کوردستان
دوایین ھەواڵ
-
شاندی کەجەدە، دەبەپە و هەدەپە بۆ نەورۆز سەردانی ئەلکێیان کرد
شاندی کەجەدە، دەبەپە و هەدەپە بۆ ستارتی نەورۆزی ٢٠٢٢ سەردانی ئەلکێیان کرد و لەلایەن دانیشوانی ناوچەکە بە دەهۆڵ و زوڕنا پێشوازیان لێکرا. -
ههپهگه شههیدانی سهرحهدی بهبیرهێنایهوه
ههپهگه چوار گهریلای به بیرهێنایهوه كه ساڵی ٢٠١٩ له ههرێمی سهرحهد شههیدببوون و رایگهیاند، "ئێمه بهڵێنمان دوباره دهكهینهوه كه ئهو ئهركه شۆڕشگێڕیانهی هاوڕێیانمان به ئێمهیان راسپاردووه، به دڵنیاییهوه دهیگهیهنینه سهركهوتن" -
بنهماڵهی شهنیاشار: داواكاری گشتییش هاوكاری كۆمهڵكوژیهكهیه
بنهماڵهی شنهیاشار كه له بهرامبهر كۆمهڵكوژی ئاكهپهییهكان درێژه به بهرخودانی خۆی دهدات، رایگهیاند، كه داواكاری گشتیش هاوكاری كۆمهڵكوژیهكهیه. -
لە لیدز بەریتانیا جەژنەکانی "٨ی مارس و نەورۆز پیرۆز کران
لە شاری لیدزی بەریتانیا بەسەرپەرشتی کۆمیتەکانی باشوری کوردستانی کەجەدەکە- ئە، بەردوشی "کاتی ئازادی ڕێبەر ئاپۆ و پێکهێنانی یەکێتیی نەتەوەییە" جەماوەریانە جەژنەکانی "٨ی مارس و نەورۆز پیرۆز کران. -
شاهین تۆڵهەڵدان (نادر کەریمی) یەکێک بوو لە پاڵەوانەکانی گەلەکەی
نادر کەریمی لە دژی شەڕی مان و نەمان، کە دوژمن سەدان ساڵە بەسەر گەلی کورددا سەپاندوویەتی بڕیار دەدات بەشداری ڕیزەکانی گەریلا ببێت و بە نازناوی شاهین تۆڵهەڵدان دەیەوێت تۆڵەی گەلی کورد لە زاڵمان و ستەمکاران بکاتەوە. -
پەکەکە: ئێمە هەموو ڕۆژێک دەکەین بە نەورۆز!
کۆمیتەی ناوەندیی پەکەکە ڕایگەیاند، نەورۆزی ٢٠٢٢ سەرەتای پێنجاهەمین ساڵی بناغەى دامەزراندنی پەکەکەیە و راشیگەیاند: "داوا لە گەل و دۆستانمان دەکەین، کە هەموو ڕۆژێکی ساڵی نوێ بکەن بە نەورۆز". -
'خاوەنداریکردن لە کەلتور خاوەنداریکردنە لە وڵات'
بەشداربووانی ٢مین کۆنفڕانسی بزوتنەوەی کەلتوری ژنانی کەوانی زێڕین وتیان، " پێویستە گەلی کوردستان خاوەنداری لە کەلتوری خۆیان بکەن. لەبەرئەوەی خاوەنداریکردن لە کەلتور واتە خاوەنداریکردنە لە وڵات." -
ئۆجالان: بیرهێنانەوەی مەزلووم دۆغان، مەشخەڵە و رێگەكەمان روشن دەكاتەوە
رێبەری گەلی كورد لەپێناسەی مەزلووم دۆغاندا دەڵێت:"لەبەرامبەر بەبەرخۆدانی كە مەزلووم دۆغان و هاورێیەكان لەزیندانەكان ئەنجامیاندا، تەنیا كارێك كە دەتوانین بیكەین ئەوەیە كە بەرخۆدانەكەیان بگەینینە ئەنجامێكی دڵخۆشكەر". -
