کوردستان
دوایین ھەواڵ
-
لە مەریوان شەهید زیلان پەپوولە یادکرایەوە
لە شاری مەریوانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە ئامانجی خاوەنداری لە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و ساڵیادی شەهید زیلان پەپوولە چالاکی ئەنجامدرا. -
کەریمی: ئەگەر سیستەم نەگۆڕێت، گەل بەئاراستەی وتاری ژن، ژیان، ئازادی جێگرەوەی دیموکراتیک سازدەکەن
ئەمیر کەریمی هاوسەرۆکی پژاک وتی: "بە هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری نوێ ئەگەری ئەوە هەیە هەندێک کرانەوە بێتەئاراوە،. ئێمەش بێ گومان پێشوازی لێدەکەین" وتیشی ئەو کرانەوەیە نەک لەسایەی دەسەڵات و سەرۆککۆمارەکەیەتی، بەڵکوو دەرەنجامی تێکۆشانی گەلانی ئێرانە. -
'ڕێپێوانی ڕێزگرتن لە ئیرادە' لە قۆناغی کۆتایدایە
'ڕێپێوانی ڕێزگرتن لە ئیرادە' کە لە دژی دەستبەسەرداگرتنی شارەوانی جۆلەمێرگ دەستیپێکرد، بە بڕینی ١٠ کیلۆمەتر بەردەوامی هەیە. لە ڕێپێوانەکەدا لە دژی سیاسەتەکانی دەسەڵاتداری و زهنیەتی تاڵانکەر بانگەوازی تێکۆشان کرا. -
بەرپرسانی حزبی دەعوە و هاوپەیمانی نەسر دژی داگیرکەرییەکانی دەوڵەتی تورک هاتنەدەنگ
دەستدرێژی و داگیرکەرییەکانی دەوڵەتی تورک لە باشوری کوردستان رووبەڕووی کاردانەوە و ناڕەزایەتی لایەنە عێراقییەکان بووەتەوە و دوو بەرپرسی حزبی دەعوە و هاوپەیمانی نەسر داوا دەکەن کۆتایی بەو دەستدرێژی و داگیرکەرییە بهێندرێت. -
هێرش لە رێگەی بۆمب لە شەنگال: پەیامنێرانی چرا تیڤی و چرا ئێف ئێم برینداربوون
لە ئەنجامی هێرشێک لە رێگەی بۆمبەوە لە شەنگال، چوار کەس برینداربوون، کە پەیامنێرانی چرا تیڤی و رادیۆ چرا ئێف ئێمی تێدایە. ڕاگەیاندرا ڕەوشی یەكێک لە بریندارەکان سەختە. -
کوژران و برینداربوونی ٧ کۆڵبەر لە نەوسود
لە ئەنجامی دەسترێژی گولــلەی هێزەکانی ئێران لە سنووری نوچەی نەوسودی کرماشان، کۆڵبەرێک کوژرا و شەش کۆڵبەری دیکە برینداربوون. -
'پەدەکە بووەتە چاوساغی داگیرکەران و هاوکاری دەوڵەتی تورک دەکات'
تادێت ناڕەزایەتییەکان دژ بە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک بەرفراون دەبێت، لەم بارەیەوە وڵاتپارێز بەختیار مام حەمید ئاماژەی بەوەکرد: " کچان و کوڕانی گەنج دژ بە داگیرکاری و پاوانخوازی دەوڵەتی تورک چەکیان هەڵگرتووە و بۆ دۆزی ئازادی دەجەنگن." -
چالاکی ئاسمانی: ٨ داگیرکەر سزادران، ٧ مۆڵگە و ٤ خێمە لەناوبران
یەکینەکانی شەهید دۆغان زنار ٤ چالاکی ئاسمانیان ئەنجامدا. لەو چالاکیانەدا روونبووەوە ٨ داگیرکەر سزادراون، ٧ مۆڵگە و ٤ خێمە لەناوبراون. -
نەوەی شێخ سەعید: پێویستە کورد بەرامبەر پەدەکە هەڵوێستی هاوبەش بگرێتەبەر
حەسەن بەسری فرات، نەوەى شێخ سەعید و سەرۆکی پێشووی شارەوانی خەنوس، لە دژی پەدەکە داوای هەڵوێستی هاوبەشی کرد کە چاوی خۆی بەڕووی داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک نوقاندووە و هاوکاری دەکات لە هێرشەکانی بۆ سەر باشوری کوردستان. -
'خاکەکەمان شکۆ و شەرەفمانە و پێویستە لە داگیرکاری بێدەنگ نەبین'
هێرش و داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورکی فاشیست بۆسەر خاکی هەرێمی کوردستان بەردەوامە و لەم بارەیەشەوە هاوڵاتییان هەڵوێستیان وەرگرتووە و دەڵێن: "خاکەکەمان شەرەفمانە و لە پێیستە هیچ تاکێک لە داگیرکاری بێدەنگ نەبێت." -
'پێویستە لەدژی داگیرکەران هەمووان یەکگرتوو بین'
لەبەرامبەر هێرش و داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک بۆ ناو خاکی کوردستان و پێشێلکارییەکانی، کەسایەتی و ڕۆشنبیرەکانی باشووری کوردستان هەڵوێستی خۆیان دەربڕی و وتیان: "پێویستە لەدژی داگیرکەران هەمووان یەکگرتوو بین." -
سوپای داگیرکەری تورک گوندەکانی باشوور دەسووتێنێت
