کەمپەینی واژۆکۆکردنەوە بۆ پەکەکە لە کیل بەردەوامە
لە شاری کیلی ئەڵمانیا کەمپەینی واژۆۆکۆکردنەوە لە دژی قەدەغەی سەر پەکەکە بەردەوامە.

لە شاری کیل-ی ئەڵمانیا ستاندێکی واژۆکۆکردنەوە بۆ لابردنی ناوی پەکەکە لە لیستی ڕێکخراوە قەدەغەکراوەکان دانرا.
کوردستانیان و دۆستە ئەڵمانیەکانیان بەشدارییان لەو ستاندەدا کرد، کە لە ئەوروپا - پلاتز لە شاری کیل دانرابوو.
ستاندەکە لە کاتژمێر ١٣:٠٠ و ١٧:٠٠ بەردەوام بوو و ژمارەیەکی زۆر واژۆ کۆکرایەوە و هاووڵاتییان بە گوڕ و تینەوە پێشوازییان لە چالاکیەکە دەکرد.
ژ.ت