ژنێک لە ڕەنگی سەرهەڵدان: ئاڤاشین چراڤ

لەم جوگرافیایەدا هەموو منداڵێک ژیانی خۆی بە ڕاپەڕینەوە دەستپێدەکات. هەر ڕۆژە و هەڤاڵێکی لێ دادەبڕێ و بەم شێوەیە گەورە دەبێت. بۆیە هەموو منداڵێکی ئەم جوگرافیاییە هەڵگری ڕۆحیەتی سەرهەڵدانن. یەکێک لەو ڕۆحە گەنجە سەرهەڵدێرانە ئاڤاشینە.

شەهید ئاڤاشین چراڤ

لەم جوگرافیایەدا هەموو منداڵێک ژیانی خۆی بە ڕاپەڕینەوە دەستپێدەکات. هەر ڕۆژە و هەڤاڵێکی لێ دادەبڕێ و بەم شێوەیە گەورە دەبێت. بۆیە هەموو منداڵێکی ئەم جوگرافیاییە هەڵگری ڕۆحیەتی سەرهەڵدانن. یەکێک لەو ڕۆحە گەنجە سەرهەڵدێرانە ئاڤاشینە.

ئاڤاشین لە تەمەنی گەنجییەوە لە دژی نکۆڵێکردن و توانەوە ڕووی لە چیاکان کرد. ئەم ژنە گەنجە بە رووکردنە چیا و ڕۆحی سەرهەڵدانەوە لەگەڵ هەر هەنگاوێکیدا ڕۆحی خۆی سەرلەنوێ ئافراندەوە،  بە چالاکیەکانیەوە بوو بە گەریلایەک کە تۆوی هیوایی لەناو خاکی کوردستاندا وەشاند.

'من منداڵی سەرهەڵدانم، ئاستەنگیەکان ڕادەماڵم'

من منداڵی سەرهەڵدانم، دڵی گەنجم شنەبایی چیایە و سنورەکان ناناسێت و تەلبەندەکان ڕادەماڵیت، دەنگی پێکەنینەکانم دەگات بە منداڵانی هەرچوار پارچەی کوردستان. ئایە کێ قودرەتی ئەوەی هەیە لە پێش دڵی ئازادیخوازم خۆی ڕابگرێت. من منداڵی سەرهەڵدانم. دایکم لە بری شیری خۆی بە شیری پاکی کوردستان گۆشی کردم. باوکم یەکەم بانگ، بانگی کورستانی بە گوێمدا چرپاند و منی پیرۆزکرد. زمانم بە 'بژی سەرۆک ئاپۆ گۆش بوو'. قارەمانێتی عەگید، عەشقی زیلان، هەڵوێستی بێریتان لە دژی خیانەت، گۆرانییەکانی سەما بە دەنگی گۆرانی وتنی نەنکمەوە درا بە گوێیەکانمدا و لە ناو ڕۆحمدا ناونشین بوو. هەر کەزییەکی قژەکەم لەگەڵ هیوایەکدا هاتە بوون. من منداڵی سەرهەڵدانم، یارییم بە پەتەکان نەکرد، بە لێدانی سەنگەرەکان دەستم بە یارییەکانم کرد. لە قەدپاڵەکانی چراڤدا یاریم دەکرد، هیواکانم لە چیادا چاند.

ژنێک بە ڕۆحی سەرهەڵدانەوە

باسی ژنێکتان بۆ دەکەم کە ڕۆحی سەرهەڵدانە، تامەزرۆی ئازادییە. خۆشەویستی هەزاران منداڵ و ژن و گەلەکەی لە دڵی گەنجیدا گەورەکرد. چیرۆکی ژنێک کە بە قەبارەی دڵی بەرزایی شاخی هێنایە سەر شەرمەزاری. کچێکی پەری کە بە جۆش و خرۆشێکی زۆرەوە پێشوازی لە خوداوەندەکە کرد. کاتێک قژی ڕەشی گەیشتە دیجلە، دیجلە دەگەیشتە فورات و هێشتا شەپۆلی ڕۆشتنی دەکرد. بە دەنگە خۆشەکەی سروشتی پر لە ئاهەنگ دەکرد، لەگەڵ دەنگەکەیدا هیوای بە دڵمان دەبەخشی. ئەو هیوایەی لە دڵیدا بوو بە ڕۆحێکی سەرهەڵدان لە دەنگیدا خۆی نیشان دا. وەک ناوەکەی دڵێکی ئاگرینی هەبوو.

