گەنجانی عەرەب یادی ئەو گەریلایانەیان کردەوە کە بە چەکی کیمیایی شەهید بوون

ئەندامانی گەنجانی شۆڕشگێڕ و یەکێتی ژنانی گەنج لە یاریگای شارەوانی رەقا بە چالاکییەک یادی ئەو گەریلایانەیان کردەوە کە بە چەکی کیمیایی شەهید بوون.

گەنجانی عەرەب کۆبوونەوە، بە بەڵگەفیلمێک ئەو گەریلایانەیان بە بیرهێنایەوە کە بە چەکی قەدەغە و کیمیایی سوپای تورکی داگیرکەر شەهیدبوون.

لەوێ لەسەر ناوی گەنجان عەلا رەقا قسەی کرد و سەرنجی راکێشا بۆ سەر ئەرک و بەرپرسیارێتی گەنجان لە تێکۆشان و وتی، "دەبێت گەنجان ئەرک و رۆڵی پێشەنگایەتی خۆیان جێبەجێ بکەن".

هەروەها رەقا باسی لە هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر کرد بۆ سەر باکور و رۆژهەڵاتی سوریا و بەم جۆرە درێژەی بە قسەکانیدا: "دوژمن هێرش دەکاتە سەر هەموو نەتەوەکان. دەبێت ئێمە وەک گەنجانی کورد و عەرەب خاوەنداری لە خاکەکەمان بکەین. ببینە پێشەنگ".

چالاکییەکە بە وتنەوەی دروشم کۆتایی هات.

هـ . ب