لە خواکورک بە چەکی قورس چالاکی ئەنجامدرا
تیمە گەڕۆکەکانی یەژاستار لە هەرێمی خواکورک بە چەکی قورس لە سەربازانی تورکی داگیرکەریاندا.

راگەیەندراوی ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە بەم جۆرەیە:
"لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێریی هەڵۆکانی زاگرۆس لە هەرێمی خواکورک:
١ی شوبات کاتژمێر ١٤:٠٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی شەهید ئاخین، تیمە گەڕۆکەکانی یەژاستارمان بە چەکی قورس لە داگیرکەرانیاندا.
هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر:
٢٩، ٣٠، ٣١ی کانونی دووەم و ١ی شوبات گۆڕەپانەکانی بەرخودانی شاخی جودی، شاخی ئێف ئێم و شاخی ئامێدی، گۆڕەپانی چەمچۆی سەر بە ناحیەی شێلادزێی ئامێدی و لە نزیک گوندی سیدا سەنگەرەکانی بەرخودانی گەریلا بە دەیان جار بە کاتیوشا، تانک و چەکی قورس بۆردومان کران".
هـ . ب