تەرمی ٢ شەهید لەلایەن بنەماڵەکانیانەوە وەرگیرایەوە

تەرمی شەهیدانی هەپەگە زەمانی ئامانۆس و یەڵماز دێرسیم کە ١٨ ی ئابەوە لە نەخۆشخانەی حکومیی شەرناخ ڕاگیراون، دوای پشکنینی دی ئێن ئەی لەلایەن بنەماڵەکانیانەوە وەرگیرایەوە.

تەرمی شەهیدانی هەپەگە زەمانی ئامانۆس (سەرحەد گوزەل) و یەڵماز دێرسیم (بارش کارتال) کە ١٧ – ١٨ ی ئاب لە هێرشی دەوڵەتی تورک لە ناوچەی ئەلکێی شەرناخ شەهیدبوون، هێنرایە نەخۆشخانەی حکومی شەرناخ، دوای پشکنینی دی ئێن ئەی ڕادەستی بنەماڵەکانیان کرایەوە.

تەرمی یەڵماز دێرسیم لە سلۆپی بەخاک دەسپێردرێت، تەرمی زەمانی ئامانۆس لەلایەن بنەماڵەکەیەوە گواسترایەوە بۆ ناوچەی وێرانشاری ڕحا.