دەوڵەتی تورک گوندێکی کانیماسێی دهۆکی بۆردومان کرد
دەوڵەتی داگیرکەری تورک گوندێکی کانیماسێی سەر بە پارێزگای دهۆکی باشوری کوردستانی بۆردومان کرد. -
لە مەخمور داعش هێرشی کردە سەر هێزەکانی عێراق: ٢ سەرباز کوژران
چەتەکانی داعش هێرشیان کردە سەر هێزەکانی عێراق لە چیای قەرەچوخی مەخمور. لە ئەنجامدا ٢ سەربازی عێراق کوژران. -
کەبەدەهە لە پۆلیس و بازرگانەکانی مادەی هوشبەری ئاکەپەیدا
جەنگاوەرانی بزوتنەوەی شۆڕشگێری یەکگرتووی ژنان (کەبەدەهە) رایگەیاند، لە زۆر شار لەدژی پۆلیسی تورک و بازرگانەکانی مادەی هوشبەری ئاکەپە چالاکیان ئەنجامداوە. -
بایک: گەلی کورد لە گۆڕەپانەکانی نەورۆزدا واتادارترین وەڵام بە فاشیزمی ئاکەپە - مەهەپە دەداتەوە
جەمیل بایک هاوسەرۆکی دەستەى بەڕێوەبەری کەجەکە وتی: "لەو بڕوایەداین لەم نەورۆزەشدا گەلی کورد دەڕژێتەەوە گۆڕەپانەکان، نەورۆز بە جۆش و بەرخۆدانێکی گەورەوە پیرۆز دەکات و جارێکیتر دڵسۆزیی خۆی بۆ ڕێبەر ئاپۆ نیشان دەداتەوە". -
بەرپرسانی ئەمریكی: هێرشە موشەكییەكەی سەر هەولێر لە خاكی ئێرانەوە ئەنجامدراوە
دوابەدوای هێرشە موشەکییەکەی نیوەشەوی رابردوو بۆ سەر هەولێر لە رێگەی ١٢ موشەكەوە، بەرپرسانی ئەمریکی رایانگەیاندووە، هێرشەکە لەناو خاکی ئێرانەوە ئەنجامدراوە. -
ڤیدیۆی چالاکییەکی نوێی گەریلا لە دژی سوپای تورک بڵاوکرایەوە
گەریلا تیڤی ڤیدیۆی چالاکییەکی هێزەکانی گەریلای بڵاو کردەوە، کە لە ٢٧ی تەمووزی ٢٠٢١دا ئەنجامدراوە. لە چالاکییەکەدا ئۆتۆمبێلێکی زرێپۆشی جۆری کیربیی تێکشکێندراوە و ٦ سەربازی تورکی داگیرکەریش سزا دراون. -
هێرشی موشەکی کرایە سەر هەولێر
ئەمشەو بە موشەک هێرش کرایە سەر شاری هەولێر و دەوترێت هێرشەکە کۆنسوڵگەری ئەمەریکا و بارەگای هێزەکانی ئەمەریکا و هاوپیمانی لە نزیک فڕۆکەخانەی شارەکە کردوەتە ئامانج. -
خەڵاتی 'ئاشتی، دۆستایەتی و دیموکراسی' پێشکەشی ئەمینە شەنیاشار کرا
ئەمینە شەنیاشار کە خەڵاتی 'ئاشتی، دۆستایەتی و دیموکراسی' لەلایەن ژوری پزیشکانی ئامەدەوە پێبەخشرا وتی، " دەست لە تێکۆشان هەڵناگرم." -
کەنەکە بەبۆنەی کۆچی دوایی شەرەفەدین کایا ئەندامی دامەزرێنەری کەنەکە پەیامی بڵاوکردەوە
