پەیامی تەڤگەری ئازادی بۆ شەهیدانی دژە تیرۆری رۆژئاوای کوردستان
دەستەی هاوسەرۆکایەتی تەڤگەری ئازادی کوردستان پەیامێکی سەرەخۆشیی بۆ شەهیدانی دژە تیرۆری رۆژئاوای کوردستان بڵاوکردەوە.

دەقی پامەکە:
پرسەو هاوخەمی
پرسەو سەرەخۆشی دەستەی هاوسەرۆکایەتی و دەستەی بەرێوەبەرایەتی و سەرجەم هەڤاڵانی تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگەی کوردستان، ئاراستەی خانەوادەی شەهیدانی یەکینەکانی دژەتیرۆری رۆژئاوای کوردستان و فەرمانداری یەکینەکانی پاراستنی گەل و هێزەکانی سوریای دیموکرات و تەواوی گەلی رۆژئاوای کوردسان دەکەین،
لە کاتێکدا کە هێشتا مەترسیەکانی داعش بۆ سەر رۆژئاوا و باشوری کوردستان و عێراق ماوە، پۆلێک لە فەرماندە و کارمەندانی یەکینەکانی دژەتیرۆر لە ئەرکێکی تایبەت بە گۆڕینەوەی زانیاری و هەماهەنگی نێوان هێزە هاوپەیمانەکان لەشەڕی دژی داعش شەهید دەبن، گەلی کوردو کۆمەڵگەی نیودەوڵەتی خەسارەتێکی گەورەی کرد،
لەم پرسەخەمناکەدا داوا لە گەلی کورد دەکەین، یەکێتی نەتەوەیپێكبهێنن و ڕیزەکانی بەرگری و بەرخۆدان یەکبخەن دژی داگیرکەران و تیرۆریستان،
دووبارە سەرەخۆشی لە خانەوادەی شەهیدان و هێزەکانی سوریا دیموکرات دەکەین.
ژ.ت