کوردستان
دوایین ھەواڵ
-
دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە برادۆست هەوڵدەدات بنکەی نوێ دروست بکات
بەگوێرەی ئەو دیمەنانەی ڕۆژنیوز بڵاوی کردووەتەوە، سوپای داگیرکەری تورک لە گۆڕەپانی برادۆست کەوتووەتە جموجووڵ بۆ دروستکردنی بنکەی سەربازیی نوێ. -
دوای پێنج ساڵ لە ڕاوەستان جارێکی دیکە ڕۆژنامەی هەواڵ بڵاودەکرێتەوە
پاش نزیکەی پێنج ساڵ لە راگرتنی بڵاوکردنەوەی رۆژنامەی هەواڵ، جارێکی دیکە لە کەرکوک ئەو رۆژنامەیەوە بڵاوبکرێتەوە. -
هەپەگە: لە زاپ داگیرکەرێک سزادرا، کامێرایەکی چاودێری لەناوبرا
گەریلاکانی ئازادیی کوردستان لە زاپ و مەتینا چالاکییان ئەنجامدا و سەربازێکی تورکی داگیرکەر سزا درا و سەنگەرێک و کامێرایەکی چاودێری تێکشکێندران. -
گەریلا بە بڕیارە لە سەرکەوتنەکانیدا
گەریلاکانی ئازادیی کوردستان بە ڕۆحی شۆڕشی ١٩ی تەمووزەوە بەردەوامی دەدەن بە چالاکیەکانیان. گەریلا بەم چالاکیانەیەوە گورزی کەمەرشکێن لە دەوڵەتی تورکی داگیرکەر دەدەن. -
هەپەگە: لە زاپ ٤ چالاکی ئاسمانی ئەنجام درا
یەکینەکانی شەهید دۆغان زنار بە ٤ چالاکی ئاسمانی گورزییان لە بنکە و بارەگاکانی سەربازانی تورکی داگیرکەر لە زاپ وەشاند. -
ناسنامەی ٢ شەهید ڕاگەیاندرا
هەپەگە ناسنامەی ٢ گەریلای یەژا ستاری ڕاگەیاند، کە لە ١٦ی حوزەیران شەهید بوون و وتی: "بە هەڵوێستی ڕوونیان لەسەر مافی ژنانی ئازاد، ڕەنج و قربانیدانیەک کە ڕێبەر ئاپۆ و شەهیدە قارەمانەکانمان بەخشیویانە، بەردەوام بۆ خۆیان بە بنەما گرت." -
سنوور گەلاوێژ: مێژوو لە بنەماڵەی بارزانی خۆش نابێت
ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەریی کژار، سنوور گەلاوێژ دەربارەی گۆشەگیری ئیمراڵی و داگیرکاریی سەر باشوور و خیانەتی بنەماڵەی بارزانی دوا، وتی: " پێویستە گەلی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ببێتە دەنگی رێبەر ئاپۆ، دەبێت لە هیچ شتێک نەترسین، دووژمن ناتوانێت بمانترسێنێت". -
داگیرکاری و خیانەت لە مێردین شەرمەزارکرا
هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بە هاوکاری پەدەکە بۆ سەر باشووری کوردستان لە مێردین شەرمەزارکرا. -
حزبە کوردستانییەکانی کەرکوک: پۆستی پارێزگاری کەرکوک پشکی کوردە
حزبە کوردستانییەکانی کەرکوک کۆبوونەوە و ڕایانگەیاند کە هەموویان کۆکن لەسەر ئەوەی پۆستی پارێزگاری کەرکوک پشکی کوردە و دەبێت بۆ کورد بێت. -
سۆرانی مامەحەمە لەسەر مەزارەکەی یادکرایەوە
لە شاری چەمچەماڵ، لە ١٦ هەمین ساڵیادی شەهیدکردنی، ڕۆژنامەنووس سۆرانی مامە حەمە لەسەر مەزارەکەی یادکرایەوە و داوایی دادگاییکردنی تاوانباران کرا. -
گەندەڵییەکی تری بارزانییەکان ئاشکرا بوو
پەرلەمانتاری پێشووی عێراق غالب محەمەد ڕایگەیاند لە دەروازە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان دوو جۆر باج لە ئۆتۆمبیلی بارهەڵگر وەردەگیرێت، یەکێکیان بۆ عێراق، ئەویتریان دەچێتە گیرفانی بەرپرسانی هەرێم. -
ئەمڕۆ ١٣٠ بنەماڵەی دیکە گەڕانەوە بۆ شەنگال
ئەمرۆ لە کەمپی کەبەرتوی سەر بە دهۆکەوە ١٣٠ بنەماڵەی ئاوارەی شەنگال گەڕانەوە بۆ زێدی خۆیان. -
یەرەکە ناسنامەی سێ شەهیدی راگەیاند- نوێکراوەتەوە
فەرماندەیی یەرەکە رایگەیاند، ٣ هاوڕێیان لە ١٤ی تەمووزدا لەو کاتەی لەسەر ئەرکی خۆیان بوون لە پێنجوێن، لە ئەنجامی هێرشێکی ئاسمانیدا شەهیدبوون و باسی لەوەکردووە، "بەڵێن دەدەین کە تادوایی لەسەر رێبازی ئەوان هەنگاو بنێین و بە دڵنیاییەوە خەونەکانیان دەهێنینەدی. -