لە ئەنجامی بۆردوومانی سوپای داگیرکەری تورک، ئاگر لە چەند گوندێک کەوتەوە. ئەو هاوڵاتیانەی هەوڵدەدەن ئاگرەکە بکوژێننەوە لەلایەن پەدەکەوە ڕێگریان لێ دەکرێت. -
"قەیوم سیستەمی نایاسایی و دزییە"
ڕێکخستنی دەم پارتی مێردین دژی دەستبەسەراگرتنی شارەوانی جولەمێرگ ڕێپێوانێکی ئەنجامدا و دەستبەسەراگرتنی ئیرادەی گەلی شەرمەزار کرد. -
"ڕێپوانی ڕێزگرتن لە ئیرادە" لە ڕۆژی هەشتەمدا بە ڕێپێوانی بە مەشخەڵ کۆتایی هات
"ڕێپوانی ڕێزگرتن لە ئیرادە" لە ڕۆژی هەشتەمدا بە ڕێپێوانی بە مەشخەڵ کۆتایی هات. لە ڕێپێوانەکەدا بێ وەستان درووشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" بەرزکرایەوە. -
چاپخانە کوردییەکان خۆیان بۆ دامەزراندنی کۆمەڵەیەک ڕێکدەخەن
چاپخانە کوردییەکان پاش وۆرکشۆپی مانگی ئایار، لە ٦-٧ ی تەمموز لە ناوچەی سوری ئامەد کۆبوونەوە و وۆرکشۆپی دووەمیان ئەنجامدا. -
بەهۆی بۆردوومانی سوپای تورک هەرێمی ڕێکان دەسووتێت
بەهۆی هێرشەکانی سوپای داگیرکەری تورک، لە هەرێمی ڕێکان ئاگر کەوتەوە. -
"ڕێپێوانی ڕێزگرتن لە ئیرادە" ماوەی ٨ ڕۆژە بەردەوامە
لە ٣ ی حوزەیران شارەوانی جولەمێرگ دەستی بەسەردا گیرا، لە دژی دەستبەسەراگرتنەکە "ڕێپێوانی ڕێزگرتن لە ئیرادە" دەستی پێ کرد. ڕێپێوانەکە ٨ ڕۆژە بەردەوامە. -
ڕاپۆرتی سی پی تی ئەمریکی: بە هۆی هێرشە داگیرکارییەکانەوە زیاتر لە ١٦٢ گوند چۆڵکراون
ڕێکخراوی سی پی تی کە ڕێکخراوێکی ئەمریکیە لە کۆتا ڕاپۆرتی خۆیدا سەبارەت بە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک ئاماژەی بەوەکردووە؛ لە سەرەتای ئەمساڵەوە ئەو دەوڵەتە هەزار و ٧٦ هێرشیان بۆ سەر باشووری کوردستان ئەنجامداوە، هەروەها زیاتر لە ١٦٢ گوند چۆڵکراون. -
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر هێزی سەربازی زیاتری ڕەوانەی ئامێدی کرد
لەم هەفتانەی کۆتایدا دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بە بەردەوامی لەشکرکێشی نوێ دەکاتە سەر باشووری کوردستان. لە چوارچێوەی ئەو لەشکرکێشیانەدا شەوی شەممە و یەکشەممە هێزی سەربازی زیاتری ڕەوانەی ئامێدی کرد. -
هەپەگە: دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بۆردومانی گوندەکان دەکات بۆئەوەی چۆڵ ببن
هەپەگە ڕایگەیاند، دەوڵەتی تورکی داگیرکەری بۆ ئەوەی گوندەکان چۆڵ ببن و دانیشتوانی هەرێمەکە کۆچبکەن بۆردومانی گوندەکان دەکات. -
'پەدەکە بە ئاشکرا لە سەر هێڵی خیانەتە'
ئەندامانی تەڤگەری ئازادی کوردستان، سەبارەت بە هێرش و داگیرکارییەکانی دەوڵەتی فاشیستی تورکیا وتیان: "پەدەکە ڕێگە خۆشکەرە بۆ داگیرکاری دەوڵەتی تورک و بە ئاشکرا لەسەر هێڵی خیانەتە." -
دیمەنی تێکشکاندن و لەناوبردنی ئۆتۆمبێلی زرێپۆش
گەریلا تیڤی دیمەنی چالاکیەکەی ٥ی تەمووزی بڵاوکردەوە کە لە ئەنجامیدا ئۆتۆمبێلێکی زرێپۆش لە جۆری کیرپی لەناوبرا. -
هەپەگە ناسنامەی ٢ شەهیدی ئاشکرا کرد
هەپەگە ناسنامەی دوو گەریلای ئاشکراکرد، کە لە خواکورک شەهیدبوون و رایگەیاند، "بەڵێن دەدەین کە لە کەسایەتی ئەواندا، شایەنی یادی هەموو شەهیدانمان بین و سەرکەوتن مسۆگەر بکەین". -
بانگەوازێک لە کەجەکەوە: بەرخودانی هەمەلایەنە لە دژی داگیرکەری گەورە بکەن
کەجەکە رایگەیاند کە پشتگیری ئاشکرای پەدەکە لە داگیرکەریی دەوڵەتی تورک و بەشداری حکومەتی عێراق لە رێککەوتنەکان دۆخێکی جددی و مەترسیدارە و داوای لە هەمووان کرد کە لە دژی داگیرکەری، خیانەت و قڕکردن پەرە بە بەرخودانی هەمەلایەنە بدەن. -
گردبوونەوە لە شاری ڕانیە: سنوورێک بۆ داگیرکاری دابنێن
دژی هێرشی و داگیرکارییەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە شاری ڕانیەی باشووری کوردستان گردبوونەوەیەکی جەماوەری ئەنجامدرا بانگەواز لە هەموو لایەک کرا: "بێدەنگ نەبن و سنوورێک بۆ داگیرکاری دابنێن".