کوردستان
دوایین ھەواڵ
-
هەپەگە ناسنامەی دوو شەهیدی ئاشکرا کرد
هەپەگە ناسنامەی دوو گەریلای ئاشکرا کرد کە لە مەتینا و زاپ شەهید بوون و گوتی: "لە کەسێتی هەردوو بنەماڵەی هێژای گەلی جزیرەی بۆتان و کۆبانێدا سەرەخۆشی خۆمان لە هەموو گەلی کورد دەکەین." -
بەسێ هۆزات: جێبەجێ کردنی بڕیارەکانی کۆنگرە پەیوەستە بە ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆوە
هاوسەرۆکی کۆنسەی بەڕێوەبەری کەجەکە بەسێ هۆزات ئاماژەی بەوەدا تەنها بە ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ بڕیارەکانی کۆنگرەی ١٢ـەمینی پەکەکە جێبەجێ دەبن و گوتی: "تەنها ڕێبەر ئاپۆ دەتوانێ چەک لە شەڕڤانان وەرگرێت." -
لە کەرکوک، کۆڕێک دەربارەی "مێژووی ڕاستەقینەی کورد" بەڕێوەچوو
لە شاری کەرکوک، لەژێر ناونیشانی "لە دەرەوەی مێژوو و ناسنامە هەڵبەستراوەکەیدا کورد کێیە؟" کۆڕیک بۆ نووسەر و مێژوونووس سۆران حەمەڕەش سازکرا. -
شاندێکی پەرلەمانی ئەوروپا لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی کۆبوونەوە
هاوسەرۆکی چەپەکان لە پەرلەمانی ئەوروپا و نوێنەری دەم پارتی لە کۆنسەی ئەوروپا، لە شاری سلێمانی لەگەڵ سەرۆکی یەنەکە بافڵ تاڵەبانی کۆبوونەوە. -
شاندێكی ئەورووپی سەردانی نوێنەرایەتی ئیدارەی خۆبەڕێوەرییان کرد لە باشووری کوردستان
شاندێک لە پەرلەمانتاران و ڕێکخراوەکانی ئەورووپا بە مەبەستی پشتیوانیکردنی لە دیموکراتیزەکردنی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە گشتی کوردستان بە تایبەتی سەردانی نوێنەرایەتی ئیدارەی خۆبەڕێوەرییان کرد لە باشووری کورستان. -
ڕووکەن باگۆک: بوونی خۆمان لە ناو پەکەکەدا دۆزییەوە
ڕووکەن باگۆک ئاماژەی بەوەدا پەکەکە ئیرادەیەکی مەزنی بە هەمووان و بە تایبەتی بە ژنان و گەنجان بەخشی و گوتی: "پەکەکە لە ماوەی ٥٢ ساڵ تێکۆشاندا مێژووی نووسییەوە. کوردی سەرلەنوێ هەستانەوە و ئێمەش بوونی خۆمانمان لە ناو پەکەکەدا دۆزییەوە" -
سۆزدار ئاڤێستا: کات کاتی بونیادنانی کۆمەڵگەی دیموکراتیک و ئاشتییە
ئەندامی کۆنسەی بەڕێوەبەری کەجەکە سۆزدار ئاڤێستا باسی لەوەکرد لەسەر میراتی بەرخۆدانی ٥٢ ساڵەی پەکەکە تێکۆشان مەزنتردەکەن و گوتی: "ئیدی کات کاتی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی و ئاشتییە. کاتی یەکانگیرکردنی هێزی ژن و گەنجانە." -
هێزەکانی ئێران لە سنووری نەوسوود کۆڵبەرێکیان کوشت
له ئەنجامی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ئێران لەسەر سنووری نەوسوودی پاوە کۆڵبەرێک کوژرا. -
ڕێگریی کردن لە سەردانی شاندی ئیتاڵی بۆ شەنگال ئیدانە کرا
