ئه‌م جاره‌ش نه‌یانهێشت پارێزه‌ران ئۆجالان ببینن
پارێزه‌رانی ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان به‌مه‌به‌ستی دیدار له‌گه‌ڵ ئۆجالان جارێكی دیكه داواكارییان پێشكه‌شی سه‌رۆكایه‌تیی داواكاری گشتیی شاری بوورسا كرد، به‌ڵام ئه‌م جاره‌ش داواكارییه‌كه‌یان ڕه‌تكرایه‌وه.

پارێزه‌رانی ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان، جه‌نگیز یوره‌كلی، مه‌زڵووم دینچ و سینان زنجیر به‌مه‌به‌ستی دیدار له‌گه‌ڵ ئۆجالان داواكارییه‌كی دیكه‌یان پێشكه‌شی سه‌رۆكایه‌تیی داواكاری گشتیی بوورسا كرد. داواكاری گشتی ئه‌م جاره‌ش داواكارییه‌كه‌ی پارێزه‌رانی ڕه‌تكرده‌وه.
پارێزه‌ران دوایین جار له ٢٧ی ته‌مووزی ٢٠١١ دیداریان له‌گه‌ڵ ئۆجالان ئه‌نجام دا. له‌و كاته‌وه تا ئێستا ٧٦٥ جار داواكاریی پارێزه‌ران به بیانووی «ناله‌باری كه‌شوهه‌وا»، «خراپبوونی كۆسته‌ر»، «كۆسته‌ر چاك ده‌كرێته‌وه» و «باری نائاسایی» ڕه‌تكراوه‌ته‌وه.
s.m