ناوه‌ندی راگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نی هه‌په‌گه له باره‌ی شه‌ڕ له هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مێدیا ئه‌م راگه‌یه‌نراوه‌ی بڵاوكرده‌وه.
"ده‌وڵه‌تی توركی پاكتاوكه‌ر و كۆڵۆنیالیست له هه‌موو شوێنێك هێرش ده‌كاته سه‌ر كورد، سیاسه‌تی نكۆڵی و سڕینه‌وه درێژه پێده‌دات و سته‌م ده‌كات. ئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی تورك ده‌یكات بڕیارداری تێكۆشان، رق و هه‌ستی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی گه‌ریلاكانی ئازادی كوردستان زیاتر ده‌كات. له دوایین نمونه‌دا له گندی خاشكانێی شاخی وان سته‌م له‌گه‌له‌كه‌مان كرا و هه‌موو كه‌س بووه شایه‌تی ئه‌و سته‌مه. چه‌ته‌كانی فاشیستی رژێمی ئاكه‌په و مه‌هه‌په له چیاكانی كورد هه‌موو رۆژێك پۆل پۆل پاكتاو ده‌كرێن و دۆخیان به‌رامبه‌ر به به‌رخودانی گه‌ریلا له‌به‌رچاودایه به‌ڵام هێرش بۆ سه‌ر گه‌لی كوردی بێ‌تاوان بۆ خۆی وه‌ك هونه‌رێك ده‌زانێت. به‌ڵام هێزه‌كانمان ئاگایان له‌وه‌هه‌یه چونكه هێزی پاراستنی ره‌وای گه‌لی كودستانن و له ٢٠ی حوزه‌یران له ئێواره‌دا ئۆپراسیۆنی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی شۆڕشگێرییان ده‌ستیان پێكرد، لێپرسینه‌وه‌ی ئه‌وه‌یان له داگیركه‌ران كرد و تۆڵه‌ی گه‌لیان سه‌نده‌وه.
داگیركه‌ران ژماره‌ی مردوو و برینداره‌كانیان ده‌شارنه‌وه
خولوسی ئاكار و ته‌یب ئه‌ردۆغان داگیركه‌ران به‌ره‌و گۆڕه‌پانه‌كانی گه‌ریلا ئاراسته ده‌كه‌ن و به ته‌نیا بۆ پاراستنی ده‌سه‌ڵاتداری خۆیان ئه‌وه ده‌كه‌ن. مردنی سه‌ربازه‌كان هه‌رگیز بۆ ئه‌وان گرنگ نییه و مردنی سه‌ربازانیش له رای گشتی ده‌شارنه‌وه. گه‌لی كوردستان و توركیا و رای گشتی ده‌بێت باش بزانێت كه سوپای تورك ئه‌و گورزانه‌ی كه به‌ریكه‌وتووه و مردنی سه‌ربازه‌كان ده‌شارێته‌وه. نه‌ك هه‌ر مردنی سه‌ربازه‌كان ده‌شارێته‌وه، له هه‌مان كاتدا ته‌رمی ژماره‌یه‌كی زۆر له سه‌ربازه‌كان له چیاكان ده‌هێڵێته‌وه، ته‌رمه‌كه تێكده‌چن و ته‌رمی سه‌ربازه‌كان ناده‌نه‌وه به بنه‌ماڵه‌كانیان.
ئۆپراسیۆنه‌كانی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی شۆڕشگێڕی له پێشه‌وه، له چالاكی هێزه‌كانماندا ٣٦ داگیركه‌ر سزادران، ٣ داگیركه‌ریش برینداربوون، درۆنێك، سیستمێكی كامێرای حه‌راری، سێ خێمه تێكشكێنراون. تونێله‌كانی شه‌ڕ ١٩ جار به ته‌قه‌مه‌نی، ٥ جار به چه‌كی كیمیایی بۆردومان كراون، گۆڕه‌پانه‌كانی به‌رخودانیش ٤ جار به فڕۆكه و ١٠ جاریش به هه‌لیكۆپته‌ر و كاتیوشا بۆردومان كراون.