شاندێکی خۆبەخش و پزیشکانی ئیتاڵی کە دەیانویست بۆ چاودێریکردنی پرۆژەکانی تەندروستی و خزمەتگوزارییەکان سەردانی شەنگال بکەن لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی عێراقەوە ڕێگرییان لێکرا. ئیدارەی خۆبەریوەبەری شەنگالیش ئەم کردەوەیەی ئیدانە کرد. -
دێرسیم: پرسەکە ئەوەیە چۆن میراتی پەکەکە بە هێز بکەین
یەکێک لە ئەندامانی ١٢هەمین کۆنگرەی پەکەکە حەمرین دێرسیم گوتی: "پرسەکە ناو نییە؛ ئەوەی گرنگە چۆن میراتی پەکەکە بە هێز بکەین و فراوانی بکەین، چۆن بتوانین باشتر تێکۆشان بکەین." -
نەدیم سەڤەن: سەردەمێکی نوێی تێکۆشان دەست پێدەکات
نەدیم سەڤەن یەکێک لە نوێنەرانی کۆنگرەی ١٢هەمی پەکەکە ڕایگەیاند کە دەبێت ئێستا بەشێوەیەکی ڕاستەقینە بەشداری لە پرۆسەکەی ڕێبەر ئاپۆ بکرێت و وتی: "بە کۆنگرەی ١٢هەمینی پەکەکەوە پرۆسەیەکی نوێی تێکۆشان دەستیپێکردووە." -
وان، ئامەد، جولەمێرگ: دەبێت کوردی ببێتە زمانی فەرمی
لە چوارچێوەی ١٥ ی ئایار، ڕۆژی زمانی کوردی لە وان و ئامەد و جولەمێرگ چالاکی ئەنجامدرا، داواکرا زمانی کوردی ببێتە زمانی فەرمی و پەروەردە. -
جەمیل بایک - موراد قەرەیلان بۆ کۆنگرەی کەنەکە: بابەتی یەکێتی نەتەوەیی ئەرکێکی بەپەلەی بەردەممانە
جەمیل بایک و موراد قەرەیلان پەیامێکی هاوبەشییان نارد بۆ کۆنگرەی کەنەکە و گوتییان: "ئەرک و ڕۆڵی کەنەکە لە ئامانجی بونیادناندا لەم پرۆسەیەدا زۆر زیاتر بووە. بابەتی یەکێتی نەتەوەیی وەک ئەرکێکی بەپەلەیە لە بەردەمماندا." -
خالیدە ئەنگیزەک: پەکەکە وەک داستانی ئازادی و ژیانەوە بۆ هەمیشە لە دڵماندا دەژی
ئەندامی دیوانی کۆنگرەی ١٢هەمینی پەکەکە خالیدە ئەنگیزەک ئاماژەی بەوەدا دەکرێت پەکەکە وەک چەکداری کۆتای بە کارەکانی هێنابیت، بەڵام پەکەکە لە هەموو خانەکانی جەستە و هۆشماندا زیندوە و گوتی: "پەکەکە وەک داستانی ئازادی و ژیانەوە لە دڵماندا جێگەی خۆی گرتووە." -
سۆزدار ئاڤێستا: لەمڕۆدا پەکەکە هاوڕێ فوادە، هەوڵەکانی هاوڕێ فوادیش پەکەکەیە
ئەندامی کۆنسەی سەرۆکایەتی گشتی کەجەکە سۆزدار ئاڤێستا باسی یەک لە کادرە پێشەنگەکانی پەکەکە شەهید عەلی حەیدەر قەیتانی کرد و گوتی: "بۆ گەیاندنی پەکەکە بەم ئاستەی ئێستای هەوڵی زۆیدا، بۆیە لە ئێستادا پەکەکە هاوڕێ فوادە، هەوڵەکانی هاوڕێ فوادیش پەکەکەیە." -
شیار ئامەد: کۆنگرە بووە مانادارترین وەڵامگۆی بانگەوازییەکەی ڕێبەر ئاپۆ
یەک لە ئەندامانی کۆنگرەی نائاسایی ١٢ـەمینی پەکەکە شیار باسی لە گرنگی کۆنگرە کردو و گوتی: " کۆنگرە بووە مانادارترین وەڵامگۆی بانگەوازییەکەی ڕێبەر ئاپۆ، هەروەها پرۆسەی وەرچەرخانی مێژووی دەستپێکرد و گورزبوو لە سیاسەتی نکۆڵیکردنی کوردان." -
سی پی تی ئەمریکی: هێرش و تۆپبارانی سوپای تورک بەردەوامە
