هه‌په‌گه: ٢٢ سه‌ربازی توركی داگیركه‌ر سزادران-نوێكراوه‌ته‌وه
سه‌رباری ئه‌وه‌ی داگیركه‌ران به چه‌كی كیمیاییش له‌ناویدا زۆر هێرش ده‌كه‌ن، به‌ڵام گه‌ریلاكانی ئازادی كوردستان بۆ سڵاوكردن له ٣٠ حوزه‌یران رۆژی فیداییبوون چه‌ندین چالاكیان ئه‌نجامدا. له‌و چالاكیانه‌دا ٢٢ سه‌ربازی توركی داگیركه‌ر سزادران.

ناوه‌ندی راگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نی هه‌په‌گه له باره‌ی شه‌ڕ له هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مێدیا ئه‌م زانیارییه‌ی بڵاوكرده‌وه:
"هێزه‌كانمان بۆ سڵاوكردن له ٣٠ حوزه‌یران رۆژی فیداییبوون چه‌ندین چالاكییان ئه‌نجامدا و ئه‌و چالاكیانه به‌رده‌وامن. له‌و چالاكیانه‌دا ٢٢ داگیركه‌ر سزادران، خێمه‌یه‌كی سه‌ربازی روخێنرا. داگیركه‌ران تونێله‌كانی شه‌ڕی گۆڕه‌پانه‌كانی به‌رخودانیان ٣٤ جار به چه‌كی كیمیایی و ته‌قه‌مه‌نی، ٢١ جاریش به هه‌لیكۆپته‌ر، ٢٢ جار به فڕۆكه و به‌ده‌یان جاریش به كاتیوشا بۆردومان كرد.
زانیاری له باره‌ی چالاكی و هێرشه‌كان به‌م جۆره‌یه:
له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێڕی ههڵۆكانی زاگرۆس له هه‌رێمی ئاڤاشین:
له ٢٤ی حوزه‌یران كاتژمێر ١٤:٤٥ له گۆڕه‌پانی وه‌رخه‌لێ داگیركه‌ران كه‌وتنه جوڵه‌وه، هێزه‌كانمان به چه‌كی قورس له‌وانیاندا. دوای ئه‌و چالاكییه داگیركه‌ران ناچاربوون، تائاستێك بكشێنه‌وه.
له ٢٤ی حوزه‌یران كاتژمێر ١٤:٣٠ هێزه‌كانمان به تاكتیكی نیشان شكێن له داگیركه‌ران له ده‌وروبه‌ری گۆڕه‌پانی به‌رخودانی وهرخهلێیان دا و داگیركه‌رێك سزادرا.
له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێڕی ههڵۆكانی زاگرۆس له هه‌رێمی زاپ:
له ٢٥ی حوزه‌یران كاتژمێر ٠٠:٢٠ كاتێك هه‌لیكۆپته‌ری سكۆرسكی ویستی بێته گۆڕه‌پانی به‌رخودانی كوڕه‌ژارۆ، هێزه‌كانمان له ههلیكۆپتهرهكهیاندا. هه‌لیكۆپته‌ر ناچار بوو له ناوچه‌كه دووربكه‌وێته‌وه.
له ٢٤ی حوزه‌یران كاتژمێر ١٣:٥٠ به تاكتیكی سابوتاژ له داگیركه‌ران له ده‌وروبه‌ری تونێله‌كانی شه‌ڕی گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شاخی كاركه‌ر درا و لانیكه‌م ٢ داگیركه‌ر سزادران.
له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێڕی شه‌هید ساڤاش مه‌رعه‌شی جه‌نگی خابور
٢٤ی حوزه‌یران كاتژمێر ١٠:٠٠ كاتێك كه داگیركه‌ران له ده‌وروبه‌ری تونێله‌كانی شه‌ڕی شه‌هید زه‌مانی كۆببوونه‌وه، هێزه‌كانمان به چه‌كی قورس له داگیركه‌رانیاندا. هه‌مان رۆژ كاتژمێر ١٢:٠٠ گروپێكی داگیركه‌ران كه له ده‌وروبه‌ری شاخی شه‌عید عاكیفی گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شاخی هه‌كاری كه‌وتبوونه جوڵه، به تاكتیكی نیشان شكێن له‌لایه‌ن هێزه‌كانمانه كرانه ئامانج و داگیركه‌رێك سزادرا. داگیركه‌رانی تریش له‌لاین هێزه‌كانمانه‌وه به چه‌كی سوك گورزیان لێدرا. دوای چالاكیه‌كه، داگیركه‌ران مردوو و برینداره‌كانیان هه‌ڵگرته‌وه و ناچاربوون تائاستێك بكشێنه‌وه.
له ٢٤ی حوزه‌یران كاتژمێر ١٢:٠٠ داگیركه‌ران له ده‌وروبه‌ری شاخی شه‌هید زه‌مانی له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی هه‌كاری بوونه ئامانجی هێزه‌كانی یهژهئاستارمان و به چه‌كی قورس له داگیركه‌راندرا.