سەرهەڵدان ئەردەم لە شاری دحێ لە شاری بەرخۆدان لەدایک بووە. بنەماڵەکەی ناوی سەرهەڵدانیان لێناوە بۆ ئەوەی ژنێکی خاوەن ڕۆحێکی سەرهەڵدێر بێت. وڵاتپارێزی بەهێزی بنەماڵەکەی کاریگەری لەسەر کەسایەتییەکەی هەبوو. بە چیرۆکی قارەمانانەی گەریلا گەورە بووە. منداڵی لە بناری چیای چراڤ بەسەر بردووە. هەموو بەیانییەک ڕووی لە خۆر دەکرد و ڕۆژەکەی بە سڵاوکردن لە شاخ دەستپێدەکرد. شاخ پیرۆزە، ئەوەی شاخ پیرۆز دەکات منداڵەکانن کە دڵی شاخیان هەیە. سەرهەڵدان لەو منداڵانەبوو، پەیوەندییەکی بەهێزی لەگەڵ شاخ لە دڵیدا دامەزراند. نە ژیانی شار و نە ژیانی سەپێنراو لەلایەن سیستەمەوە سەرنجی ڕاکێشا. شاخێک لە دڵیدا بوو. سەرهەڵدان لەو تەمەنەدا دڵ و مێشکی بەڕووی ڕەنگی ئازادیدا کردەوە. بە گۆرانییەکانی دڵییەوە سەفەری بۆ شاخەکانی کوردستان دەکرد. دڵی هیچ سنوورێکی نەدەزانی، نە نەخشەکانی دەوڵەت و نە نەخشەکانی پیاسالاری. هەڵوێستێکی سەرهەڵدێرانەی لە دژی نادادپەروەری نیشان دا. خێزانەکەی هەمیشە ئامانجی فشاری دەوڵەت بوون. سەرەڕای ئەمەش هەرگیز تەسلیمی داگیرکەران نەبوو. لەو تەمەنەدا سەرهەلدان لە بەردەم داگیرکەران سەریهەڵدا. یەکێک بوو لەو منداڵە ئازایانەی کوردستان کە جەستەیەکی بچووکی هەبوو بەڵام دڵێکی گەورە بوو. سەرهەڵدان هیوای دایکی بوو. پەیوەندییەکەی لەگەڵ دایکیدا لە چاندی خوداپەرستییەوە بووە. هەروەها توڕەیی و ئازار و هیوای دایکی لە دڵی خۆیدا هەڵگرتبوو. لە هیوای ئەوەدابوو ڕۆژێک لە شاخ نەک تەنها بۆ دایکی بەڵکو بۆ هەموو ژنان شەڕی بکردایە. سەرهەڵدان پێشتر بڕیاری خۆی دابوو، پێشتر چووبووە چیا.

ژنێک بە خەندەی ئازادی کاتۆیانەوە

سەرهەڵدان چووە لوتکەی چیاکانی چراڤێ کە لە قەتپاڵەکانیدا گەورەبوو کرد. لە ساڵی ٢٠١٤ لە بۆتانەوە بەشداربوو، ناوی خۆی گۆڕی بۆ ئاڤاشین لە چیای ئازاداد. لە بەستای پەیوەندی بە مەشق و ڕاهێنانی شەڕڤانانی نوێوە کرد. لێرەدا هەموو هونەری ژیانی گەریلا فێربوو. پاشان چووە کاتۆیان. بۆ ئەوەی بەشداری لە مەشقەکەدا بکات. بە خۆشەویستییەکی زۆرەوە ڕووی لە کاتۆیان کرد. کاتێک گەیشتە لوتکەی چیای کاتۆیان، وەک گوڵێک بوو کە لەسەر بەردەکان دەڕوێت.

مانەوە لە واری سەرهەڵدێر، خوداوەندەکانی دڵی گەشە کرد. جوانی چیاکە هێندەی تر جوانتری کرد. ئاڤاشین بە جۆش و خرۆشەوە بوو، چونکە گەریلا بوو لە لوتکەی ئەو چیایەی کە تێیدا گەورە بووە. نامۆ نەبوو بە شاخ، بۆنی شاخی هەبوو، بۆیە لە شاخدا هیچ سەختییەکی نەبوو. هەر زوو فێری ژیانی شاخ بوو، بە بەشدارییە پڕ جۆش و خرۆشەکەی سەرنجی هەموو هاوەڵەکانی بۆ لای خۆی ڕاکێشا. جۆشی بۆ ژیان، بە زیرەکی و کار و خۆشەویستی بۆ چیا بە خێرایی لە ژیاندا پێشکەوت. لە ڕێگەی لێکۆڵینەوەوە گەڕانی خۆی بۆ ڕاستییەکان قووڵتر کردەوە. بۆ ئەوەی ببێتە میلیتانێکی بەهێزی ڕێبەر ئاپۆ، دژی ژیانی سەپێنراو خەباتی کرد. ڕۆحی سەرهەڵدێری خۆی گۆڕی بۆ تێگەیشتن، بوو بە میلیتانێکی ڕاستی لە شاخەکاندا کە شەڕی دەکرد و بەدوای جوانیدا دەگەڕا. لە هەموو ساتەکانی ژیانیدا لە چیای کاتۆی هەستی بە ئازادی دەکرد. لە هەموو هەنگاوێکدا ئەو قارەمانانەی بیر دەهاتەوە کە خوێنی خۆیان بۆ نیشتمان ڕشت. ژیانی خۆی بەخشی تا شایستەی ئەو بەهایانە بێت. بە کەسایەتی تێگەیشتووییەوە سەرنجی هەمووانی بۆ لای خۆی ڕاکێشا، بە شێوازی بەرپرسیارانەی خۆی، بوو بە شوێنی متمانە و خۆشەویستی لای هاوڕێکانی.

لە ساڵی ٢٠١٧ لە ئەنجامی هێرشی داگیرکەران لە کاتۆ لەگەڵ هەڤاڵەکانیدا تا کۆتا هەناسەییان شەڕی کرد و شەهید بوو. ڕۆحی خۆڕاگری خوداوەندەکان کە ملکەچبوون قبوڵ ناکات و تا کۆتایی بەرەنگاری دەبێتەوە، جارێکی تر لە شەڕەکەیاندا سەریهەڵدا و بوو بە هیوا و ڕژایە ناو خاکەوە. ئەو گۆرانیانەی کە لە کاتۆیان گوتوویەتی، جارێکی دیکە لەلایەن منداڵانەوە بە ڕۆحی سەرهەڵدانەوە دەوترێتەوە.