانسەدا بەشداریم کردووە. زۆر بابەتی گرنگ هەڵسەنگێنران. بەتایبەتی گفتوگۆ لەسەر بوارەکانی ڕۆشنبیری و هونەری و ئەدەبی کرا. کەلتوور و هونەر و وێژە تەواوکەری یەکترین. وێژەی کوردستان تا ئێستا بە زارەکی گەیشتووەتە ئەم سەردەمە، لە ئێستاوە دەبێت وێژەی نووسراو بەهێز بکەین. ئەگەر ژنان نەتوانن بگەنە کەلتور و هونەرێکی ڕاستەقینە، هیچ کەسێک لە دەرەوە ناتوانێت بگاتە ئەو ئاستە. ئەم پرسە زۆر گرنگ بوو. ژنان دەبێت لەگەڵ شانۆ و شێعر و سینەمادا کەلتووری خۆیان بەهێز بکەن و متمانەیان بەخۆیان هەبێت."
ف.ق