کامەران عوسمان ئەندامی ڕێکخراوی سی پی تی ئەمریکی لە دیجتیاڵ میدیای خۆی ڕایگەیاند؛ سوپای تورک هێرشەکانی بۆسەر چیای حەوت تەبەق و نزارکێ لە سنووری شارۆچکەی ئامێدی چڕ کردووەتەوە. -
گوڵچین گەڤەر: ئەو پرۆسەیەی کە ڕێبەر ئاپۆ دەستی پێکردووە هیوایەکی نوێیە
یەکێک لە نوێنەرانی کۆنگرەی ١٢هەمینی پەکەکە گوڵچین گەڤەر ڕایگەیاند کە ئەو پرۆسەیەی کە بە پێشەنگایەتی ڕێبەر ئاپۆ دەستیپێکردووە، هیوایەکی نوێیە و وتی: "پیوانەکانی پەکەکە لەمەوبەدوا تێکۆشانی ئێمە دیاری دەکات." -
جەمال ئامەد: دەستپێکردنی پرۆسەیەکی نوێی، بۆ یەکگرتنی راستی گەل و ڕێبەرتی زۆر گرنگە
جەمال ئامەد یەکێک لە نوێنەرانی ١٢هەمین کۆنگرەی نایاسایی پەکەکە وتی: "بە تێکۆشانی ٥٢ساڵان و دەستپێکردنی پرۆسەیەکی نوێ بە شۆڕشێکی هەرێمیەوە بۆ یەکگرتنی راستی گەل و ڕێبەرتی زۆر گرنگە." -
جودی: ئێمە بۆپێکەوە ژیانی گەلان تێدەکۆشین
یەکێک لە نوێنەرانی ١٢هەمین کۆنگرەی نائاسایی پەکەکە، تێکۆشین جودی، ڕایگەیاند کە پەکەکە ڕۆحێکە وقەت کۆتایی نایەت و وتی: "ئێمە وەک جەنگاوەرانی ڕێبەر ئاپۆ بۆ بنیاتنانی پێکەوە ژیانی گەلان درێژە بە تێکۆشانمان دەدەین. -
٤ هەرێمی پیرانی ئامەد بۆ ماوەی ١٠ ڕۆژان قەدەغە کران
دەوڵەتی تورک بەبۆنەی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانیەوە گوندەکانی شنگرنگ جۆر، هەردان، پرەژمان و چیای گۆرسێی بۆ ماوەی ١٠ڕۆژ بە ناوچەی قەدەغە کراو ڕاگەیاند. -
یوکسەل گەنچ: گەلی کورد چاوەڕێی هەنگاوێکی کرداریین
ڕێکخەری ناوەندیی لێکۆڵینەوەی مەیدانیی کۆمەڵایەتیی_سیاسی، یوکسەل گەنچ ڕایگەیاند بەگوێرەی لێکۆڵینەوە مەیدانیەکانیان، گەل چاوەڕێی هەنگاوی کرداریین و لەبارەی پرۆسەکەوە خاوەنی سێ هەڵوێستی سەرەکیین. -
خەڵکی ئامەد: شەڕمان ناوێت و ئامادەیی ئاشتیین، لەگەڵ ڕێبەرمانداین
دانیشتوانی شاری ئامەدی باکووری کوردستان هەردوو کادری پێشەنگی پەکەکە عەلی حەیدەر قەیتان و ڕەزا ئاڵتوونیان یاد کردەوە و گوتییان: "کوردان و ڕێبەرەکەیان بەرپرسیارێتی خۆیان دەربڕی بۆ ئاشتی. گەلی شەڕی ناوێت و ئامادەی ئاشتییە." -
لە شەرناخ دژی قڕکردنی سرووشت ڕێپێوان ئەنجامدرا: ئاشتی لە سرووشتەوە دەست پێ دەکات
پلاتفۆرمی ئیکۆلۆژیی شەرناخ، دژی قڕکردنی سرووشت لە گۆڕەپانی عومەر کاباکی شەرناخ ڕاگەیاندراوی خوێندەوە و گوتی: "ئاشتی لە گوندە سووتێنراوەکان و درەختە بڕاوەکانەوە، دەست پێ دەکات". -
سەبری ئۆک: هەڤاڵ فوئاد ئاپۆییەکی سادە بوو
ئەندامی کۆنسەی بەڕێوەبەری کەجەکە سەبری ئۆک دەربارەی شەهید عەلی حەیدەر قەیتان گوتی: "ئەوکەسەی زۆر لە ڕێبەرێتی تێدەگەشت، وە تێیدا دەژیا و دەیگێڕایەوە هەڤاڵ فوئاد بوو. ئاپۆییەکی سادە بوو."