تۆڕی چه‌ته‌كان كه په‌نابه‌رانیان ئهشكهنجهكردبوو ئاشكرا كران
ناو و وێنه‌ی ئه‌ندامانی ئه‌و تۆڕه‌ی په‌نابه‌رانی سه‌ر سنووری نێوان ئێران و توركیا ئه‌شكه‌نجه ده‌كه‌ن، ئاشكرا كرا.
ناو و وێنه‌ی ئه‌ندامانی ئه‌و تۆڕه‌ی په‌نابه‌رانی سه‌ر سنووری نێوان ئێران و توركیا ئه‌شكه‌نجه ده‌كه‌ن، ئاشكرا كرا.
له‌و وێنانه‌ی بڵاوكراونه‌ته‌وه، ده‌ركه‌وتووه گروپێك له په‌نابه‌رانی ئه‌فغانی كه ده‌یانویست له ئێرانه‌وه به‌ره‌و توركیا بپه‌ڕنه‌وه، له‌سه‌ر سنووری ئێران و توركیا له‌لایه‌ن قاچاقچییانی مرۆڤه‌وه ئه‌شكه‌نجه ده‌درێن: قاچاخچییه‌كانی مرۆڤ سه‌ره‌تا گروپێكی گه‌نجان كه له‌سه‌ر سنووری ئێران – توركیا گیراون ده‌یانبه‌نه ژێر شاخێك و له‌سه‌ر یه‌ك ریزیان ده‌كه‌ن و دواتر به‌ردی گه‌وره له‌سه‌ر له‌شی په‌نابه‌ران داده‌نێن، به جۆرێك كه نه‌توانن هه‌ناسه بده‌ن.
دوای ئه‌و ئه‌شكه‌نجه‌یه قاچاخچییه‌كانی مرۆڤ وێنه‌كانیان بۆ بنه‌ماڵه‌كانی په‌نابه‌ران ده‌نێرن و داوای ١٠ هه‌زار دۆلاریان لێده‌كه‌ن.
له‌و دیمه‌نانه‌ی كه بۆ بنه‌ماڵه‌كان نێردراوه ده‌بینرێت، كه قاچاخچییه‌كان گوێی پهنابهرانێكیان بڕیوه كه له پشته‌وه ده‌ستی به‌ستراوه.
له‌گه‌ڵ سه‌ربازانی سه‌ر سنوور پێكه‌وه كارده‌كه‌ن
ئه‌و تۆڕه‌ی ئه‌شكه‌نجه‌كه‌ی ئه‌نجامدا له گوندی بهلهجوكی سه‌ر به شاری خۆی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان كار ده‌كه‌ن. هه‌مان تۆڕ له‌سه‌ر سنووری سارای باكوری كوردستان درێژه به كرده‌وه‌كانیان ده‌ده‌ن و له‌گه‌ڵ سه‌ربازانی هه‌ر دوو لای ئێران و توركیا كارده‌كه‌ن.
ئه‌ندامانی تۆڕه‌كه كه له به‌رامبه‌ر كرده‌وه چه‌په‌ڵه‌كانیان پاره‌یه‌كی زۆر به‌ده‌ستده‌هێنن له ژیانێكی شاهانه‌دا ده‌ژین. ئه‌ندامانی تۆڕه‌كه به‌رده‌وام ژیانی شاهانه‌ی خۆیان له‌سه‌ر هه‌ژماره‌كانیان له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاوده‌كه‌نه‌وه.
بنه‌ماڵه‌یه‌ك كه له قاچیانه‌وه به‌ستراونه‌ته‌وه چاوه‌ڕێی رزگاركردنن
به‌پێی زانیارییه‌كانی ئاژانسی هه‌واڵی فورات (ANF) كه‌سێكی ئێرانی به ناوی شالۆ ته‌یموری سه‌رده‌سته‌ی تۆڕه‌كه‌یه. ناوی چه‌ته‌كانی تر كه له تۆرشهكهدا چالاكن پێژمان ته‌یموری و وه‌ڵاتن.
له وێنه‌كاندا بنه‌ماڵه‌یه‌ك له ده‌ست ئه‌و تۆڕهدایه كه له‌گه‌ڵ سه‌ربازانی تورك و ئێران كارده‌كه‌ن و ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌ن رزگار بكرێن.
ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌كه كه زانراوه ئه‌فغانین قاچیان به زنجیر به‌ستراوه‌ته‌وه، چاوه‌ڕێی رزگاركردنن. بنه‌ماڵه ئه‌فغانیه‌كه له گوندی بهلهجوك به دیلی گیراون. له‌و وێنانه‌ی بڵاوكراونه‌ته‌وه، ده‌بینرێت كه بنه‌ماڵه‌كه ٣ منداڵیان هه‌یه.
هـ . ب