لە ئامەد دوای نەورۆز زیاتر لە ٣٥٠ کەس دەستگیرکران
لە ئامەد دوای ئاهەنگی نەورۆز زیاتر لە ٣٥٠ کەس دەستگیرکران کە ٥٠ کەسیان منداڵن.

ئەمڕۆ لە ٤٢ ناوەندی شار و شاروچکەکانی باکوری کوردستان و تورکیا نەورۆز پیرۆز کرا. لە ئامەد گەورەترین ئاهەنگ ئەنجامدرا بە دروشمی ' هەموو شوێنێک نەورۆز، هەموو کاتێک ئازادی'.
بەگوێرەی زانیاریەکان زیاتر لە ٣٥٠ کەس دوای ئاهەنگی نەورۆزی ئامەد دەستگیرکران. باسی ئەوە دەکرێت کە ٥٠ کەسیان منداڵن و پارێزەر محەمەد ئۆنەریش لەنێو دەستگیرکراوەکاندایە.
سەرچاوەکان دەڵێن، منداڵان بۆ زیندانی منداڵانی ئامەد و هاوڵاتیانی دیکەش بۆ بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی فارقین براون.
پارێزەران لەم بارەیەوە رایانگەیاند، دەست بە کاروباری وەرگرتنی وتەکان کراوە.
ف.ق