دەستەی بەڕێوەبەری کەنەکە بە بۆنەی کۆچی دوایی شەرەفەدین کایا ئەندامی دامەزڕێنەری کەنەکە، پەیامی سەرەخۆشی بڵاوکردەوە و وتی، " کەنەکە لەسەر ڕێچکەی کایا خەبات دەکات و حەسرەت و وەسیەتیی جێبەجێ دەکات." -
بانگەوازی نەورۆز: بە رۆحی بەرخۆدان ئاگری نەورۆز گوڕ دەکەین
لە ژمارەیەک شاری باکوری کوردستان دەست بە ستارتی نەورۆز کرا و بانگەوازی بۆ بەشداریکردن لە ئاهەنگەکان کرا. -
جەنگاوەرانی هەبەدەهە لەدژی تیمە تایبەتەکان چالاکیان ئەنجامدا
جەنگاوەرانی تیمی شەهید چیاگەری بزوتنەوەی شۆڕشگێری یەکگرتووی گەلان (هەبەدەهە) لە ئامەد، ١١ی ئازار لەدژی پۆلیسی تیمی تایبەت چالاکی بۆمبەییان ئەنجامدا. -
لە شڕنەخ، وان و دێرسم چالاکی بۆ یادکردنەوەی قۆربانی کۆمەڵکوژیەکان ئەنجامدرا
لە شارەکانی شڕنەخ، وان و دێرسمی باکوری کوردستان یادی قوربانیانی کۆمەڵکوژییەکانی قامشلۆ، گازی، هەلەبجە و بەیازیت کرایەوە. -
بەرپرسی مەڵبەندی یەكێتی كەركوك: مەسعود و مەسرور بوونە هۆی لەدەستدانی پۆستی سەرۆكی زانكۆی كەركوك
رەوەندی مەلا مەحموود بەرپرسی مەڵبەندی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان لەكەركوك رایگەیاند؛ دەبوو مانگی ١٢ی ساڵی رابردوو ئێمە سەرۆكی زانكۆی كەركوك دیاری بكەین، بەڵام بەرپرسانی باڵای پەدەکە ڕێگریان کردووە. -
سێیەمین کۆنفرانسی هەرێمی کەرکوکی تەڤگەری ئازادی بەڕێوەچوو
تەڤگەری ئازادی لە کەرکوک بە بەشداری ژماریەکی بەرچاو لە ئەندامانی ئەو ڕێکخستنە لەهەرێمی کەرکوک، سێیەمین کۆنفراسی خۆی بەست. -
ئاگری نهورۆز له ئامهد ههڵكرا
له ئامهد یهكهم ئاگری نهورۆزی ئهمساڵ ههڵكرا. هاوسهرۆكی ههدهپه زهیاد جهیلان بهمهبهستی بهشداری له پیرۆزبایی ٢١ی ئادار بانگهوازی ئاراستهی گهل كرد. -
یەپەسە: چیاگەر فیدایی فیداییانی شەڕی گەلی شۆڕشگێڕییە
یەپەسە یادی شەشەمین ساڵیادی شەهیدبوونی فەرماندە چیاگەری کردەوە و رایگەیاند: "فەرماندە چیاگەر، کە پێکەنینەکانی لە یادی هەموواندا ماوەتەوە، لە مێژووی کوردستان و تێکۆشانی ئێمە دا وەک فیداییەک بەشداریی لە شەڕی گەلی شۆڕشگێڕیی کردووە". -
ههپهگه: ئهمانه پێشهنگانی شهڕی ئازادین
ههپهگه چوار گهریلای ژنی به بیرهێنایهوه كه شههیدبوون و رایگهیاند، " ههڤاڵانمان دۆغا، گهلاوێژ، روكهن و ڤیان ههم به ههڵوێستی خۆیان له ناو ژیاندا و ههم به شههیدبوونیان له شهڕی ئازادیدا بوونه پێشهنگ".