یەبەسە ژن لە ئەلباک ئاگری لە وێستگەى سەرەکیی دابەشکردنی کارەبا بەردا

یەپەسە ژن لە ئەلباک ئاگری لە وێستگەى سەرەکیی دابەشکردنی کارەبا بەردا و ڕایانگەیاند: "ئێمە لێپرسینەوە لە هێزەکانی تیرۆری دەوڵەت دەکەین. نەک تەنها فاشیزم لە کوردستان دەردەکەین، بەڵکو تورکیاش بەسەریاندا دەڕوخێنین".

تیمی وەڵامدانەوەی شەهید ئەکین وان لە یەپەسە رایگەیاند، ڕۆژی ٢٠ی حوزەیران کاتژمێر ١٤:٠٠ لە ناوچەی ئەلباک-ی وان ئاگریان لە وێستگەی سەرەکیی دابەشکردنی کارەبای سەر بە شارەوانیی دەستبەسەرداگیراودا بەرداوە، کە لەلایەن نۆکەرەکانی دەسەڵاتەوە  بەکار دەهێنرێت.

"لە خاشکان چالاکی لە دژی تیرۆری دوژمن ئەنجامدرا"

لە راگەیەندراوەکەی یەپەسە ژن-دا هاتووە: "ئەم چالاکییە لە دژی تیرۆری دوژمن لە گوندی خاشکان- ی سەر بە ناوچەی ئەلباک-ی وان ئەنجام دراوە. دەوڵەتی فاشیستی تورک لە بەرامبەر گەریلادا تێکشکاوە، بۆیە لە هەموو شوێنێک بە شێوەیەکی دڕندانە هێرش دەکات. دەوڵەتی تورک ئێستا ئیدی بە تەواوی لە هێز کەوتووە و لە هەوڵی ئەوەدایە ترس بخاتە ناو کۆمەڵگاوە. تەقەکردن و بەتاڵکردنەوەى مەخزەنی چەکی پڕ لە فیشەک بەسەر هاووڵاتییان و گەل دا نمونەیەکی کۆنکرێتی و زەقی شکستی دوژمنە.

"یەک بە یەک لێپرسینەوەیان لێدەکەین"

بۆیە پێویستە دەوڵەتی تورک ئەمە باش بزانێت، فاشیزم نەک تەنیا لە چیاکانی کوردستان، بەڵکو لە شارەکانیشدا دەخرێتە ٧ قاتی ژێر عەرزەوە. ژنان و گەنجان و گەلی دیموکراتیکی کورد و تورک یەک بە یەک لێپرسینەوە لە هێزەکانی تیرۆری دەوڵەت دەکەن،  فاشیزم نەک هەر لە کوردستان دەردەکەین، بەڵکو ئێمە تورکیاشیان بەسەردا دەڕووخێنین".

ژ.ت