لە مۆسکۆ نەورۆز پیرۆز کرا
کوردان لە مۆسکۆ لەگەڵ دۆستەکانیان جەژنی نەورۆزیان پیرۆز کرد.

لە مۆسکۆی پایتەختی روسیا لە هۆڵی ئۆستانکینۆ ئاهەنگێک سازکرا. کوردستان و دۆستەکانیان جەژنی نەورۆزیان پیرۆز کرد.
لە ئاهەنگەکەدا فەرهاد پاتیەڤ سەرۆکی ئۆتۆنۆمی کەلتوری نەتەوەیی فیدڕالی کوردی روسیا، ئەندامانی بزووتنەوەی ژنانی کوردی هەرێمی کوردستانی لەزگیەڤ و رەشاد بێناڤ نوێنەری خۆبەڕێوەبەری باکور و رۆژهەڵاتی سوریا لە روسیا بەشداریان لە ئاهەنگەکەدا کرد.
قسەکەران رایانگەیاند کە عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد تێکۆشانی ئازادی بە نەورۆز دەستپێکرد و لە سایەی ئەم تێکۆشانە کورد بووە خاوەن ناسنامە.
ئاهەنگەکە بە بەشداری گروپی کوردستان، مەسعود مەد، لەیلا میکۆیان، سارە حەجیەڤ و گروپی هەڵپەڕکێی روکەن بەردەوام بوو.
بەشداربووان لەبەر گۆرانی و موزیکی کوردی هەڵپەڕین و نەورۆزیان پیرۆز کرد.
ف.ق