حسێن عوسمان وەک هاوسەرۆکی ئەنجومەنی بەڕێوەبەر هەڵبژێردرا
حسێن عوسمان وەک هاوسەرۆکی ئەنجومەنی بەڕێوەبەری خۆبەڕێوەبەری باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا هەڵبژێردرا.

ئەنجومەنی گشتیی خۆبەڕێوەبەری باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا بە بەشداری هاوسەرۆکانی دەستەکە کۆبوونەوەی ساڵانەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا.
لە کۆبوونەوەکەدا بڕیاری دەستلەکارکێشانەوەی هاوسەرۆکی ئەنجومەنی خۆبەڕێوەبەر عەبید حامد ئەلمیهباش و پێشنیازی هەڵبژاردنی حسێن عوسمان بۆ جێگەی ئەو خوێندرایەوە.
دوای ئەوەی دەستەی گشتیی بڕیارەکەی پەسەند کرد، حسێن عوسمان بووە هاوسەرۆکی ئەنجومەنی بەڕێوەبەری خۆبەڕێوەبەری باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا.
هـ . ب