قەسەدە: شەڕڤانمان ئوسامە ئەحمەد شەهید بوو
قەسەدە ڕایگەیاند، شەڕڤانێکیان بەناوی ئوسامە ئەحمەد ئەلسالم، ٢٩ ی ئەیلول لە ئۆپەراسیۆنی "پتەوکردنی ئاسایش" شەهید بووە.

ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (قەسەدە) بە ڕاگەیاندراوێک دووپاتی کردەوە، شەڕڤانێکیان بە ناوی ئوسامە ئەحمەد ئەلسالم لە ٢٩ ی ئەیلولی ئەمساڵ لە ئۆپەراسیۆنی "پتەوکردنی ئاسایش" لە دەیرەزۆر شەهید بووە.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە، شەهید ئوسامە، نموونەی گرێدراوی بە خاک و گەلەوە بوو، تا دوا سات شەهیدبوونی بە هەموو هێزییەوە گەل و خاکی پاراست.
قەسەدە سەرەخۆشی لە بنەماڵەی شەهید ئوسامە و تەواوی شەهیدانی ئازادی کرد و بەڵێنی دا بە درێژەدان بە ڕێگەی شەهیدان تا بەدیهێنانی خەون و ئامانجەکانی شەهیدان.
بەگوێرەی ڕاگەیاندراوەکە ناسنامەی شەهیدەکە بەم جۆرەیە:
ناسناو: ئوسامە
ناو و پاشناو: ئوسامە ئەلسالم
ناوی دایک: کەلسوم ئەلحوسێن
ناوی باوک: ئەحمەد
شوێن و کاتی لەدایکبوون: مەسکەنە/٢٠٠٤
شوێن و کاتی شەهیدبوون: دەیرەزۆر – ٢٩ ئەیلولی ٢٠٢٣