ڤیدیۆی چالاکییەکی نوێی گەریلا لە دژی سوپای تورک بڵاوکرایەوە

گەریلا تیڤی ڤیدیۆی چالاکییەکی  هێزەکانی گەریلای بڵاو کردەوە، کە لە ٢٧ی تەمووزی ٢٠٢١دا ئەنجامدراوە. لە چالاکییەکەدا ئۆتۆمبێلێکی زرێپۆشی جۆری کیربیی تێکشکێندراوە و ٦ سەربازی تورکی داگیرکەریش سزا دراون.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) ئەم زانیارییانەی لەبارەی ئەو چالاکییە بڵاوکردبووە:

"ڕۆژی ٢٧ی تەمووز لە کاتژمێر ١١:٣٠ کاروانێکی سەربازیی سوپای تورکی داگیرکەر، کە لە ناوچەی گەڤەری پارێزگای جۆلەمێرگەوە دەڕۆیشتن بۆ بنکەى سەربازیی وارگەنم، لەلایەن هێزەکانی یەژا ستارمانەوە لە نێوان گوندەکانی بان و یەکماڵ دا خرانەوە ژێر چاودێری و کۆنترۆڵ و بە تەقاندنەوەى بۆمب چالاکییەکی سەرکەوتوانەیان لە دژ ئەنجامدان.

 لەو چالاکییە سەرکەوتووانەدا ئۆتۆمبێلێکی زرێپۆشی  سەربازی لە جۆری کیربیی سوپای تورکی داگیرکەر تێکشکێنرا و بەلایەنی کەمەوە ٦ داگیرکەر سزادران و ١٠ داگیرکەری تریش برینداربوون.

دوای ئەو چالاکییە سوپای تورکی داگیرکەر بۆ ماوەیەکی زۆر ڕێگای نێوان گەڤەر، شەمزینان و یەک ماڵای خوارووی داخست و کوژراو و بریندارەکان و پاشماوەی ئۆتۆمبێلە تێکشکاوەکەى لە ناوچەکە برد".

ژ.ت