داگیركه‌ران شه‌هبا بۆردومان ده‌كه‌ن: ژنێك و منداڵێك برینداربوون
ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر و چه‌ته‌كانی گونده‌كانی شه‌هبایان بۆردومان كرد، به‌هۆیه‌وه ژنێك و منداڵێك برینداربوون.

به‌پێی زانیارییه‌كانی په‌یامنێرمان ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر و چه‌ته‌كانی گونده‌كانی نێره‌بی، گڕناته، قهرامیل، هاسین، عه‌ین دهقته، بێلونیه و ناوه‌ندی ناوچه‌ی تل ره‌فعه‌تی كانتۆنی شه‌هبایان بۆردومان كردووه.
له هێرشه‌كه‌دا ژنێك به ناوی خه‌دیجه ولۆ ته‌مه‌ن ٥٥ له گوندی نێره‌بی و منداڵێك به ناوی ئه‌میره حسێن خه‌ڵه‌ف ته‌مه‌ن ١٣ ساڵ له گوندی گرناته برینداربوون. برینداران گواسترانه‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌ی ئاڤرین له ناوچه‌ی فافین.
هـ . ب