خەڵکی دەیرەزۆر: ئێمە لەگەڵ قەسەدەین
خەڵکی دەیرەزۆر گوتیان: "دەستوەردانی دەرەکی قبووڵ ناکەین. لەگەڵ هێزەکانی خۆمان قەسەدە دەبین".

مەجلیسی مەدەنی دەیرەزۆر، ڕێپێوانێکی بەڕێوەبرد، دەیان خەڵک و ڕیشسپیانی عەشیرەتەکان و نوێنەرانی مەجلیسەکانی هەرێمەکە، ئەندامانی دامەزراوە مەدەنییەکان، مەجلیسی بنەماڵەی شەهیدان و کۆمیتەی ژنان لە ڕۆژهەڵاتی دەیرەزۆر بەشداربوون.
ڕێپێوانەکە لەبەردەم مەجلیسی ڕۆژهەڵاتی دەیرەزۆری شارۆچکەی حەجینە دەستی پێ کرد و لەبەردەم شارەوانی گەلی حەجینە گۆڕا بۆ گردبوونەوە. هاوسەرۆکی مەجلیسی پارتی سوریای ئایندەی گوندەواری ڕۆژهەڵات، یەحیا ئەلعەلی، ڕاگەیاندراوێکی خوێندەوە، تێیدا دەستوەردانە دەرەکییەکانی بە ئامانجی تێکدانی ئاسایش و ئارامی هەرێمەکە شەرمەزار کرد.
ئاماژە بەوە کرا، دەستوەردانەکانی ڕژێم و چەکدارە ئێرانییەکان لە هەرێمەکە بەناوی هێزی عەشیرەتەکانەوە شەرمەزار دەکەن، ئەم دەستوەردانانە بە ئامانجی فیتنە و ئاژاوەیە لەنێوان پێکهاتەکاندا، بەتایبەت لەنێوان عەرەب و کورد.
دووپاتکرایەوە، عەرەب و کورد باوەڕیان بە خوشک و برایەتییە، پەیوەندییەکەیان سەدان ساڵە درێژەی هەیە، بانگەواز لە هەموو ئیتنیک و پێکهاتەکانی هەرێمەکە کرا، دژی پیلانە قێزەونەکان بوەستنەوە.
باس لەوە کراوە، هەمووان دەزانن لە دەیرەزۆر چ ڕوویدا، ئەو هێزەی لەکاتی پێویستیدا پاڵپشتیی گەلی کردووە، هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (قەسەدە) بوو، باری تێکۆشانی دژی تیرۆر و پاراستنی ئاسایشی هەرێمە ڕزگارکراوەکانی لە ئەستۆ گرتووە. هەر بۆیە پاڵپشتی لە هێزەکانی خۆیان قەسەدە دەکەن.
مەجلیسەکە، دووپاتی دەکاتەوە، ئەوان بەشێکن لە قەسەدە و نوێنەرایەتیان دەکات و کار بۆ ئامانجەکانی گەلی هەرێمەکە دەکات. پێویستە هەموو لایەنە سیاسییەکان و جڤاتی نێونەتەوەیی پشتیوانی لە هەوڵەکانی قەسەدە بکەن دژی تیرۆر لەپێناو گەیشتن بە سەقامگیری لە هەرێمەکەدا.
لە کۆتاییدا مەجلیسەکە لە ڕاگەیاندراوەکەدا، بە ڕوونی ئاشکرای کرد، پشتگیری لە خۆپیشاندانەکانی سوەیدا دەکەن و داواکارییەکانیان مافی ڕەوایە.