چالاکییەکەی مەخموور ساڵێکی تێپەڕاند
چالاکوانان عەزیمە ئاڤیانی و سدیق هەشتانی ڕایانگەیاند، تا بەدیهاتنی ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد، بەردەوام دەبن لە ئێشکگری و دەڵێن: "ئەو داگیرکاری و خیانەتەی کە دەکرێت، گرێدراوە بە گۆشەگیرییەوە." -
٢٧١ رۆژە سلێمان ئەحمەد لەلایەن پەدەکەوە رفێندراوە
رۆژنامەوان سلێمان ئەحمەد کە لەلایەن پەدەکەوە رفێندراوە، ماوەی ٢٧١ رۆژە دەستبەسەرە. -
ئەو شەرڤانەی لە شاخی جودی هاتبوو: دەمەوێت بچمەوە، هەست دەکەم لەوێ زیندووترم
ئەو شەڕڤانەی لە شاخی جودی هاتبوو وتی: "وەک هەڤاڵەکانم دەژیم. هەڤاڵەکانم لەبەر ئەوەی دوژمن مادەی کیمیایی بەکاردەهێنا قژیان کورت کردبووەوە. قژی من زۆر درێژ نەبوو، بەڵام وەک پاڵپشتیەک منیش قژم کورت کردەوە. ئەمە چەقی هەموو ڕاستییەکانە." -
ئۆپراسوێنەکەی تورکیا و سیناریۆی کوردانە
ئەگەر لێکۆڵینەوەی ورد و بێلایەن هەبن دەردەکەون زۆری ئەوەی دەدرێتە پاڵ پەکەکە سیناریۆ و هەوڵی گوازتنەوەی نیگایە، بۆ کورد گرنگە نەخزێتە نێو ئەو گەمە ناشرینەوە. -
هێرشی داگیرکاری و خیانەت لە شەرناخ شەرمەزارکرا
هێرشی داگیرکاری دەوڵەتی تورک و خیانەتی پەدەکە لە شەرناخ شەرمەزارکرا، پەرلەمانتاری دەم پارتی شەرناخ نەورۆز ئویساڵ ئاسڵان ڕایگەیاند خیانەتی پەدەکە لەبیر ناکرێت. -
یادی قوربانیانی پرسوس کرایەوە: کۆمەڵکوژییەکی هاوبەشی دەوڵەتی تورک و داعش بوو
لە پرسوس قوربانیانی کۆمەڵکوژی پرسوس یاد کرانەوە، کە کۆمەڵکوژییەکی چەتەکانی داعش بوو بە هاوکاری دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە دژی ٣٣ گەنج ئەنجامدرا. -
کەرکوک، لە ساڵیادی تیرۆرکردنیدا پەردە لەسەر وێنەی سۆران مامە حەمە لادرا
لە ١٦هەمین ساڵرۆژی تیرۆرکردنی بەدەستی پەدەکە و بنەماڵەی بارزانی، یادی شەهید قەڵەم سۆران مامە حەمە لە کەرکوک بەرزڕاگیرا. -
سمکۆ سابیر: باشووری کوردستان لە بەردەم دۆخێکی مەترسیدارە
هێرش و بۆردومانەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بۆ سەر باشووری کوردستان بەردەوامی هەیە، نوسەر و چالاکوانی بواری ئەنفال، سمکۆ سابیر وتی: " جارێکی تر هەست بەوە دەکەین لە بەردەم جینۆساید و کۆمەڵکوژییداین." -
هەپەگە: ٥ داگیرکەر سزادران، ٢ مۆڵگە و کامێرایەکی چاودێری لەناوبران
گەریلاکانی ئازادی کوردستان لە گەڤەر، مەتینا و زاپ چالاکییان ئەنجامدا. لە چالاکیەکاندا ٥ سەربازی تورکی داگیرکەر سزادران، ٢ مۆڵگەی داگیرکەران و کامێرایەکی چاودێری لەناوبران. -
ناسنامەی شەهیدانی زاپ ئاشکرا کرا
هەپەگە ناسنامەی ٣ گەریلای شەهیدی ئاشکرا کرد و ورایگەیاند، "بە پێداگری، ویست و ئیرادەی بەهێزیان لەسەر هێڵی فەلسەفەی ئاپۆیی، بوونە جەنگاوەرانی ئاپۆیی نمونەیی". -
"پێویستە خەڵکی لەدژی داگیرکارییەکانی تورکیا بەرخۆدان بکات"
چاودێرێکی سیاسی دەڵێت: " تورکیا بەسەدان تانکەوە داگیرکاری سەرتاسەری ڕاگەیاندووە و پێویستە خەڵکی لەدژی داگیرکارییەکانی تورکیا بەرخۆدان بکات". -
لە قۆسەر "گردبوونەوەی کشتوکاڵ" ئەنجامدرا
هاوسەرۆکی دەم پارتی تونجەر باقرخان لە "گردبوونەوەی چاندن" گوتی: "ئەم دەسەڵاتە دەیەوێت جووتیار و خەڵکەکەمان برسی و هەژار بهێڵێتەوە. ئێمە دژی ئەم دەسەڵاتەی دەیەوێت بە هەژار بتانهێڵێتەوە، تێکۆشانمان فراوان و مەزن دەکەین".