کوردستان
دوایین ھەواڵ
-
ئەدانور ئینجە کە لە شارەوانی دەستبەسەرداگیراوی ئێلح، دەستی لە کار کێشایەوە
جێگری دەستەی بەڕێوەبەری گرووپی کۆمپانیاکانی بەل کەنت لە شارەوانی ئێلح وتی: "من لەگەڵ کەسانێک کە دەستبەسەر ئیرادەی گەلدا دەگرن لە ژێر سەقفێکدا نابم" و دەستی لەکار کێشایەوە. -
سلۆپی: بەرخۆدان بە سەرکەوتنی گەل دەگاتە ئەنجام
پەرلەمانتاری ئامەدی دەم پارتی عەدالەت کایا باسی لەوە کرد ناونیشانی ئاشتی ئیمراڵییە و وتی: "ئەم بەرخۆدانە بە سەرکەوتنی هەموو گەلانی تورکیا بە ئەنجام دەگات". -
شارەوانی شەنگال: دژی ستەمی قەیوم بێدەنگ مەبن
شارەوانی شەنگال بە ڕاگەیاندراوێک پشتگیری بۆ شارەوانییەکانی باکووری کوردستان ڕاگەیاند و ستەمی دەوڵەتی تورکیان بە سەرۆکایەتی ئەردۆگان و باخچەلی شەرمەزار کرد. -
لە وان دژی دەستبەسەراگرتنی شارەوانییەکان چالاکی ئەنجامدرا
جێگری سەرۆکایەتی فراکسیۆنی دەم پارتی سەزای تەمەلی گوتی: "وەرن پێکەوە خۆمان لەم زیهنیەتە فاشیستە ڕزگار بکەین. بەڕێز ئۆجالان ئەکتەری سەرەکییە لە چارەسەری پرسی کورد. ئێمە ئامادەین بەرپرسیارێتی خۆمان جێبەجێ بکەین". -
لە ئێلح پۆلیس هێرشی کرد، گەنجان بەرخۆدان دەکەن
لە ئێلح پۆلیسی تورک هێرشی کردە سەر چالاکی دژی قەیوم، گەنجان دژی هێرشەکە بەرخۆدانیان کرد و بە بەرد وەڵامی هێرشەکانیان دایەوە. -
شەهید ژیان وڵات بە شیعرێک یادکرایەوە
شەهیدی تێکۆشانی ئازادی ژیان وڵات کە ساڵی ٢٠١٣ لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا شەهید بوو، لە ساڵیادی شەهیدبوونی بە شیعرێک یادکرایەوە. -
تولای حاتەم ئۆغۆللاری: بە بەرخۆدان ئەم خاکە لە قەیوم پاک دەبێتەوە
هاوسەرۆکی گشتی دەم پارتی تولای حاتەم ئۆغۆللاری لە ئامەد لە گردبوونەوەدا قسەی کرد و گوتی: "ئەم بەرخۆدانە ئەم خاکە لە قەیوم پاک دەکاتەوە". -
بایندەر: دەرگاکانی ئیمراڵی بکەنەوە!
لە گەڤەر دژی کودەتای قەیوم چالاکی ئەنجامدرا، هاوسەرۆکی گشتی دەبەپە کەسکین بایندەر، گوتی: "دەست لە سیاسەتی قێزەون هەڵبگرن، دەرگاکانی ئیمراڵی بکەنەوە. تا سەرکەوتن بەرخۆدان دەکەین". -
نوێنەرایەتی هەدەپە: دەرکردنمان لە هەولێر هاوکاتی سەپاندی قەیومە
نوێنەرایەتی هەدەپەی باشوری کوردستان پەیوەست بە دەرکرنیان لە هەولێرەوە بۆ سلێمانی، کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیان ڕێکخست و ئاماژەیان بە نایاساییبوونی بڕیارەکەی پەدەکە کرد. -
پەدەکە نوێنەرایەتی هەدەپە و ئەندامەکانی لە هەولێر دوورخستەوە
جارێکی دیکە ئاسایشی پەدەکە لە هەولێر ڕێگریی لە ئازادییخوازان کرد کە کاری سیاسیی خۆیان بکەن، لەو چوارچێوەیەشدا پەدەکە نوێنەرایەتی هەدەپەی لە باشووری کوردستان و ئەندامەکانی لە هەولێر بەرەو سلێمانی دوور خستووەتەوە. -
یەنەکە سەبارەت بە بڕیارەكەی دادگای ڕەسافە هەڵوێستی خۆی نیشاندا
یەنەکە سەبارەت بە بڕیارەكەی دادگای ڕەسافە رایگەیاند؛ پێویستە ئەو لایەنانەی بە سیناریۆی جۆراوجۆر بڕیار لە کەیسە ئەمنییەکان دەدەن و لایەنەکانی تری پێ تۆمەتبار دەکەن، ڕووبەڕووی یاسا بکرێنەوە. -
هەپەگە بە ڕێزدارییەوە یادی ٣ گەریلای شەهیدی بەڕزڕاگرت
