لە دێرک یادی شەهیدان کرایەوە
یادی ٩٣ شەهیدی مانگی ئازار، نیسان و ئایار بە رێورەسمێک لە شاری دێرکی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا کرایەوە.

ئەنجومەنی خانەوادەی شەهیدانی دێرک، رێورەسمێکی بۆ یادکردنەوەی ٩٣ شەهیدی ئازادی رێکخست کە لە مانگی ئازار، نیسان و ئایار شەهید بوون. رێورەسمەکە بە بەشداری دانیشتوانی ناوچەکە، ئەندامانی دەزگا مەدەنیەکان، پەیەدە، کۆنگرا ستار و خانەوادەی شەهیدان لە ناوەندی کەلتوری و هونەری دیجلە ئەنجامدرا.
لە رێورەسمەکەدا بەڵگە فیلمێک بە وینەی ٩٣ شەهید پێشاندرا و ناسنامەی شەهیدان خوێندرایەوە.
رێورەسمەکە بە دروشمی ' شەهید نامرن' کۆتایی هات.
ف.ق