له گرتووخانه‌ی سه‌ناعه ژماره‌یه‌كی زۆر چه‌ته خۆیان به‌ده‌سته‌وه‌دا
ناوه‌ندی راگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نی هێزه‌كانی سوریای دیموكراتیك (قه‌سه‌ده) رایگه‌یاند، كه له گرتووخانه‌ی سه‌ناعه ژماره‌یه‌كی زۆر چه‌ته كه به‌رامبه‌ر به هێزه‌كانیان شه‌ڕیان ده‌كرد، خۆیان به‌ده‌سته‌وه‌داوه.

ناوه‌ندی راگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نی قه‌سه‌ده له باره‌ی دوایین دۆخی گرتووخانه‌ی سه‌ناعه راگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه و تیایدا باسی له‌وه‌كردووه، "هێزه‌كانمان ژماره‌یه‌كی زۆر له چه‌ته‌كانی داعشیان له گرتووخانه‌ی سه‌ناعه كه به‌شداریان له‌شه‌ڕدا كردبوو، ناچار كردووه كه خۆیان به‌ده‌سته‌وه بده‌ن".
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه، "له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه هێزه‌كانمان چوونه سه‌ر هۆڵه‌كان له گرتووخانه. له‌ئه‌نجامی ئه‌و دهستبهسهرداگرتنهدا، نزیكه‌ی كاتژمێرێك پێش ئێستا ژماره‌یه‌كی زۆر چه‌ته خۆیان راده‌ستی هێزه‌كانمان كرد. ئه‌و ئه‌ندامه چه‌تانه‌ی داعش كه خۆیان بهدهستوهداوه، له‌لایه‌ن هێزه‌كانمانه‌وه گواستراونه‌ته‌وه بۆ ناوچه‌یه‌كی پارێزراو".
قه‌سه‌ده رۆژ سێ شه‌ممه باسی له‌وه‌كردبوو، كه له هێرشه‌كه‌ی 20ی كانونی دووه‌مه‌وه تائێستا 550 چه‌ته خۆیان راده‌ستكردووه.
هـ . ب