هەسەدە بەشێکی تر لە چەتەکانی داعش و بنەماڵەکانیان ڕادەستی عێراق دەکات
هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (هەسەدە) ڕایگەیاند، ٥٠ دەستگیرکراوی داعش و ١٧٠ کەس لە بنەماڵەکانیانی لە کەمپی هۆل ڕادەستی عێراق کردووە.

ئەمڕۆ، ناوەندی ڕاگەیاندنی هەسەدە، ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە سەبارەت بە ڕادەستکردنی بەشێکی تر لە چەتەکانی داعش بە عێراق، تێیدا هاتووە:
"هێزەکانمان، هێزەکانی سوریای دیموکراتیک، لە هەنگاوێکی نوێدا، ٥٠ دەستگیرکراوی چەتەکانی داعشی ڕادەستی عێراق کرد، کە خاوەنی ناسنامەی عێراقیین و لەماوەی ساڵانی شەڕ لەگەڵ چەتەکان لە هەرێمەکانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا دەستگیرکراون.
هەروەها بە هەماهەنگی لەگەڵ حکومەتی عێراق، ١٧٠ کەس لە بنەماڵەی چەتەکان لە کەمپی هۆلەوە گوازرانەوە بۆ عێراق".