ئۆپەراسیۆنی سەربازیی سوپای تورک لە زێڤکانی گەڤەر دەستیپێکرد

دوای ئەوەی دەوڵەتی تورک ٦ کەسیان لە گوندی زیڤکان لە ناوچەی گەڤەری سەر بە جۆلەمێرگ دەستگیرکرد، بۆ چەندین  کاتژمێر گوندەکەیان گەمارۆ دا و پاشان لە دەورووبەری گوندەکە دەستیان بە ئۆپەراسیۆنی سەربازی کرد.

دوێنێ سەربازانی سوپای تورک هەڵیانکوتایە سەر گوندی زێڤکان لە ناوچەی گەڤەری جۆلەمێرگ و ٦ کەسیان لە یەک بنەماڵە دەستگیرکرد. هەر دوێنێ ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی لەو گوندەدا دەستیپێکردبوو. لەدوێنێوە گوندەکە گەمارۆدراوە.

دوێنێ سەربازەکان چەند ناوچەیەکی گوندەکەیان هەڵکەندووە و دوای هەڵکەندنەکە سەربازەکان لە گوندەکە کشاونەتەوە و لە کوێستانەکانی ناوچەی گۆلی قازا، بن چیا و کانیا خوینێ ئۆپەراسیۆنێکی دیکەی سەربازییان دەستیپێکردووە و ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکە تا ئێشتاش بەردەوامە.

ئەو هاوڵاتیانەی لە ئەنجامی هێرش و هەڵکوتانە سەر ماڵەکانیاندا دەستبەسەرکرابون، ئێستا لە فەرماندەیی جەندرمە لە گەڤەر ڕاگیراون و لە ژێر لێکۆڵینەوەدان. بڕیاری کاتی پێویست و بێنسوور لەسەر دۆسیەکەیان و بۆ لێکۆڵینەوەکردن لێیان دەرکراوە.

ژ.ت