تەرمی گەریلای هەپەگە ئۆڵمەز لە جزیرێ بەخاک سپێردرا

گەریلای هەپەگە عەدنان ئۆڵمەز لە مانگی تشرینی دووەمی ساڵی ڕابردوو لە شەڕدا شەهید بوو، دوای ٨ مانگ تەرمەکەی ڕادەستی بنەماڵەکەی کرایەوە و لە جزیرێ بەخاک سپێردرا.

ڕۆژی ٢٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ گەریلای هەپەگە عەدنان ئۆڵمەز لە شەڕدا لە بەتلیس شەهید بوو.

تەرمەکەی گواسترابوویەوە بۆ نەخۆشخانەی حکومیی مەلەتییە و دواتر لە هەمان شار لە گۆڕستانی 'بێ کەسەکان' دا بە خاک سپێردرابوو.

بنەماڵەی ئەو شەهیدە لە دوای ئاگادارکردنەوەیان لەو دۆخە ڕۆیشتن و پشکنینی دی ئێن ئەی-یان بۆ وەرگرتنەوەى تەرمی رۆڵە شەهیدەکەیان دابوو.

اش ئەوەی وەڵامی پشکنینی دی ئێن ئەی بنەماڵەکەی گەڕایەوە، بنەماڵەکەی تەرمەکەیان لە گۆڕستانی 'بێ کەسان' لە مەلەتیە وەرگرتەوە و بردیانەوە جزیرێ لە شرنەخ.

تەرمی ئۆڵمەز لە گۆڕستانی گەڕەکی یافەسێ بە بەشداریی بنەماڵەکەی بەخاک سپێردرا.

ژ.ت