قه‌سه‌ده ٣ جار وه‌ڵامی دایه‌وه: ٧ سه‌ربازی توركی داگیركه‌ر كوژران
قه‌سه‌ده رایگه‌یاند، كه له‌سه‌ر سنووره‌كانی رحا، دیلۆك و ماردین وه‌ڵامی هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ریان داوه‌ته‌وه و له ئه‌نجامدا لانیكه‌م ٧ سه‌ربازی توركی داگیركه‌ر كوژراون.

ناوه‌ندی راگه‌یاندنی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (قه‌سه‌ده) راگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه. قه‌سه‌ده رایگه‌یاند، كه بۆ تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ردا له كۆبانێ و عامودێ شه‌هیدبوون هێزه‌كانمان له دژی سوپای توركی داگیركه‌ر چالاكییان كردووه.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی قه‌سه‌ده‌دا سه‌باره‌ت به چالاكییه‌كان هاتووه:
"ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر هێرشه‌كانی خۆی بۆ سه‌ر خاكی باكور و رۆژهه‌ڵاتی سوریا زیاتر ده‌كات. له‌و هێرشانه‌دا زیاتر مرۆڤه مه‌ده‌نییه‌كان ده‌كرێنه ئامانج. له‌دوایین نمونه‌دا له ١٦ی ئاب له كۆبانێ منداڵێك شه‌هید بوو كهسیتریش برینداربوون. هه‌مان رۆژ فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وانی هێرشبه‌ری سوپای توركی داگیركه‌ر له ده‌وروبه‌ری عامودێ هێرشێكی له دژی خاڵی هێزه‌كانی ئه‌ركی خۆپاراستن ئه‌نجامدا و به هۆیه‌وه پێنج شه‌ڕڤان شه‌هید بوون و چه‌ندین كه‌سیش كه هه‌وڵیاندا برینداره‌كان بگه‌یه‌ننه نه‌خۆشخانه برینداربوون.
بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی ئه‌و هێرشانه هێزه‌كانمان له به‌رامبه‌ر سوپای توركی داگیركه‌ر زنجیره چالاكییه‌كی كاریگه‌رییان ئه‌نجامدا. له‌و چوارچێوه‌دا:
له سه‌ر سنووری شاره‌كانی رحا، دیلۆك و مێردین له به‌رامبه‌ر سوپای توركی داگیركه‌ر ٣ چالاكی كاریگه‌ر ئه‌نجامدرا.
له چالاكی یه‌كه‌مدا له نزیك بنكه‌ی چچكالان له ناوچه‌ی بێرهچوكی شاری رحا، كاتێك كه شه‌ش سه‌ربازی سوپای توركی داگیركه‌ر، له ده‌وروبه‌ری كاتیوشایهكی جۆری تی-١٥٥ كۆببنه‌وه، كرانه ئامانج. له ئه‌نجامی ئه‌و چالاكیهدا به پێی زانیارییه‌كان، شه‌ش سه‌ربازی سوپای توركی داگیركه‌ر كه ئه‌فسه‌رێك و ئه‌ندامێكی ههواڵگریشییان تێدابوو كوژران. دوژمن ژماره‌یه‌كی زۆر برینداریشی هه‌یه به‌ڵام له باره‌ی ژماره‌ی برینداره‌كانه‌وه زانیاری روون به‌ده‌ستنه‌هێنراوه. له ئه‌نجامی ئه‌و چالاكیهدا جبه‌خانه‌ی بنكه‌كه‌ش ته‌قیه‌وه.
له‌چالاكی دووه‌مدا، بنكه‌ی كۆپروباتی سه‌ر به ناوچه‌ی كاركامیشی شاری دیلۆك كرایه ئامانج. له‌و چالاكیهدا ژماره‌ی كوژرا و برینداره‌كانی سوپای توركی داگیركه‌ر روون نه‌بووه‌ته‌وه.
چالاكی سێهه‌م له سه‌ر سنووری شاری مێردین ئه‌نجامدرا. له چالاكییه‌كه‌دا ئۆتۆمبێلێكی جۆری كیرپی كرایه ئامانج. له ئه‌نجامدا سه‌ربازێك كوژرا و ٣ سه‌ربازیش برینداربوون.
له‌و چالاكییانه‌دا به گشتیی ٧ ئه‌ندامی سوپای توركی داگیركه‌ر كوژران، لانیكه‌م ٣ سه‌رباز برینداربوون. له دژی هه‌موو جۆره هێرشه‌كانی سوپای توركی داگیركه‌ر چالاكی به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی ئێمه به‌رده‌وام ده‌بێت".
هـ . ب