له باشوری كوردستان كه‌مپینی ده‌رهێنانی ناوی په‌كه‌كه له لیستی تیرۆر راگه‌یه‌نرا
به‌به‌شداری ده‌یان كه‌سایه‌تی، رۆشنبیر، هونه‌رمه‌ند و سیاسه‌تمه‌دار به راگه‌یه‌نراوێك كه‌مپینی " پێویسته په‌كه‌كه له لیستی تیرۆر ده‌ربهێنرێت" راگه‌یه‌نرا.

ده‌ستپێشخه‌ری نێونه‌ته‌وه‌یی دادپه‌روه‌ری بۆ كوردان به مه‌به‌ستی ده‌رهێنانی په‌كه‌كه له لیستی رێكخراوه تیرۆریستیه‌كان له‌سه‌رتاسه‌ری وڵاتانی ئه‌وروپا كه‌مپینی كۆكردنه‌وه‌ی واژۆی به مه‌به‌ستی كۆكردنه‌وه‌ی چوار ملیۆن واژۆ راگه‌یاندبوو. كه‌مپینه‌كه، كه به پێشه‌نگایه‌تی هه‌زار رۆشنبیر، ئه‌كادیمی، سیاسه‌تمه‌دار، زانا، هونه‌رمه‌ند، چالاكوانی سۆسیالیست ده‌ستیپێكرابوو و به‌رده‌وامه.
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا كه‌مپینه‌كه له كاتژمێر 11:00 له هۆڵی خاك له سلێمانی به به‌شداری ده‌یان رۆشنبیر، سیاسه‌تمه‌دار، هونه‌رمه‌ند و كه‌سایه‌تیه‌كانی باشور به دروشمی كات كاتی ئازادیه كه‌مپینی ده‌ستپێشخه‌ری نێونه‌ته‌وه‌یی: دادپه‌روه‌ری بۆ كوردان، داواده‌كه‌ن ده‌ستبه‌جێ په‌كه‌كه له لیستی تیرۆر ده‌ربهێنرێت راگه‌یه‌نرا.
دوای ئاماده‌بوونی هونه‌رمه‌ندان، رۆشنبیران، سیاسه‌تمه‌داران و كه‌سایه‌تیه ناسراوه‌كانی باشوری كوردستان چالاكیه‌كه ده‌ستیپێكرد.
له‌سه‌رتادا سیاسه‌تمه‌دار فه‌رهاد سه‌نگاوی له‌باره‌ی رێبه‌ری گه‌لی كورد و په‌كه‌كه‌وه هه‌ڵبه‌ستێكی خوێنده‌وه و دواتر له ده‌سته‌ی ئامادهكارهوه سیاسه‌تمه‌دار محه‌مه‌د ئه‌مین پێنجوێنی له‌باره‌ی كه‌مپینه‌كه‌وه قسه‌ی كرد.
پێنجوێنی باسی له‌وه‌كرد، كه دانانی په‌كه‌كه له لیستی تیرۆر بڕیارێكی سیاسیه و له‌سه‌ر داوای ده‌وڵه‌تی تورك ئه‌نجامدراوه.
سیاسه‌تمه‌دار محه‌مه‌د ئه‌مین پێنجوێنی رایگه‌یاند، توركیا و هێزه داگیركه‌ره‌كان بۆ ئه‌وه‌ی كوردان له ناو ببه‌ن به پیلانگێڕی 15ی شوباتی 1999 رێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالانیان گرت و په‌كه‌كه‌یان خسته لیستی تیرۆره‌وه و وتی: "له‌و چوارچێوه‌دا سه‌رۆك ئاپۆیان به دیل گرت. بۆ ئه‌وه‌ی كوردان پاكتاو بكه‌ن و ره‌وایه‌تی به هێرشه تیرۆریستیه‌كانیان له باكوری كوردستان بده‌ن پهكهكهشیان خسته ناو لیستی تیرۆره‌وه".
پێنجوێنی له باره‌ی ده‌رهێنانی ناوی په‌كه‌كه‌ش له لیستی تیرۆر به‌م جۆره دووا: " ده‌رهێنانی په‌كه‌كه له لیستی تیرۆر به واتای ره‌وابوونی دۆزی كورده. به فه‌رمی ناسینی كورده له‌سه‌رتاسه‌ری جیهان. له‌هه‌مان كاتدا ده‌روازیه‌كی سیاسه‌ته بۆ كورد له‌پێشه‌وه له باكوری كوردستان، ئه‌وروپا و جیهان".
سیاسه‌تمه‌دار محه‌مه‌د ئه‌مین پێنجوێنی له كۆتاییشدا رایگه‌یاند، كه له باشوری كوردستانیش به راگه‌یاندنی ئه‌م كه‌مپینه پشتیوانی خۆیان بۆ كه‌مپینی ده‌رهێنانی په‌كه‌كه له لیستی تیرۆر ده‌رده‌بڕن و داوای له هه‌مووان كرد كه پشتگیری له‌م كه‌مپینه بكه‌ن و واژۆ له‌سه‌ر كه‌مپینه‌كه بكه‌ن.
دواتر ده‌سته‌ی كه‌مپینه‌كه خۆیان ناساند و له باره‌ی كه‌مپینه‌كه‌وه قسه‌یان كرد.
پاشان ئاماده‌بووان له هۆڵه‌كه مافی قسه‌كردنیان پێدرا و رایانگه‌یاند، كه پێویسته ده‌ستبه‌جێ په‌كه‌كه له لیستی تیرۆر ده‌ربهێنرێت.
هـ . ب