رۆژی ٢٤ی حوزه‌یران كاتژمێر له نێوان ١٤:٤٠-١٥:٣٠ داگیركه‌ران كه ویستیان به‌ره‌و سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕی شه‌هید چه‌كدار له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شاخی جودی پێشڕه‌وی بكه‌ن، له‌لایه‌ن هێزه‌كانمانه‌وه سه‌ره‌تا به سابوتاژ و دواتر به چه‌كی سوك گولـله‌باران كران. له ئه‌نجامی ئه‌و چالاكییه‌دا لانیكه‌م ٣ داگیركه‌ر سزادران. له هه‌مان رۆژدا داگیركه‌ران له ده‌وروبه‌ری سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕ له‌لایه‌ن هێزه‌كانی یه‌ژه‌ئاستارمانه‌وه ٥ جار به تاكتیكی نیشان شكێن كرانه ئامانج و ٥ داگیركه‌ر سزادران.
له ٢٤ ی حوزه‌یران كاتژمێر ٢١:١٤ داگیركه‌ران له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شاخی ئێف ئێم به تاكتیكی نیشانشكێن گولـله‌باران كران و داگیركه‌رێك سزادرا.
رۆژی ٢٤ی حوزه‌یران كاتژمێر ١٨:٠٠ قه‌ره‌قۆڵی كانی ماسی سوپای توركی داگیركه‌ر له‌لایه‌ن هێزه‌كانمانه‌وه به چه‌كی قورس كرایه ئامانج و به شێوه‌یه‌كی كاریگه‌ر لێیدرا. له ئه‌نجامی لێدانی كاریگه‌ری هێزه‌كانمان ٨ داگیركه‌ر سزادران و خێمه‌یه‌كی سه‌ربازیش روخێنرا.
هێرشه‌كانی سوپای توركی داگیركه‌ر به چه‌كی كیمیایی و ته‌قه‌مه‌نی:
له ٢٤ی حوزه‌یران ده‌وروبه‌ری تونێله‌كانی شه‌ڕی شه‌هید عاكیف له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شاخی هه‌كاری ٤ جار به ته‌قه‌مه‌نی بۆردومان كران.
له ٢٤ی حوزه‌یران تونێله‌كانی شه‌ڕی شه‌هید چه‌كدار، شه‌هید یڵدز و شه‌هید یونس له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شاخی جودی ١٣ جار به چه‌كی كیمیایی و ته‌قه‌مه‌نی بۆردومان كران. له ٢٤ی حوزه‌یران گۆڕه‌پانی به‌رخودانی وه‌رخه‌لێی ئاڤاشین ٤ جار به چه‌كی كیمیایی بۆردومان كران.
له ٢٤ی حوزه‌یران گۆڕه‌پانه‌كانی به‌رخودانی ئه‌شكه‌وتی برینداران و كاركه‌ر له هه‌رێمی زاپ ١٣ جار به چه‌كی كیمیایی و ته‌قه‌مه‌نی بۆردومان كران.
هێرشه‌كانی سوپای توركی داگیركه‌ر به كاتیوشا، هه‌لیكۆپته‌ری هێرشبه‌ر و فڕۆكه‌ی شه‌ڕ:
له نێوان ٢٣ و ٢٥ی حوزه‌یران شاخی هه‌كاری له هه‌رێمی مه‌تینا له قه‌ره‌قۆڵه‌كانی سه‌ر سنووره‌وه به كاتیوشا بۆردومان كرا.
له ٢٤ی حوزه‌یران گۆڕه‌پانی شاخی هه‌كاری له مه‌تینا ٧ جار به فڕۆكه‌ی شه‌ڕ بۆردومان كرا.
له ٢٤ی حوزه‌یران شاخی بهار و شاخی ئامێدیی سه‌ر به زاپ دوو جار له‌لایه‌ن فڕۆكه‌ی شه‌ڕه‌وه بۆردومان كرا.
له ٢٤ی حوزه‌یران له قه‌ره‌قۆڵه‌كانی سه‌ر سنوره‌وه گۆڕه‌پانی به‌رخودانی وه‌رخه‌لێ به كاتیوشا و ٥ جاریش به هه‌لیكۆپته‌ری هێرشبه‌ر بۆردومان كرا.
له ٢٤ی حوزه‌یران گۆڕه‌پانه‌كانی كوڕه‌ژارۆ، ئه‌شكه‌وتی برینداران، ساجا، شاخی مامڕه‌ش، شاخی شه‌هید هارون، كاركه‌ر، چه‌مچۆ و كۆكهرێی هه‌رێمی زاپ به‌ده‌یان جار به كاتیوشا له قه‌ره‌قۆڵه‌كانی سه‌ر سنووره‌وه و ١٦ جار به هه‌لیكۆپته‌ری هێرشبه‌ر و ١٣ جاریش به فڕۆكه‌ی شه‌ڕ بۆردومان كران".
هـ . ب