سەرەک چەتەیەکی داعش لە دێرەزۆر دەستگیرکرا
بەگوێرەی ماڵپەڕی فەرمی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (قەسەدە)، یەکینە تایبەتەکانی قەسەدە بە پشتیوانیی هاوپەیمانی نێونەتەوەیی لە نزیک شارۆچکەی ئەلبسێرە لە ڕۆژهەڵاتی دێرەزۆر ئۆپەراسیۆنێکیان ئەنجامداوە و سەرەک چەتەیەکی داعشیان دەستگیرکردووە.

بەگوێرەی ماڵپەڕی فەرمیی قەسەدە، ئۆپەراسیۆنێک لە دژی سەرەک چەتەیەکی داعش لە دێرەزۆر ئەنجامدراوە.
قەسەدە لە ماڵپەڕەکەیدا پشتڕاستی کردەوە، لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنەکەدا دەستگیرکراوە بەسەر شوێنە دیاریکراوەکەدا و سەرەک چەتەیەکی داعش لە ماڵێک دا لە گوندی دێمان لە نزیک شارۆچکەی ئەلبسێرە دەستگیرکراوە.
هەروەها لەکاتی پشکنینی ماڵەکەدا چەندین چەک و تەقەمەنیش دۆزراونەتەوە و دەست بەسەر چەک و تەقەمەنی و کەرەستە سەربازییەکانیشدا گیراوە.
ژ.ت