هەپەگە یادی ٣ گەریلای شەهید کردوە کە لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا شەهید بوون و وتی: "هاوڕێیانمان لە هەر گۆڕەپانێکدا بووبێتن گۆڕیویانە بۆ قەڵای بەرخۆدان و ڕێگەیان بە داگیرکەران نەداوە." -
لە هێرشی دەوڵەتی ئێراندا ٢ کۆڵبەر بریندار بوون
لە هێرشی هێزەکانی ئێراندا بۆسەر کۆڵبەرانی کورد، کۆڵبەرێک لە قەندیل و کۆڵبەرێکی دیکەش لە سنوری نەوسود بە سەختی بریندار بوون. -
گەنجان ٤ ڕۆژە لە دژی داگیرکەران لە بەرخۆداندان
لە گەڕەکەکانی ئێلحدا گەنجان بە شەو و ڕۆژ لە دژی پۆلیسی تورک بە بەرد، فیشەکی هەوای و مۆلۆتۆفان لە بەرخۆداندان. -
لە ئێلح بەرخۆدانی ماک بەردەوامە
جەنگاوەرانی ماک لە زۆربەی گەڕەکەکانی ئێلح دژی دەستبەسەرداگرتنی ئیرادەی گەل ڕوویانکردە گۆڕەپانەکان. لە نێوان جەنگاوەرانی ماک و پۆلیسی داگیرکەری تورکدا شەڕ ڕوویدا. -
چالاکییەکان دژی دەستبەسەرداگرتنی شارەوانیەکان لە زیادبووندایە
لە چالاکییەکانی دژی دەستبەسەرداگرتندا پەیامی؛ "ئێمە شارەکەمان ڕادەستی قەیومەکان ناکەین" ڕاگەیەندرا. -
بەرخۆدان لە چوارەمین ڕۆژیدا بەردەوامە، گەلی خەلفەتی سوورە لەسەر هەڵوێستەکانی
بەرخۆدان لە دژی دەستبەسەرداگرتنی ئیرادەی گەل لە چوارەمین ڕۆژیدا بەردەوامە، سیاسەتمەداران و گەل پێکەوە درێژە بە بەرخۆدانی خۆیان دەدەن. -
داگیرکەران هێرشیان کرد، گەلی ئێلح بە بەرخۆدان وەڵامیاندایەوە
گەلی ئێلح کە لە دژی کودەتای قەیومەکانی دەسەڵات بەرخۆدان دەکەن، لەلایەن پۆلیسی تورکەوە ڕووبەڕووی هێرش بوونەوە. گەلیش لەدژی هێرشەکانی پۆلیس بەرخۆدان دەکات. -
بۆ گەریلای یەژا ستار مەراسیمی پرسە دانرا
لە وێرانشار بۆ گەریلای یەژا ستار عایشە داگدەلەن ناسراو بە (نالین دڵگەش چیا) کە لە هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا شەهید بوو، مەراسیمی پرسە بەڕێوە چوو. -
ئەنجومەنی شارەوانی خەلفەتی لەبەردەم شارەوانی کۆبووەوە
کۆبوونەوەی ئەنجومەنی شارەوانی خەلفەتی بە پێشەنگایەتی هاوسەرۆکانی شارەوانی خەلفەتی لە پێش بینای شارەروانی ئەنجامدرا. -
بەرخودانی ئێلیح لە چوارەم رۆژدا بەردەوامە
لە ئێلیح بەرخودان لە دژی کودەتای قەیوم لە چوارەم رۆژیدایە. لە چالاکییەکانی ئەمڕۆدا دروشمەکانی "بێ سەرۆک ژیان نابێت"، "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "سڵاو سڵاو لە ئیمراڵی هەزار سڵاو" وترانەوە. -
بەرخۆدانی مێردین: قەیوم کودەتایە
لە مێردین لەدژی کودەتای قەیوم بە شەو و ڕۆژ بەرخۆدان بەردەوامە. -
جەنگاوەرانی ماک لە ئێلیح و لجێ چالاکییان کرد
جەنگاوەرانی ماک لە دە گەڕەکی ئێلیح لە دژی هێزەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر شەریان کرد. لە لجێی ئامەدیش شۆفڵێکی بارەگای سەربازی لەناوبرا. -
لە فارقین تاوەرێکی پەیوەندییەکان سوتێندرا
لە فارقین گەنجان لە دژی دەستبەسەرداگرتنی ئیرادە رژانە شەقامەکان و تاوەرێکی پەیوەندییەکانیان سوتاند. -
ئاڤێستا: دەبێت ٢٥ی تشرینی دووەم ببێتە رۆژێک کە پیاوان رەخنە لە خۆیان بگرن
ئەندامی دەستەی سەرۆکایەتی گشتیی کەجەکە سۆزدار ئاڤێستا سەرنجی بۆ سەر کەمتەرخەمی پیاوان بەرامبەر ئازادیی کۆمەڵایەتی راکێشا و وتی، "هێرشی سەر ژنان، هێرشە بۆ سەر ژیان، ئەگەر هەموو رۆژێک لەوپێناوەدا تێنەکۆشین، ئێمە ناتوانین ئاستی ئازادی بخوڵقێنین".