زانیارییه‌كان له‌سه‌ر چالاكی و هێرشه‌كان به‌م جۆره‌ن:
له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێڕی بازه‌كانی زاگرۆس له هه‌رێمی ئاڤاشین:
له ٢٠ی حوزه‌یران كاتژمێر ١٢:٥٠ له هه‌رێمی به‌رخودانی وه‌رخه‌لێ تیمه گه‌ڕۆكه‌كانمان به چه‌كی قورس له داگیركه‌رانیاندا.
له ٢٠ی حوزه‌یران كاتژمێر ١٥:٠٠ داگیركه‌ران له هه‌رێمی به‌رخودانی وه‌رخه‌لێ كه‌وتنه ژێر چاودێری تیمه گه‌ڕۆكه‌كانمان. ئه‌و داگیركه‌رانه دواتر به شێوه‌یه‌كی رێكخراو به چه‌كی سوك و قورس گولـله‌باران كران. له‌وێ پشتڕاست كرایه‌وه كه ٢ داگیركه‌ر سزادراون.
له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێڕی جه‌نگی خابور و شه‌هید ساڤاش مه‌رعه‌شدا:
٢٠ی حوزه‌یران كاتژمێر ١٣:٠٠ له هه‌رێمی به‌رخودانی شاخی هه‌كاری له دژی داگیركه‌ران كه ویستیان به‌ره‌و تونێله‌كانی شه‌ڕی شه‌هید هێژارهوه پێشڕه‌وی بكه‌ن به تاكتیكی سابوتاژ بۆردومان كران و له‌وێ ٣ داگیركه‌ر برینداربوون.
له ٢٠ حوزه‌یراندا كاتژمێر ١٩:٣٠ داگیركه‌ران له هه‌رێمی شه‌هید عاكیفی هه‌رێمی به‌رخودانی هه‌كاری له‌لایه‌ن تیمه‌كانی یه‌ژه‌ئاستارمانه‌وه به تاكتیكی نیشان شكێن گولـله‌باران كران. له‌و چالاكیهدا داگیركه‌رێك سزادرا.
٢٠ی حوزه‌یران كاتژمێر ٢٣:٠٠ هه‌لیكۆپته‌ره‌كان كه له‌سه‌ر هه‌رێمی به‌رخودانی شاخی هه‌كاری ده‌سوڕانه‌وه، رووبه‌ڕووی ده‌ستوه‌ردانی تیمه گه‌ڕۆكه‌كانی یه‌ژه‌ئاستار بوونه‌وه. دوای دهستوهردانهكهی تیمه گه‌ڕۆكه‌كانمان، هه‌لیكۆپته‌ره‌كان ناچار بوون له هه‌رێمه‌كه بچنه ده‌ره‌وه.
له ٢٠ی حوزه‌یران كاتژمێر ٠٥:٥٥ دا داگیركه‌ران له هه‌رێمی به‌رخودانی شاخی ئێف ئێم به تاكتیكی نیشان شكێن گولـله‌باران كران و داگیركه‌رێك سزادرا.
له ٢٠ی حوزه‌یران كاتژمێر ١٨:٠٠، داگیركه‌ران له هه‌رێمی به‌رخودانی شاخی جودی به ته‌قه‌مه‌نی تونیچلهكانی شه‌ڕی شه‌هید چه‌كداریان بۆردومان كرد. داگیركه‌ران كه كه‌وتنه چاودێری هێزه‌كانمان، جاری دووه‌م كاتێك هه‌وڵیاندا به ته‌قه‌مه‌نی تونێله‌كانی شه‌ڕ بۆردومان بكه‌ن، به تاكتیكی سابوتاژ گورزیان لێدرا و ٣ داگیركه‌ر سزادران. تیمه گه‌ڕۆكه‌كانمان به شێوه‌یه‌كی هاوكات له هه‌رێمه‌كانی شاخی شه‌هید له‌شكه‌ر، شاخی شه‌هید شیلان و شاخی شه‌هید به‌ختیار له دژی داگیركه‌ران چالاكی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی شۆڕشگێڕیان ئه‌نجامدا. له‌و ئۆپراسیۆنانه‌ی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌دا: له شاخی شه‌هید چه‌كدار خێمه‌یه‌كی داگیركه‌ران كرایه ئامانج و روخێنرا. له شاخی شه‌هید به‌ختیار نیشانشكێنێكی دوژمن له‌لایه‌ن تیمه گه‌ڕۆكه‌كانی یه‌ژه‌ئاستارمانه‌وه به تاكتیكی نیشان شكێن گولـله‌باران كرا و سزادرا، له هه‌مان كاتدا سیستمێكی كامێرای حه‌راری و چه‌كێكی قورس تێكشكێنرا. داگیركه‌ران له شاخی شه‌هید له‌شكه‌ر له‌لایه‌ن تیمه گه‌ڕۆكه‌كانمانه‌وه له سێ لاوه به نارنجۆك و چه‌ك له نزیكه‌وه گورزیان لێدران ٢٥ داگیركه‌ر سزادران و ٢ خێمه روخێنران. له كاتژمێر ٢٣:٠٠ داگیركه‌ران به هه‌لیكۆپته‌ر مردوو و برینداره‌كانیان له ناوچه‌كه گواسته‌وه.
