هەپەگە: لە یەک رۆژدا ١٦ جار سەنگەرەکانی بەرخۆدان بۆردومان کران
هەپەگە رایگەیاند، دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە رۆژێکدا ١٦ جار سەنگەرەکانی بەرخۆدانی گەریلای بۆردومان کردووە.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لە بارەی هێرشی ١٨ی ئەم مانگە راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە. لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە:
" هێرشی سوپای داگیرکەری تورک بە چەکی قەدەغەکراو؛
١٨ی ئازار سەنگەرەکانی بەرخۆدانمان لە چەمچۆ بە چەکی قەدەغەکراو بۆردومان کران.
هێرشی سوپای داگیرکەری تورک؛
١٨ی ئازار لە گۆڕەپانی چەمچۆ و سیدا سەنگەرەکانی بەرخۆدانمان ١٥ جار بە ئۆبۆس، تانک و چەکی قورس بۆردومان کران."
ف.ق