هەپەگە: بەڕێزدارییەوە یادی شەهیدانی زاپ دەکەینەوە
هەپەگە ئەو گەریلایانەی لە ساڵی 2016 لە زاپ شەهید بوون بە رێزەوە بە بیرهێنایەوە و رایگەیاند "ئێمە هەموو کات گرێدراوی یاد و ئامانجەکانی شەهیدانی هێژامان دەبین. پەیمانی خۆمان دووپات دەکەینەوە کە ئامانجەکانیان پێکدەهێنین و تۆڵەیان دەکەینەوە".

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و لە بارەی چوار گەریلا کە لە زاپ شەهیدببوون ئەو بابەتانەی خستەڕوو:
"دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە ساڵی 2016دا هەندێک هێرشی ئەنجامدابوون. لەو هێرشانەدا هەڤاڵانمان هەژار، ئینتقام، سەعیدخان و سڵاڤ شەهید ببوون. ئێمە لە ساڵیادی شەهیدبوونیان، هەڤاڵانمان بە رێزەوە بە بیردێنینەوە.
لەسەرەتادا سەرەخۆشی لە بنەماڵەی هێژای ئەو هەڤاڵانەمان و هەروەها سەرجەم گەلە وڵاتپارێزەکەمان دەکەین.
ئێمە هەمووکات پەیوەست و گرێدراوی یاد و ئامانجەکانی شەهیدە هێژاکانمان دەبین. ئێمە پەیمان دووپات دەکەینەوە کە ئامانجەکانیان بەدیدەهێنین و تۆڵەیان دەکەینەوە".
ناسنامەی ئەو هەڤاڵە شەهیدانەمان بەم جۆرەیە:
ناسناو: هەژار هەبوون
ناو و پاشناو: غازی پۆڵات
شوێنی لەدایکبوون: مووش
ناوی دایک و باوک: سەڤیم- نیزامەدین
رێکەوت و شوێنی شەهیدبوون: کانونی دووەمی 2016 زاپ
ناسناو: ئینتقام دەڤران گابار
ناو و پاشناو: مەحمود خالید ئیدین
شوێنی لەدایکبوون: شرنەخ
ناوی دایک و باوک: زەینەب- عەبدولعەزیز
رێکەوت و شوێنی شەهیدبوون: کانونی دووەمی 2016 زاپ
ناسناو: سەعیدخان گۆیی
ناو و پاشناو: عەباس بایرام
شوێنی لەدایکبوون: شرنەخ
ناوی دایک و باوک: مریەم- عەبدولکەریم
رێکەوت و شوێنی شەهیدبوون: کانونی دووەمی 2016 زاپ
ناسناو: سڵاڤ چارچێلا
ناو و پاشناو: سیدار گوردال
شوێنی لەدایکبوون: جۆلەمێرگ
ناوی دایک و باوک: زوبەیدە- سەلمان
رێکەوت و شوێنی شەهیدبوون: کانونی دووەمی 2016 زاپ
هـ . ب