له ٢٠ی حوزه‌یران كاتژمێر ١٨:٣٠ داگیركه‌ران كه له شاخی شه‌هید شیلان كه‌وتنه جوڵه‌وه، له‌لایه‌ن تیمه گه‌ڕۆكه‌كانمان به چه‌كی قورس گولـله‌باران كران.
٢١ی حوزه‌یران كاتژمێر ٠٥:٠٠ كاتێك كه داگیركه‌ران له هه‌رێمی به‌رخودانی شاخی ئێف ئێم كه‌وتنه جوڵه‌وه، تیمه گه‌ڕۆكه‌كانمان گولـله‌بارانیان كرد و ٣ داگیركه‌ر له‌وێ سزادران. كاتژمێر ٠٦:٤٠ درۆنێك له‌لایه‌ن داگیركه‌رانه‌وه له ناوچه‌كه سوڕێنرابووه و له‌لایه‌ن تیمه گه‌ڕۆكه‌كانمانه‌وه لێیدرا و له‌ناوبرا.
ئه‌و هێرشانه‌ی سوپای توركی داگیركه‌ر به چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی كیمیایی بۆ سه‌ر هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مێدیا ئه‌نجامی داون:
٢٠ی حوزهیرا، تونێله‌كانی شه‌ڕی شه‌هید هێژار له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شاخی هه‌كار ٦ جار به ته‌قه‌مه‌نی، ٥ جاریش به چه‌كی كیمیایی و جارێكیش له رێگه‌ی فڕۆكه‌ی شه‌ڕه‌وه بۆردومان كرا.
٢٠ی حوزه‌یران كاتژمێر ١٢:٣٠، ٢١:٠٠ و ٢٣:٣٥ تونێله‌كانی شه‌ڕ له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی وه‌رخه‌لێ ٧ جار به ته‌قه‌مه‌نی بۆردومان كران.
٢٠ی حوزه‌یران كاتژمێر ١٥:٠٠ تا ١٦:٠٠ تونێله‌كانی شه‌ڕی گۆڕه‌پانی به‌رخودانی كاركه‌ر ٥ جار به ته‌قه‌مه‌نی بۆردومان كران.
هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر به كاتیوشا، هه‌لیكۆپته‌ری هێرشبه‌ر و فڕۆكه‌ی شه‌ڕ:
٢٠ی حوزه‌یران كاتژمێر ١٨:٠٠ تا ١٨:٣٠ گۆڕه‌پانی شای ئۆرتێی سه‌ر به هه‌رێمی مه‌تینا له باره‌گای كانی ماسی ده‌وڵه‌تی توركه‌وه به كاتیوشا بۆردومان كرا.
٢٠ی حوزه‌یران گۆڕه‌پانی به‌رخودانی وه‌رخه‌لێ له قه‌ره‌قۆڵی سه‌ر سنووره‌وه به كاتیوشا بۆردومان كرا.
٢٠ی حووزهیران، گۆڕه‌پانی ساجا ٤ جار به فڕۆكه‌ی شه‌ڕ بۆردومان كرا.
٢٠ی حوزه‌یران گۆڕه‌پانی به‌رخودانی كوڕه‌ژارۆ ١٠ جار به هه‌لیكۆپته‌ر بۆردومان كرا".
هـ . ب