لە ئیستەنبوڵ ٨ ڕۆژنامەنووس ڕەوانەی زیندان کران
بە تۆمەتی "بڵاوکردنەوەی زانیاری ناڕاست لە نێو خەڵکدا" و "هاندانی خەڵک بۆ ڕق و دوژمنایەتی"، ٨ ڕۆژنامەنووس ڕەوانەی زیندان کران. کە ھەریەک لە باتووهان چۆلاک، بەڕێوەبەری گشتی ماڵپەڕی ئایکری و سوها چارداکلی، سەرنووسەری ئاژانسی موهبیر لە نێو زیندانی کراوان دان.

لەچوارچێوەی ئۆپراسیۆنێک، دژ بەو ھەژمارانەی بابەت لەسەر پەنابەران بڵاودەکەنەوە، بەڕێوەبەری ٢٧ ھەژمار لەوانەش، باتووهان چۆلاک، بەڕێوەبەری گشتی ماڵپەڕی ئایکری و سوها چارداکلی، سەرنووسەری ئاژانسی موهبیر و خاوەن ئیمتیازی هابەر ڕاپۆرت دەستگیرکران.
٨ کەس ڕەوانەی زیندان کران
لە کۆی ئەو ٢٧ کەسەی دەستگیر کراون، ٨ کەسیان بەتۆمەتی "بڵاوکردنەوەی زانیاری ناڕاست لەناو خەڵکدا" و "هاندانی خەڵک بۆ ڕق و دوژمنایەتی" ڕەوانەی زیندان کراون، کە ھەریەک لە باتووهان چۆلاک، بەڕێوەبەری گشتی بڵاوکردنەوەی ماڵپەڕی ئایکری و خاوەنی ماڵپەڕی هەواڵی موهبیر لە نێویاندایە.
ژ.ن