هه‌واڵی به‌په‌له‌: بانگەوازی مێژوویی لە ڕێبەر ئاپۆوە

ڤیدیۆی چالاکیی گەریلاکانی یەژاستار لە مەتینا بڵاوکرایەوە

گەریلا تیڤی ڤیدیۆی چالاکیی گەریلاکانی یەژاستاری لە شاخی ئازاد لەناوچەى مەتینا لە دژی سەربازانی داگیرکەری تورک بڵاوکردەوە. لەو چالاکییەدا ٢ داگیرکەر سزادران و ٣ داگیرکەری تریش بریندار بوون.

 گەریلا تیڤی ڤیدیۆی چالاکیی رۆژی ١٦ی ئایاری ٢٠٢١ی گەریلاکانی یەژاستاری لە شاخی ئازاد لەناوچەى مەتینا لە دژی سەربازانی داگیرکەری تورک بڵاوکردەوە. ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) لەبارەی ئەو چالاکییەوە رایگەیاندبوو:

"هێزەکانی یەژاستار لە ١٦ی ئایار و لە کاتژمێر ١٦:٤٠ دا لە گۆڕەپانی کۆردینە لە ناوچەى مەتینا لە دژی داگیرکەرانی سەر شاخی ئازاد چالاکییەکیان ئەنجامدا. کاتێک داگیرکەران لە سەنگەرێکدا کۆبوونەوە چالاکییەکە ئەنجامدرا و لە ئاکامدا ٢ داگیرکەر سزادران و ٣ داگیرکەری تریش بریندار بوون".

ژ.ت