یەرەکە ناسنامەی شەهیدێکی راگەیاند

یەکینەکانی پاراستنی رۆژهەڵاتی کوردستان (یەرەکە) ناسنامەی گەریلایەکی ئاشکرا کرد کە لە هەرێمی ئاسۆس شەهید بووە و رایگەیاند: "هەڤاڵمان عەگید بە زانابوونێکی گەورەوە کولتوری رەسەنی هەرێمی ئیلام لەگەڵ فکر و ئایدۆلۆژیای رێبەر ئاپۆ ئاوێتە کرد و زیاتر پەرەی پێدا".

راگەیەندراوی ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی یەرەکە بەم جۆرەیە:

 "لە ١٨ی ئەیلولی ٢٠٢٢ هەڤاڵمان عەگید چەمەزی لەو کاتەیدا سەرقاڵی راپەڕاندنی ئەرکی شۆڕشگێڕیی خۆی بوو و دەیانویست لە هەرێمی ئاسۆس لە رووباری زێی بچووک بپەڕنەوە، رووبەڕووی کارەساتێکی سروشتی بووەوە و لە ناو رووبارەکەدا شەهید بووە.

زانیاری لەسەر ناسنامەی هەڤاڵمان عەگید چەمەزی بەم جۆرەیە:

ناو: رەحیم غوڵامی

کۆد: عەگید چەمەزی

کات و شوێنی بەشداربوون: ١-١-٢٠١٩- ئیلام

کات و شوێنی شەهیدبوون: ١٨-٩-٢٠٢٢ ئاسۆس

هەڤاڵامان عەگید چەمەزی کە لە رۆڵەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان و خەڵکی شاری ئیلام و لە هۆزی مەڵەکشاهی بوو. بەرخودانی ئەفسانەیی رۆژئاوایی کوردستان کاریگەری لەسەر دانا و بزوتنەوەی ئازادی ناسی. ئەویش وەک هەموو رۆڵەیەکی کوردستان دەکەوێتە سۆراغگرتن و پەیجوری بە دوای ژیانێکی ئازادەوە. لە ساڵی ٢٠١٩دا ئیتر گەڕان و بەدواداچوون بۆ ئەو بەس نییە و روودەکاتە ریزەکانی گەریلا بۆ ئەوەی لە نزیکەوە لەپێناو ئازادیدا تێبکۆشێت.

لە یەکەم رۆژی بەشداربوونیەوە تا ساتی شەهیدبوونی بە هەوڵ و ماندووبوونەکانی لەپێناو بزوتنەوە و هاوڕێیانیدا دەناسرا. هەڤاڵمان عەگید بە زانابوونێکی گەورەوە کولتوری رەسەنی هەرێمی ئیلام لەگەڵ فکر و ئایدۆلۆژیای رێبەر ئاپۆ ئاوێتە دەکات و زیاتر پەرەی پێدەدات.

لە هەر شوێنێک خەباتی کرد بێ دوو دڵی و ڕاڕایی تا سەر لەپێناو بەرژەوەندی بزوتنەوە و لەپێناو رێبەر ئاپۆ هەموو ئەوەی لەدەستی دەهات، تا کۆتایی کردی. بەم جۆرە بەشداربوونەی وەک ئەرک و بەرپرسیارێتیەک بۆ خۆی دەبینی.

لە ماوەی گەریلایەتیدا بە هاوڕێیەتی پاک و خاوێن و راستگۆیانە و بە رەنجێک کە لەپێناو ژیاندا کێشای، بووە نمونەی هاوڕێیەتی ناو ریزەکانی گەریلامان. بەردەوام خۆی لە سەر بنەمای ئەندێشە و رامانەکانی رێبەر ئاپۆ پەروەردە دەکرد، لەسەر ئەو بیر و باوەڕە بەشداربوونی خۆی هێنایە ئاراوە. هەڤاڵمان عەگید خاوەن ئەو تایبەتمەندیە بوو کە کاتێک کارێکی ئەنجام دەدا، واتای بە ژیانی خۆی زیاد دەکرد. بەو تایبەتمەندیانەیەوە بووە هەڤاڵێکی راستەقینەی هێڵی رێبەر ئاپۆ.

وەک یەکینەکانی پاراستنی رۆژهەڵاتی کوردستان ئێمە سەرەخۆشی لە بنەماڵەی بەڕێز و بەنرخی هەڤاڵەکەمان، لە خەڵکی هەرێمی ئیلام و سەرجەم گەلە نیشتمانپەروەرەکەمان لە کوردستان دەکەین و جارێکی دیکە رایدەگەیەنین کە تا کۆتایی شایەنی رەنج و بەشداربوونی هەڤاڵە شەهیدەکەمان دەبین. جارێکی دیکە بەڵێنمان بۆ وڵات و رێبەرایەتی ئازاد دووبارە دەکەینەوە و تاکۆتایی لەسەر رێباز و رێگەی ئەو قارەمانانە گوڕ بە تێکۆشان دەدەین و بەردەوام دەبین".