کوردستان
دوایین ھەواڵ
-
لە مێردین ٥ کەس دەستگیرکران و یەکێکیان تەمەن ٧٤ ساڵە
سەربازانی سوپای تورک لە مێردین ٥ کەسیان دەستگیرکرد، کە یەکێکیان هاووڵاتییەکی تەمەن ٧٤ ساڵە. -
دەوڵەتى تورک لە لیجەى ئامەد ٢ کەسی دەستگیر کرد
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە ئۆپراسۆنی سوپاکەیدا لە ناوچەى لیجەى ئامەد، عەزیزە بۆزکوش و محەمەد شاە بۆزکوشی دەستگیرکرد. دوای وەرگرتنی وتەکانیان، عەزیزە بۆزکوش ئازاد کرا و محەمەد شاە بۆزکوش بڕیاری زیندانیکردنی بەسەردا سەپێنرا. -
چالاکی مانگرتن لە خواردن لە مەخمور ٢٤ رۆژە بەردەوامە
لە کەمپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جوودی (مەخمور) بۆ ئازادی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد چالاکی مانگرتن لە خواردن ٢٤ رۆژە بەردەوامە. -
نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان سەردانی شەنگالی کرد
جینین پلاسخارت، نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق، سەردانی شەنگالی کرد و لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانی شەنگال کۆبوەوە، نوێنەرانی خۆبەڕێوەبەریی شەنگال، داواکارییەکانیانی بۆ خۆبەڕێوەبەریی شەنگال خستەڕوو. -
بزوتنەوەی ئاشتی و هیوا لە کوردستان هاوکاری بۆ منداڵانی مەخمور نارد
بزوتنەوەی ئاشتی و هیوا لە کوردستان کە ناوەندەکەی لە ئەڵمانیایە، بڕێک هاوکاریی بۆ منداڵانی کامپی پەنابەرانی مەخمور نارد. -
هەپەگە بەڕێزەوە یادی دو گەریلای بەناوەکانی ئارژین و زنار کردەوە
هەپەگە یادی دو گەریلای کردەوە کە لە چەلێ و هەرەکۆل شەهید بوون و رایگەیاند، بەڵێن دەدەن تێکۆشانی هاوڕێ شەهیدە قاڕەمانەکانیان بە سەرکەوتوویی بگاتە ئامانجەکەی. -
لە سلێمانی پانێلێک بۆ ٤ ژنە هونەرمەند رێکخرا
ناوەندی ژنەلۆژی لە سلێمانی پانێلکی لە ژێر ناونیشانی (ئەزموونی ژنانی هونەرمەند ڕوانگەی ژنە لۆژی) بۆ چوار ژنانی هونەمەند ڕێکخست. -
گەریلا تی ڤی دیمەنی چالاکی دەربەندی قاچێی بڵاوکردەوە
گەریلا تی ڤی چالاکی گەریلاکانی لە رۆژی ٢٩ی تەمووزدا لە دەربەندی قاچێ لە دژی سوپای داگیرکەری تورک بڵاوکردەوە کە تێیدا ٤ سەربازی تورک کوژرابوون. -
هاوسەرۆکانی دەبەپەی وان؛ لە بەر ڕێپێوانەکەی وان لێپرسینەوەیان لێکرا
دەوڵەتی داگیرکەری تورک ، دەربارەی رێپێوانەکەی وان کە بۆ یەکێتی نەتەوەیی ئەنجامدرا بوو دەستیان بە لێپرسینەوە کردووە وهاوسەرۆکانی دەبەپەی وان گۆلدەرەن ڤارل و چەتین ئویار-یان بانگ کردووە . -
لە مەخموور ڕێپێوان، لە کەرکووک چالاکی یادکردنەوە
بە ئامانجی یادکردنەوەی ژنە شۆڕشگێڕانی کورد کە لە ٩ی کانوونی دووهەمی ٢٠١٣ لە پاریسی پایتەختی فەرانسا کۆمەڵکووژکران، لە کەمپی مەخموور ڕێپێوانێک بەریوەچوو. لە شاری کەرکووکیش چالاکییەکی یادکردنەوە ئەنجامدرا. -
هادی یاڵچین لە زیندان بەهۆی نەخۆشییەوە گیانی لەدەستدا و لە شرنەخ بەخاک سپێردرا
هادی یاڵچین زیندانیی نەخۆش، کە پێرێ لە زیندانی جۆری ئێف لە ئەدیرنە بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد، لە شرنەخ بە خاکسپێردرا. -
لە مەخمور یادی سارا، رۆناهی و رۆژبین کرایەوە
لە هەشتەمین ساڵیادی شەهیدبوونی هەر سێ ژنە شۆڕشگێڕ ساکینە جانسز، لەیلا و فیدان، لە کامپی پەنابەرانی مەخمور ڕێپێوانێکی جەماوەریی ڕێکخرا و کۆمەڵکوژییەکە شەرمەزارکرا. -
لە سلێمانی یادی سارا، رۆژبین و رۆناهی کرایەوە کە لە پاریس شەهیدکران
ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان بەبۆنەی هەشتەمین ساڵیادی شەهیدانی پاریسەوە مەراسیمێکی لە شاری سلێمانی ڕێکخست و تێیدا وێڕای پێشکەشکردنی چەند بەرهەمێکی هونەریی، خەڵاتی ڕێزلێنانیش بەخشرایە دایکی دوو شەهید. -
لە قەندیل و ڕانیە یادی سارا و رۆناهی و رۆژبین کرایەوە
لە بناری قەندیل و شارۆچکەی ڕانیەش بە پێشکەشکردنی سیمینار و چەند چالاکییەک یادی ساکینە جانسز و هەڤاڵانی بەرز ڕاگیران، جەخت لە بەردەوامبوون لەسەر ڕێبازی شەهیدان و بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی و داگیركاریی و كۆمەڵكوژییەكانی سەر ژنان کرایەوە. -
لە سلێمانی ژنانی گەنجی تێکۆشەر، ناوی کۆڵانەکانیان بۆ ناوی شەهیدانی پاریس گۆڕی
لە ساڵیادی شەهیدکردنی سارا، رۆناهی و رۆژبیندا، ژنانی گەنجی تێکۆشەر لە شاری سلێمانی ناوی کۆڵانەکانی باخی گشتی و کۆڵانەکانی دیکەیان بۆ ناوی سێ شەهیدەکە گۆڕی. -
لە کەرکوک یادی ساکینە جانسز و هەڤاڵانی بەرز ڕاگیرا
لە شاری کەرکوکی باشوری کوردستان، یادی سێ ژنە شۆڕشگێڕی کورد کرایەوە کە لە پاریس کۆمەڵکوژ کرابوون. -
تورکیا ٨٨٣٥ کم٢ خاکی سوریا و ڕۆژئاوای کوردستانی داگیرکردوە
لە کۆنفراسی لە نیوان شەر و ئاشتی دا، باس لەوکرا کە تورکیا مەترسیە بۆ گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و تەنها لە سوریا و ڕۆژئاوی کوردستان ٨٨٣٥ کم٢ داگیرکردوە و لەو ناوچانە سیاسەتی بە تورکردن بەرێوە دەبات. -
هێرشی ئاسمانی سوپای تورک بۆسەرهەرێمەکانی پاراستنی مەدیا
فڕۆکە جەنگییەکان وهەلیکۆپتەری سوپای داگیرکەری تورک هەرێمی گارێ، زاپ، مەتینا و ئاڤاشین-ی هەرێمەکانی پارستنی مەدیایان بۆردومانکرد. -
پانێلی یەکەمی کۆنفرانسی لە نێوان شەڕ و ئاشتیدا؛ هیچ کاتێک هێندەی ئیستا باشوری کوردستان لە ژێر مەترسیدا نەبوە
د. هیوا سەید سەلیم رایگەیاند، هەوڵە داگیرکارییەکانی تورکیا بۆ باشوری کوردستان مێژووییە، بەڵام هێچ کاتێک هێندەی ئیستا باشوری کوردستان ڕوو بەڕووی مەترسی داگیرکاری تورکیا نەبووەتەوە. -
بۆ خۆسەری شەنگال بانگەوازی لە نەتەوەیەکگرتووەکان کرا
بە ئامانجی ئەوەی کە خۆبەرێوەبەری شەنگال قەبووڵ بکرێت ودەستە وڕێکخراوەی کۆمەڵگەی ئێزدییەکان کە دوای فەرمانی٣ی ئابی ٢٠١٤ دامەزراون، لە عێراق بەفەرمی بناسرێن و شەنگال خۆسەربێت گەل داوایان لە نەتەوە یەکگرتووەکان کرد. -
مانگرتووانی مەخموور: ئامانجی ئێمە ئازادی ڕێبەر ئاپۆیە
چالاکی مانگرتن لەخواردن لە کەمپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جوودی(مەخموور) بە گڕوتینەوە بەردەوامە. ئەمرۆ دەستەی ١٢هەم چالاکییەکەیان دەستپێکرد. -
چالاکیی ئێشکگریی شەنگال لە ٣٩هەمین رۆژدایە
چالاکیی ئێشکگریی خەڵکی شەنگال بۆ پشتیوانیکردن لە ئاسایشی ئێزدخان لە ٣٩هەمین رۆژدایە. -
لە کەرکوک کۆنفراسی لە نێوان شەر و ئاشتی دا دەستی پێکرد
کۆنفراسی لە نێوان شەڕ و ئاشتی دا کە خۆلی چەن بابەتێک دەکرێت و جەخت لە کاریگەری داگیرکاری دەکرێتەوە لەسەر کوردستان، لە هۆڵی ڕؤشنبیری کەرکووک دەستی بەکارەکانی کرد. -
دانیشتنی دادگایکردنی شەڤین ئالاجا هاوسەرۆک شارەوانیی قەرس بەڕێوەچوو
دانیشتنی دادگایکردنی شەڤین ئالاجا هاوسەرۆک شارەوانیی قەرس، کە لەلایەن دەوڵەتى تورکەوە زیندانیکراوە، بەڕێوەچوو. -
پۆلیسی تورک لەوان هێرشی کردە سەرکۆنگرەی ڕۆژنامەوانی یەکێتی نەتەوەیی
ئەمڕۆ پۆلیسی تورک لە شاری وان بە بۆمبی گازهێرشیان کردە سەرکۆنگرەی ڕۆژنامەوانی یەکێتی نەتەوەیی کورد کە بڕیاربوو پارتی هەرێمە دیموکراتیکەکان-دەبەپە بەرێوەی ببات.