یەبەشە و یەژەشە یادی شەهیدانی کۆمەڵکوژی شەنگالیان بەرزڕاگرت

یەبەشە و یەژەشە بە مەراسیمێکی سەربازی یادی شەهیدانی کۆمەڵکوژی شەنگالیان بەرزڕاگرت. لە مەراسیمەکەدا سەرنج بۆ سەر هێرشە داگیرکەرییەکان و خیانەتیش راکێشرا و جەخت لە درێژەدا بە بەرخودان کرایەوە.

لە مەراسیمەکەدا لە سەر ناوی فەرماندەیی یەبەشە و یەژەشە ئاخین ئینتقام قسەی کرد و رایگەیاند، "لە سەرەتادا شەهیدانی کۆمەڵکوژی، شەهیدانی فەرمانی ٧٤ەمین بە رێز و پێزانینەوە یاد دەکەینەوە و بەژنی خۆمان لە بەرامبەر ئەوان دادەنەوێنین. لە کەسایەتی ئەواندا هەموو ئەوانەی وەک فیدایی بەریان بە فەرمانەکان گرت و لە پێناو گەلدا بوونە قەڵغان لە کەسایەتی هاوڕێ دڵشێرەکان، هاوڕی عەگید جڤیان، مام زەکی، نوژیانەکان، بەرخودانەکان، زنار و شەنگالەکاندا ئێمە سەرجەم شەهیدان یاد دەکەینەوە.

ئاخین ئینتقام لە فەرماندەکانی یەژەشە لە درێژەی قسەکانیدا وتی، "هەر تەنیا لە فەرمان رزگار نەبووین، بەڵکوو بە ئازادی دەژین. ئەو هەنگاوەی شۆڕش کە ئێمە هەڵمانگرت بە پێشەنگایەتی سەعید، بە پێشەنگایەتی دژوار، زەردەشت، پیر چەکۆ و بە دەیان هەڤاڵی وەک ئەوان بوو کە پێشەنگایەتی یەبەشە و یەژەشەیان کرد. پێشەنگایەتی ئێزدخانیان کرد و بۆ ئەوەی بتوانن کولتوری ئێزدخان بپارێزن گیانی خۆیان بەخت کرد. ئێمە لەم رێپێوانە درێژەی دە ساڵی رابردوودا بەرامبەر بە چەندین هێرش و پلانی چەپەڵ وەستاینەوە و ئێمە ئامادەین کە لە بەرامبەر هەموو هێرشەکان بۆ سەر کۆمەڵگەکەمان بوەستینەوە و خۆڕاگری بکەین.

ئاخین ئینتقام لەبارەی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەرەوە وتی، "لەمڕۆماندا ئەردۆغان وەک داعش کەوتووەتە مەیدان و بێ سڵەمینەوە بەربووەتە گیانی هەموو کۆمەڵگە و نەتەوەیەک و تاڵانکاری دەکات. ژینگەی کوردستان لە ریشەوە دەردەهێنێت، هێرشی فەرمان ئەنجام دەدات. ئێستاش دەیەوێت لەگەڵ داعشی نوێ، هێزە هاوکارەکان بخاتە پێش خۆی و پلان بۆ فەرمانی نوێ دادەنێت. یەک لەو پلانانەش داگیرکردنی خاکی باشوری کوردستانە و ئێستا ئەو پلانەی گرتووەتەبەر و خاکی باشور داگیردەکات. لە سەرووی زیندووکردنەوەی داعش، ئەوان هاوکارە خیانەتکارەکەیان پەدەکە و هەروەها بە دەوری خۆیانەوە چەتە کۆدەکەنەوە و هێرش دەکەنە سەر کۆمەڵگە. ئێمە لە دژی ئەو پلانە نیو-عوسمانیە وشیارین. ئێمە ئامادەین کە نەک هەر کۆمەڵگەی ئێزدی، بەڵکوو هەموو کۆمەڵگەکان لە عێراق بە تایبەتی کەمینە نەتەوەییەکان بپارێزین. لەبەردەم دوژمنی داگیرکەر کە دەیەوێت هەموو کولتور، ئایین و باوەڕییەکان لەناوببات، دەوەستینەوە و خۆڕاگری دەکەین.

ئاخین ئینتقام لە درێژەی قسەکانیدا وتی، "خیانەتی بنەماڵەی بارزانی کە لە بەرامبەر ئێزدییەکان ئەنجامی دەدات ئێستا بە دەستی هەمان ئەو کەسانە بەرفراوانتر بووە و دەیەوێت بەردەوام بێت. بنەماڵەی بارزانی دەناسرێت و ئێستا دەستیان خستووەتە دەست داعشەوە و دەیانەوێت ئەم ئایین و باوەڕییە لەناوببەن. لەبەرامبەر ئەو مەترسیانەی لەئارادان، لە دەیەومین ساڵیادی فەرماندا ئێمە ئەو پەیامە دەدەین بە رای گشتی و گەل لە بەرامبەر ئەو پلانانە وشیار بن. دوژمنی داگیرکەر دەیەوێت هەموو خاکی عێراق،هەموو خاکی باشوری کوردستان داگیر بکات و سنوورەکانی میساقی-میللی بەدەست بهێنێت. بۆیەش هەموو کەس وشیار دەکەینەوە کە ئەگەر ئەو پلانە ئەمرۆ بەسەر باشوردا جێبەجێ بکرێت، سبەینێ هەموو عێراق دەگرێتەوە".

لە فەرماندەکانی یەژەشە ئاخین ئینتقام بەم وتانە کۆتایی بە قسەکانی هێنا: "ئێمە وەک یەبەشە و یەژەشە لە ئێزدخانی پیرۆزدا، لە شەنگالی خۆبەڕێوەبەردا بۆ ئەوەی بتوانین ئەو دەستکەوتانە بپارێزین کە ئێمە ئەم خاکەمان هەنگاو بە هەنگاو بە خوێن پاراوکردووە و بە خوێن رزگارمان کردووە، لە ئێستا بەدواوەش ئامادەین کە بتوانین دەستکەوتەکانی ئێستا زیاتر بپارێزین. ئامادەین کە لە شێواز و تاکتیکدا قووڵبوونەوە ساز بکەین و لەبەرامبەر فەرمانی نوێ بوەستینەوە. ئێمە داوا لە گەلەکەمان دەکەین، کە بۆ ئەوەی بتوانین خاکەکەمان بپارێزین بگەڕێنەوە بۆ شەنگال و خاوەنداری لە خاکی پیرۆز بکەن. ئێمە جارێکی تر شەهیدەکان بەبیردەهێنینەوە. ئێمە بەڵێن دوپات دەکەینەوە کە خاکەکەمان دەپارێزین".